ئه‌و كاته‌ى مادده جێگه‌ى هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقى و مرۆييه‌كان ده‌گرێته‌وه! (كه‌مال ڕه‌ئوفى خاوه‌نى كۆمپانياى شار پرێس به نموونه
Monday, 08/07/2013, 12:00
1373 بینراوە
له كاتێكدا نه‌ته‌وه‌يه‌ك له خنكاندايه بۆ ئازادیى، له كاتێكدا ديكتاتۆريه‌ت له‌سه‌ره‌تاكانى نه‌ش و نمايدايه، له كاتێكدا تيرۆرى عه‌قلَ له ترسناكترين ئاستيدايه، له كاتێكدا گه‌نده‌لَى له بوون به سيستمى ته‌واودايه، له كاتێكدا دادگا له ترۆپكى نادادپه‌روه‌ريدايه! له كاتێكدا ئاستى هه‌ژارى له به‌رزبوونه‌وه‌دايه، له كاتێكدا بێمتمانه‌يى له متمانه‌دا خۆى حه‌شارداوه، له كاتێكدا چه‌ندين زولَم و سته‌م له هه‌موو فۆڕمه‌كاندا به‌رامبه‌ر مرۆڤى ئه‌م وولاَته ده‌كرێت، تاكه چه‌ك و ئاسۆى مرۆڤه‌كان بوونى ميديايه، تا بتوانن ته‌عبير له هاوارو نالَه‌ى خۆيان بكه‌ن، ئا له‌م ساته‌دا كۆمه‌لَێك له تاغوته‌كانى ناو ميدياى ئه‌هلى گۆشكراو به ته‌ماحێكى زۆر دوور له پرانسيپه ئه‌خلاقييه‌كان، دوور له هه‌موو ئيتيكێكى ڕۆژنامه‌وانى، به‌چاوێكى سوورى تيرۆرستانه‌وه خه‌ريكى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى نامه‌شروع و خيانه‌تكردنن له پيشه‌كانيان، خه‌ريكى فێلَ كردنن له هاونيشتمانيان و ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسيۆن و خاوه‌نكاره‌كان، گورگ ئاسايانه له پێستى ڕۆژنامه‌نووسى ئه‌هليدا خه‌ريكى نووسينه‌وه‌ى مێژووى ڕه‌شى خۆيانن، ئه‌م كه‌مال ڕه‌ئوفه‌ى، كه پێشتر سه‌رنووسه‌رى هاولاَتى بوو ئێستاش له ڕێى فێلَ و درۆكردنه‌وه كۆمپانيايه‌كى داناوه و به گه‌نده‌لَى و به بڕه پاره‌يه‌ك كه كه‌س نازانێ له كوێى بوو خه‌ريكى چه‌واشه‌كردنى خه‌لَكه و چه‌ندين ئه‌رزه‌و خانووى هه‌يه.
ئێستاش بۆرسه‌ى فرۆشتنه‌وه‌ى به‌لَگه‌نامه‌ى داناوه زۆر به‌ترسناكى، به‌پێ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌م كابرايه جگه‌له‌و ئه‌رزه‌و مولَكانه، پاره‌يه‌كى زۆرى له‌به‌ر ده‌ستدايه‌و، يه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى داهاتى ئه‌م كابرايه فرۆشتنه‌وه‌ى به‌لَگه‌نامه‌يه كه به‌ده‌ستى ده‌گات بۆ بلاَو كردنه‌وه ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بازرگانه ئه‌يفرۆشێته‌وه‌و بلاَوى ناكاته‌وه، به‌پێ ى سه‌رچاوه‌يه‌كى بالاَ له كه‌نالَى KNN كه كادرێكى بالاَيه، ووتى: چه‌ندين به‌لَگه‌نامه له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى بالاَى يه‌كێتى دراوه به ڕۆژنامه‌ى هاولاَتى كه ئه‌وكات كه‌مال ڕه‌ئوف سه‌رنوسه‌رى بووه، بلاَوى نه‌كردۆته‌وه‌و فرۆشتوێتيه‌وه به دكتۆر به‌رهه‌م له كاتێكدا ڕوون نيه دكتۆر به‌رهه‌م بۆ به‌كارهێنانى له ململانێ ى سياسيدا كڕيوێتى يان گه‌نده‌لَى خۆى تێدا بووه؟
يه‌كێكيتر له سه‌رچاوه‌كان كه ڕۆژنامه‌نووسێكى ڕۆژنامه‌ى هاولاَتييه باسى له‌وه‌كرد ئه‌م كابرايه له چه‌ندين سه‌فقه‌دا سه‌رچاوه‌ى هه‌والَه‌كانى خۆى ئاشكراكردووه‌و فرۆشتوێتى ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ى وتووه، كه ئه‌مه‌ش زۆر ترسناكه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه نووسه ڕايگه‌ياند به شێوه‌يه‌كى زۆر لێزانانه خۆلَى كردۆته چاوى به‌رامبه‌ره‌كه‌يه‌وه‌و به‌لَگه‌نامه‌يه‌كى به چه‌ند كه‌س و لايه‌نێك فرۆشتۆته‌وه، كه په‌يوه‌ندى به يه‌كێكيانه‌وه هه‌بووه، بۆ نموونه چۆن يه‌كێتى و پارتى لاى ئه‌مريكييه‌كان ئه‌يان ووت گۆڕان ئێران دروستى كردووه‌و لاى ئێرانييه‌كانيش ده‌يان ووت سه‌فيرى ئه‌مريكا ئه‌وه‌نه له گرده‌كه دانيشتووه ژوورێكيان داوه‌تێ تياى بخه‌وێت، ئه‌ميش به هه‌مان ميكانيزم لاى هه‌ردوولاى به‌لَگه‌نامه‌كه دۆرى كردووه و دژ به‌يه‌ك به‌كارى هێناون، هه‌ر له زارى ڕۆژنامه‌نووسێكيتره‌وه ئه‌وه پشتڕاستكرايه‌وه كه ئه‌م كه‌مال ڕه‌ئوفه هه‌ولَى داوه ببێته پياوى نێچيرڤان بارزانى له دژى بالَى مه‌سعود بارزانى، به‌لاَم نێچيرڤان زۆر زيره‌كانه ئه‌وه‌ى بۆ ڕوونبۆته‌وه كه تووشى گۆبه‌نێكى ده‌كاو بۆ پاره كۆكردنه‌وه ئه‌مه ده‌كات، بۆيه هيچ بايه‌خێكى پێنه‌داوه، پاشان هه‌ولَيداوه ببێته نامه‌به‌رى نێوان نێچيرڤان بارزانى نه‌وشيروان مسته‌فا به‌لاَم ئه‌وه‌شى بۆ ناچێته‌سه‌ر، دوا پلانى ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ڕۆژنامه‌ى هاولاَتى كۆمپانيايه‌كى له تاريكيدا دروستكرد، ناوبانگ و سومعه‌ى ڕۆژنامه‌ى هاولاَتى به‌كارهێنا بۆ دروستكردنى خۆى، پاشان به‌لَگه‌نامه‌و سه‌رچاوه‌كانى هه‌والَي ڕۆژنامه‌ى هاولَاتيشى به‌كارهێنا بۆ دروستكردنى كۆمپانياكه‌ى.
تێبينى/ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژيانى كۆمه‌لَێك ڕۆژنامه‌نووس و هاولاَتى ده‌كه‌وێته مه‌ترسييه‌وه ناوتوانين سه‌رچاوه و به‌لَگه‌نامه‌كان بخه‌ينه‌ڕوو.