مه‌سعود بارزانی دڵی به جاش و ئه‌نفالچی ده‌کرێته‌وه
Tuesday, 27/01/2009, 12:00
2029 بینراوە
له به‌هاری ساڵی 1992 جه‌نابی مه‌سعود بارزانی، که به ناو سه‌رۆکی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستانه، بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ردانێکی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی ده‌کات. له سه‌ردانه‌که‌یدا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ی ڕووی ده‌کاته ماڵ و دیوه‌خانی سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچییه‌کان، یه‌کێ له‌وانه (ماڵی شه‌مه‌ی هاروون، ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته و ئه‌وانی تر..)
له که‌لار به‌هۆی فه‌تاح به‌گی جافه‌وه، به‌ڕێکه‌وت ڕووی له ماڵی مسته‌فا به‌گی جاف ده‌کات، که برای مسته‌فا به‌گه، هه‌میشه به ناوبه‌نگ بووه به پیاوێکی ڕاستگۆ و قسه‌خۆش و نه‌ترس.
له کاتی به‌خێر هاتنی مه‌سعود بارزانی، له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی ده‌بینێ هه‌رچی کۆنه‌جاش ، ته‌واری ، موسته‌شار، مه‌فره‌زه خاسه و پیاوه‌کانی ئه‌منی به‌عس له دوای جه‌نابی مه‌سعود به‌رزانی بۆ چوونه‌ژووره‌وه، ریزیان گرتووه.
مسته‌فا به‌گیش پێده‌که‌نێ و به مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵی: جه‌نابی کاک مه‌سعود ئه‌مانه هه‌موویان جه‌ماعه‌ته‌که‌ی جارانن که ده‌هاتنه ماڵی من و ته‌نها فه‌تاحی برامیان نوقسانه، (واته فه‌تاح به‌گی جاف که عه‌قید ڕوکنی عه‌سکه‌ری بوو و فه‌وجێکیشی وه‌رگرتبوو بۆ گه‌نجان و خه‌ڵکی گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ عه‌سکه‌ری و نه‌کووژرێن. هه‌ر وه‌ک ده‌گێرنه‌وه، فه‌تاح به‌گ جاشێکی بێ وه‌ی بووه).
ئه‌م ڕووداوه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه، تا بچێته ئه‌رشیفی کاک مه‌سعوده‌وه، چونکه ئه‌م به‌ڕێزه، زۆر ڕقی له جاش و به‌عسی و پیاوکوژه، ئه‌وه‌تا پێی خۆش نییه، مالکی جاش ئیسناد ده‌گرێ و زۆری پێ قه‌رسه، ده‌ڵی ئه‌گه‌ر حاڵ وا بڕوات جاشایه‌تییه‌کی ئێمه کاڵ ئه‌بێته‌وه و که‌سیشمان له ده‌ور نامێنێ.