کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا مستەفای باوكتان مه‌كه‌ن بە خوداوەند

Tuesday, 21/02/2012, 12:00



سه‌ده‌یه‌كه‌ سەدان زه‌لامی خائین خۆیان بە سه‌ر میلله‌تێكی داماوی وه‌كو كورددا سەپاندووە،  كه‌ به‌ هه‌موو مانایه‌ك بێبه‌شیان كردووین له‌سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی ژیان، لەوانە بنەماڵەی بارزانی، کە هه‌موو كات خۆیان له‌ كورد به‌ زیاتر و پیرۆزتر زانیوه‌‌ ئه‌وه‌ی حیسابیان بۆ نه‌كردبێ كورد بووه‌ و ئه‌وه‌ی حیسابیان بۆ كردبێ ده‌سكه‌وته‌ ماددی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بووه‌. زیاتر له‌ ٧٠ ساڵە پیاوێكی خائین و به‌كرێگیراوی بێگانه‌ كراوەتە خودایه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌، كه ‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك داوای ئیتاعه ‌و ملكه‌چی ده‌كه‌ن،‌ وته‌ و وێنه‌و كرده‌وه‌كانی مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچییان كردۆته‌ پیرۆز به‌سه‌ر هه‌موو كورده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و پیاوه‌وه‌  ده‌سه‌ڵاتیان به‌ خوێنرشتن و ناهه‌قی و سته‌م گرتۆته‌ ده‌ست، ئیدی ئه‌مه‌ پشتاو پشت بۆ كوڕ و نه‌وه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ هه‌روه‌كو ئیمپراتۆر و پاشایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورددا كردووه‌، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ هیچیان بۆ كورد نه‌كردووه‌ جگه‌ له‌ ماڵوێرانی و شكست هێنان، بە ناوی به‌شۆرشەوەم به‌ناوی ئه‌یلوول و شه‌ری ناوه‌خۆ و ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد و خیانه‌تكردن له‌گه‌ڵ كورد و حه‌ڤده‌ی شوبات و دزیی و جه‌رده‌یی هیچی تریان بۆ كورد نه‌كردووه‌، ئه‌مانه‌ شانازیی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یە، كه‌ بۆ كورد كردوویانه  به‌رده‌وام باسی شه‌رعیه‌تی شۆرشگێری خۆیان ئه‌كه‌ن، ئه‌م‌ به‌ڵگه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ مسعود بارزانی ئه‌وه‌ی بیری لێ نه‌كردبێته‌وه‌ گه‌لی كورد بووه‌ گه‌رنا چۆن ده‌ست تێكه‌ڵ ئه‌كات له‌گه‌ڵ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كورد كه‌ له‌ چاوتروكانێكا به‌ هه‌زاره‌ها كوردی لێ كیمیاباران ئه‌كرد و له‌سێداره‌ده‌دا و ئه‌نفال و ته‌عریبكردنی خاكی كوردستانی ئه‌نجام ئه‌دا.
 
 http://youtu.be/S1X964R7in4
 
 ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش هی سه‌رۆكی نوێی كابینه‌ی شه‌ش و نیوه‌ كه‌ یه‌ كه‌ برازای مسعوده‌ كه‌ زۆر جار گوێبیستی ئه‌وه‌ ده‌بین لای پارتیه‌كان پیاوێكی موسه‌قه‌ف و سیاسی و زیره‌كه‌ ده‌شێت له‌م كابینه‌یه‌ رۆڵێكی گرنگ ببینێت له‌ چاكسازی و بنبركردنی گه‌نده‌ڵی.
 ئاخر كه‌سێك له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد دۆست بێت ئیدی پێم ناڵێن چۆن سیاسه‌تمه‌دارێكه‌ ده‌توانێت له‌م كابینه‌یه‌ چاكسازیی و ئه‌م هه‌موو گرفتانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ چاره‌سه‌ربكات:
 
 http://youtu.be/nzGVR3L_KUc
 
 دوا به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م دواییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ كه‌له‌سه‌ر یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت ئه‌رسه‌لان بایز كردویانه‌ته‌ هه‌ڵا له‌سه‌ر لابردنی وێنه‌ی مسته‌فای باوكیان، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وێنه‌ی باوكیان له‌سه‌رووی هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حوكومه‌ت داناوه‌ و كردویانه‌ته‌ (لات)ێك به‌سه‌ر میلله‌تی كورد، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی وه‌كو خودایه‌ك ئه‌بێ چاوی لێبكات و ملكه‌چی وته‌كانی ئه‌م باوكه‌ بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بروایان به‌هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی و سیاسی نییه‌ ته‌نها به‌ پیرۆزی ئه‌وان و ملكه‌چی خه‌ڵك بۆ ئه‌وان، ئه‌وكات خه‌ڵكیان قبوڵه‌، چونكه‌ لایان وایه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانا به‌و وێنه‌یه‌وه‌ ئه‌توانن زاڵ بن به‌سه‌ر یه‌كێتی و ئۆپۆزیسیۆندا، ئیدی بنەماڵەیەکی عەشایریی ئه‌مه‌ ئه‌قڵكه‌ی بێت چاوه‌روانی چی دەکرێت بۆ میلله‌تێك بیکات؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر لای یه‌كێتیه‌كان بووه‌ته‌ هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌ بۆ ئه‌رسه‌لان بایز بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز ته‌نها شوێنه‌كه‌ی گۆریوه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی لا خۆشه‌ویست بووه‌ حه‌زی كردووه‌ به‌رده‌وام ببینێ بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ریا دایناوه‌، ئیدی كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌ڵك هوشیار بێته‌وه‌ باوی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ سه‌ركرده‌ بكرێته‌ باوك و بپه‌رسترێ، سه‌ركرده‌ به‌هه‌موو مانایه‌ك واتا خزمه‌تكار، ئه‌مه‌ش ئه‌م ڤیدیۆیه‌ كه‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ شانازی پێوه‌ ئه‌كات هیوادارم ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌مان هه‌ڵبواسێ:
 
 http://youtu.be/EzSqx4wzVE0

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە