سەندیكایەكى زیندو لەهەناوى سەندیكایەكى لاوازدا - بەشى یەكەم
Saturday, 16/03/2013, 12:00
یەكێتى سەندیكاكانى كرێكارانى كوردستان وەك كەسایەتییەكى مەعنەوى پێویستە پاڵپشتى بەهێزى كرێكاران بێت لە (داكۆكیكردن لەمافەكانیان , دەستەبەركردنى كار بەكرێیەكى كونجاوو كاری مرۆڤانە , خۆشگوزەرانى و دابینكردنى ژیانێكى شایستەو سەردەمیانە , چاودێریكردن و پێداگرى لەسەر جێبەجێكردنى سەرجەم ئەویاسایانەى كەبەناو یاساى كارى عێراقى یە بەهەموو بڕگەو بەندەكانیەوە, چاودێریكردنى حكومەت بەتایبەتى بەڕێوەبەرایەتیەكانى كارو دەستەبەرى كۆمەڵایەتى لەسەر شێوازو چۆنیێتى جێبەجێكردنیان) ئەمانەو دەیان كاری دیكە كەبوارى پەنجە خستنە سەریمان نیە .
كەواتە سەندیكاكانى كرێكاران هێزە مەعنەوییەكەیەو چادرگەى ڕێكخستنى داكۆكى كرێكارانى كەوتۆتە ئەستۆ,بەڵام حەیف و مەخابن هەرچەندە تەكنەلۆژیا بەرەو پێش دەڕوات هەنگاوەكانى سەندیكاى كرێكاران بەرەو دواوە دێت , نازانم سەندیكاكانى كرێكاران بریتیە لەسەندیكاى بیناسازى , تۆ بڵێى من هەڵە بم , بێگومان هەڵە نیم .
عوسمان حمە سەعید یەكێكە لە چالاكوانەكانى كرێكاران و دڵنیاشم لەهەموو كارو چالاكییەكدا چ تیۆرى و ڕۆشنبیرى و چ كارێكى تەكنیكى و كردەكى دا سەركەوتووە, بەڵگەش بۆئەوە بەشداریكردنى ناوبراوە لەسەرجەم سمینارو ۆرك شۆپ و چارەسەركردنى ئەو هەموو كێشانەى كرێكارانى بیناسازییە , پێویستە ئاماژە بەڕۆڵى سەرجەم لیژنەكانى سەندیكاى بیناسازی بكرێت ئەو فەزڵەش دەگەڕێتەوەبۆئەوانیش كەنوێنەرى ڕاستەقینەى كرێكارانن .
جێگاى داخە سەندیكایەكى زیندوو لەهەناوى سەندیكایەكى مردوودایە و ڕەنگە ڕێگریش لەگەیاندنى فەلسەفەى كارەكەى بكرێت .
لەبەشى داهاتوودا پەنجە دەخەینە سەر هێڵە گشتییەكانى یان ئەو ئامانجانەى كەدەبنە هۆى گەشەكردنەوەى سەندیكاكانى كرێكاران و سەرنج و تێبینى كرێكاران و بەندەش دەخەینە ڕوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست