سکرتێرە ئازادیخوازەکەی مەلا بەختیار هاواری کرد بژی حوسنی موبارەک..بمرێ گەل
Friday, 04/02/2011, 12:00
مەلافشەکەرەکەی مەکتەب سیاسی ئەوەندە بەشان وباڵی جلالی ئاغای هەڵدا تا بەدرۆی خستەوە ولەچاوەڕوانی تاڵەبانیدایە کەئامۆژگاریان بکات چۆن وبەچ شێوەیەك ئەم لێدوانەی بەجۆرێکی تر بۆ گەوجەکانی حیزبەکەی شی بکەنەوە کەئەوە کەناڵەکانی بیانیە لێدوانەکەیان بەهەڵە لێکداوەتەوە بۆمەبەستی تایبەت،مەلاش ئامادەیە سوێند بەتەڵاقی بخوات کە جلال مەبەستی بەرگریکردن نەبووە لە دکتاتۆران،هەر ئەویش بوو سوێندی بەتەڵاقی خوارد کەمامجەلال ئەوەندە پیاوێکی ئازادیخوازو بیر نوێخوازە کەهەمووژیانی بۆ ئازادی گەلەکەیی وگەلانی ستەمدیدەی جیهان لەهەرشوێنێ بێ تەرخانکردووە،داکۆکیکەری گەلانی چەوساوەو یارمەتیدەریانە بۆ ڕزگاربوون لەزۆرداران،بەڵام سکرتێرەکەی ئەزانێ پیاو کەفشەکەر بوو هیچ تەئسیری تێ ناکا بۆیە بەردەوام بەدرۆی ئەخاتەوە
جلال لەسەر گۆڕی براگەورەکەیی ومامی بەختیار ئەتاتۆرك چۆکی داداو سەری نەوی کردو ووتی برام ئاسوودەبە ئەو دەوڵەتەی میللەتە گەوجەکەم وبەخەکە خەونی پێوە دەبینن خەونی شاعیرانەیەو تامن ومسعودی زۆڵەبرام مابێ ناهێڵین بێتە دی،ئێستاش بەدزیەوە سەردانی گۆڕەکەی هاورێی دێرینی سەددام ئەکات وبەدەم فرمێسک ڕشتنەوە پێی ئەڵێ هاوڕێکەم ویستم بەئیمزانەکردنم لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانت ڕێگری بکەم بەڵام نەمتوانی بۆیە ببورە ،دڵنیابە هەتاماوم هەوڵ ئەدەم براکانت لەحیزبی بەعس ژیانیان بپارێزم هەروەک چۆن فرۆکەوانەکەم دەربازکردوو ناردم بۆ ئەوروپا،خۆم وبەختیار هەرچەندە ناشی ناسی تامردن لەخزمەتی بەعس وبراکانت ئەبین،بەڵام گلەییەکم هەیە لەبرا بەعسیەکانی موسڵ سەرەڕای ئەوەی بەختیار ئامادەیە دەستیشیان ماچ بکات بەڵام ناهێڵن بەشداری بکەین لەئیدارەی شارەکە
بەڵێ بەختیاری فشەکەر لەئاست ئەمانەدا بێ دەنگەو خۆشی بەشۆڕشگێڕ ئەزانێ،خەڵکی میللەتەکەی لەماڵ وزێدی خۆیان دەرئەکرێ وئەمیش لەفشەی خۆی ناکەوێ.سکرتێرەکەی نەئازادیخواز دەرچوو نەشۆڕشگێڕ ،نەکوردپەروەردەرچوو نەکورد،نەک هەر رێگری لەداخوازیەکانی میللەتەکەی خۆی ئەکات بەڵکو ئەوەندە لەخەمی دکتاتۆرەکاندایە ئەو بەتەنیا لەم جیهانە پارین وبەرینەدا بەرگری لەحوسنی موبارەک کە دۆستەنزیکەکانی دوێنێشی داوای بەجێهێشتنی کورسی دەسەڵاتی لێ ئەکەن دەکات بەڵام مامەکەی بەختیار بەئاشکرا هاوار ئەکات بژی حوسنی موبارەک..بمرێ گەل .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست