کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من زۆر گریام بەلام رۆژێك دادێت هەموومان دەگرێین

Friday, 19/11/2010, 12:00


هەرچەندە نووسەر نیم بەلام جارناجاریك رەخنەیك لەكوردستان پۆست دەنووسم چونكە تاكە مەنفەسە بۆ ئەوەى كۆلى دلى خۆمان هەلبرێژین بەم هەموو كەموو كوریانەى لەكوردستاندا روودەدەن.
پاش چەندین سال لەپاش ژیانى پێشمەرگایەتیم لەگەل خێزانەكەم بریارێكمان دا بەسەردانى كردنى ئەوشوێنانەى كە تێیدا پێشمەرگە بووم بەتایبەتى بۆ سنوورى گوندەكانى وەرتى ومەلەكان دۆلى خانەقاو هەموو ئەو شوێنانەى كە رۆژانێك ژیانم تێیدا بەسەر بردبوو بۆ گێرانەوە و باسكردنى رۆژەسەختەكانى خەباتى پێشمەرگایەتى بۆ منالەكانم كەرۆژێك بیریان لەوەنەدەكردەوە كە پێشمەرگەچۆن ژیاوە لەكاتى سەردانى كردنم بۆشوێنەكان هەستم كرد كە وەك پێویست خزمەتى ناوچەكە نەكراوە لەهەموو رویەكەوە چونكە شوێنەكان بەبەردەوامى سەنگەرى پێشمەرگە بوون وەهەموو مالەكان كراوە بوون بۆ پێشمەرگە بەلكو بەشێك بوون لەپێشمەرگە ,
ئەوەى من مەبەستمە بلێم رۆژەكان سەرەراى ناخۆش بوون بەلام لەهەمان كاتدا خۆشیش بوون كەچى ئێستا هەست بەم خۆشیە ناكەم كە ئەوكات هەستم پێدەكرد , هەركە نزیك بوومەوە لەشوێنەكان بەدەست خۆم نەبوو گریانم رانەوەستا بەلام خۆزگە بمتوانیبایە پر بەدلى خۆم بگریابام چونكە لەبەر مندالەكانم گریانەكەم دەشاردەوە ,گریام بۆ شەهیدانى ئەوسەردەم گریام بۆ ئەوئازادیەى كە منتێیدا دەژیام گریام بۆ ئەورۆژانەى تەمەنى گەنجایەتیم ,تەنها بیرم لەخۆشگوزەرانى گەلەكەمان دەكردەوە كەهیچ كاتێك بیرمان لەبەرژەوەنى خۆمان نەدەكردەوە گریام بۆئەورۆژەساردو سرانەى دوورلە سۆزى دایكایەتى بەرێمان كرد ,گریام بۆ ئەوتەمەنەى نەماتوانى سەرمایەك بەیەكەوە بنێن لەبەرخاترى گەل , گریام گریام ,,,,,ئیستاش دەگرێم بۆ ئەورۆژەى لەبەر مندالەكانم نەمتوانى بەدلى خۆم تێر تبَر بگرێم ئێستاش بەبەردەوامى دەگرێم یۆ ئەو ئالایەى كە بەخوێنى شەهیدان كەباجەكەشى وێرانى كوردستان بوو, هەردەگرێم یۆ ئەورۆژانەى كە دەبینم دەسەلاتى گەندەلى ئەمرۆ ئەوەى بیرى لینەكاتەوە ئەوئالایەیە كەهەموو تاكێكى كورد دەزانى باجەكەى چى بووە ,ئەوەى بیرى لێدەكەنەوە دەست بەسەراگرتنى سەروەتوو سامانى گەلە درێخى ناكات لە دزینى سەروەت و سامانى بەتایبەتى دەسەلاتى بنەمالە كەبەپالپشتى دەنگى تەزویركراو و زۆربەى بنەمالە خۆفرۆشەكانى دەسەلاتى گۆربەگۆر دەنگى رۆزینەى بەدەست هێناوە بۆیە قەت بیر لەورۆژانە ناكاتەوە كە شۆرشى كورد قوربانى لەپێناوى داوە , من زۆر گریام بەلام رۆژێك دادێت هەموومان دەگرێین بۆ لەدەست دانى ئاڵاى كوردستان .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە