هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عیماد ئەحمەد داوا لە سەرکردەکانی یەکێتی دەکەن دژی گۆڕان بێنە قسە
Sunday, 22/09/2013, 12:00
1750 بینراوە
کاروان
دوای ئەوەی لە تەلەفیزیۆنی KNN کۆمەلێک بەڵگەنامە نیشاندران و بەتایبەتی دوای کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردن، کە باس لە کۆمەلێک گەندەڵی دەکرێت وەک کڕینی سەیارە بۆ عیماد ئەحمەد بە ملیۆنان دۆلار و وەرگرتنی پارەی شیرینی کۆمپانیاکانی نەوت لەلایەن هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد کە برەکەی 500 ملیۆن دۆلارە و کە نەشخراوەتەکە سەرداهاتی یەکێتی و نادیارە. ئەم کردەوانەی هیرۆ و عیماد ئەحمەد ئەمانی توڕەکردووە هەر یەك لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح هەروەها مەلا بەختیاریش پەیرەوی ئاگرە سورە لەخۆم دوورە دەکەن چونکە ئەوان دەڵین ئیمە ئامادەین بچینە شەرێکەوە کە هیچ پەیوەندی بەیەکێتیەوە نیە، ئەگەر ئەمە بۆ یەکێتیە کوا پارەکان؟ ئەگەر شەریکی لە سەدا سەدی نەوتین کوا ئەم شەراکەتە بۆ دیار نین؟ هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەییە هیرۆ زەختێکی زۆری لێکردوون کە دەبێت لە تێڤێکان و کەناڵەکانی راگەیاندن وەڵامی لێدوانەکانی راگەیاندنی گۆران بدەنەوە، تا ئەوەی هەرەشەی ئەوەی لێکردوون و پیڕاگەیاندوون، ئەگەر سبەی هەڵبژاردن تەواو بوو ئەوە خۆم بریار دەدەم چۆن لەگەڵ پارتی رێکدەکەوم. ئەمە سیگناڵێکە بۆ بەرهەم و کۆسرەت و ئەوانی تر، لەپێشتر لە کوردستانپۆست بڵاومان کردووە کە رێکەوتنێکی ژیر بەژێری نیوان بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی هەیە کە دوای هەڵبژاردن پۆستەکان وەک ئێستا دابەشبکرێنەوە و سەرۆکی پەرەلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد هەروەها لەگەڵ شەراکەتی نەوتەکەش و مانەی ناوچەی زەرد و سەوزیش بەم شێوەی