کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگر

Thursday, 10/03/2011, 12:00




چەند خۆش دەبوو زەمان بگەڕایتە دواوە چاند ساڵێك .. لەبەر خۆم نا لەبەر وەدی هێنانی ئاواتێکی خۆم کە ڕەنگە ئاواتی زۆر کەس بێت....... لەو گەڕانەوەیادو دەستکاری زۆربەی شتەکان ناکەم .. مەساری مێژوو ناگٶڕم.. دەستکاری سیاسەت ناکەم .. سەرۆك ناگۆڕم .. دەستکاری ئابووریش ناکەم وەك ووتم بۆ سوود نیە تەنها و تەنها بۆ ئاواتە و بەس
گەر بەدەستم بوایە چەرخەکەم بەس لە خۆم بگۆڕیایە لە خۆم و بەس ئەوسا ئەوەی لە دڵانە دەیخەمە حزوور.
گەر بچمە دوواوە و خوا چەند منداڵێکی بدامایە نۆبەرەکەم ناو دەنا ئاگر .. جا چونکە مەسەلەکە ئاواتە تۆزێك لە خەیاڵ دەچێت ڕێم لیمەگرن با بەهەوەسی خۆم پی ێ پیانێم
ئەم کوڕەی من هەر ئاگری ناو نابێت بەڵکو تەبیعەتیشی ئاگر ئاسا ئەبێت.. لە منداڵیا لە هەموو یاریەکانا ئاگری قورەت ئەبێت هەلوکێن .. تٶپانێ .. ڕاکردن
کە خستمە قوتابخانە زیرەکیەکەی وەك ئاگر دەبێ .. نمرەکانی ئاگر دەبێت هەموو پۆلەکانی سەرەتایی تا ئامادەیی(ئەو زەمانەیە بنەڕەتی نابێ) بەیەکەم دەبڕێت وەك ئاگر
لە وەرزشی پۆلەکانیدا هەردەم لە پێشەوە دەبێت .. نەم ووت ئاگرە
کوڕە ووردە ووردە گەورە بوو... بوو بە هەرزەکار گەشتە زانکۆ .. لەسەر کوردایەتی و خۆشویستنی ووڵات پەروەردەم کردوە ... فێرم کردوە هەرگیز من و دایکی لە وولات لا خۆشەویست تر نە بێت .. فیرم کرد هەردەم لەبەرەی گەل و نیشتماندا بێت .. ئاگر کوڕی خۆمە و خۆم دەیناسم قەت درۆ ناکات... لەسەرهەق بە وەڵام دێت .. قەت زوڵم قبوڵ ناکات .. بە ئەمەکە سەرەڕای ئەوەش هەروەك باوکی شارەکەی خۆی زۆر خۆش دەوێت
بە کەسیش هاڵناخەڵەتێت چونکە ساویلکە نیە و لە شتە کان وەك خٶی تێدەگات
هاوڕێکانی زووربەیان ناویان ئاگرە .. ئاگری کاك نەورۆزی دراوسێمان .. ئاگری کاك شۆڕشی خزممان .. هەموویان ئاگرن
ئێستا ئەمانە واتە ئاگری کوڕم و هاورێکانی هەموویان لە زانکۆی سلێمانیین لەوێ دەخوێنن ژمارەی ئاگرەکان زۆر زۆرن .. بیرم نەچێت لە کوردیدا ناوی نێر و مێ جیاوازی نیە .. هەرچۆن لە کوردوستاندا جیاوازی نیە لە بەینی ئاگرە کچەکان و ئاگرە کوڕەکان ،هەرچەندە هەر بۆ جوانی هەندێ لە کوڕە هاوڕیکانی ئاگری کوڕم ناویان هەور .. بروسکە .. و هەندێ لە ئاگرە کچەکانیش ناویان .. تیشك .. بڵێسە ... گوڵ.. پەپولەیە بەڵام لای من هەموو هەر ئاگرن و هەمووش جەرگی منن
بەیانیان کە ئەڕوات بۆ زانکۆ گوێم لێیە دایکی لی ی ئەپرسی: کورم ئەمڕۆ لە زانکۆ بەتەمای چین؟
دایە: ئەمرۆش لەپاڵ وانە خوێندندا خۆپیشاندان ئەکەین دژ بە گەندەڵی ... ناعەدالەتی وەك ڕۆژانی تر تا دەگەینە ئەنجام
دایکی نەسیحەتی ئەکات ؛ کوڕم ئاگاتان لە خۆتان بێت... تووشی بەڵا نەبن .. کوڕم سەربۆ کەس دانەنەوینن... کوڕم بە هەموو ئاگرەکانی هاوڕێت بڵی کەس لەتینی خۆی کەم نەکات و تا بەدەست هینانی مافەکان کەس نەکوژێتەوە ... بڕۆ کوڕم بڕۆ کاك ئەحمەدی سلێمانی ئاگادارت بێت
لە هیچ ڕۆشتنێکی ئاگردا نەمبینیوە دایکی وەك عورف ئاو هەڵبدات بە دوایا .. چونکە ئاو هەڵنادرێت بۆ ئاگر مەگەر خوانەخواستە بۆ کوژاندنەوە
شەوانە زۆر جار لە تەلەفزیٶناکانەوە دەیانبینم کە خۆ پیشاندان دەکەن ... ئەوە ئاگرەکانی زانکۆی سلێمانیین لە حەرەمی زانکۆ بڵیسەو نەڕەی داواکانیانە .. ئەوا چوون بۆ بەردەرکی سەرا .. ترسم لێیان نی یە نە لەگوولە نە لە غاز نە لە ئاو... بڵیسەی تینی ئەمانە بە ئاوی گەندەڵکاران خامۆش ناکرێ
ئەم ڕاپەڕینەی ئاگرەکان و هەورەکان و بروسکەکان وبڵیسەکان سەردەکەوێت چونکە لە لانکی سلێمانیدا دروست بوون .. سەردەکەوێت چونکە ئاگرەکان وا بە ئاسانی خامۆش نابن سەردەکەون.
جا براکانم ئەوی ڕۆژی سەرکەوتنم لە بەرچاوە کە ئاگرەکان گەندەڵی دەسوتێنن ناعەدالەتی دەکەنە خۆڵە مێش هەر ئەو ئاگرانەم لەبەرچاوە لە هٶڵی پەرلەماندا یەکێك سەرۆکی بەرلەمانە لەوانەیە هەورێك سەرۆك وەزیران بێت بڵیسە وەزیری سامانە سروشتیەکانە .. گوڵ وەزیری پەروەردەیە ...... ئەمە خەو نیە ئەمە ئاواتە هەریەتە دی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە