پشتیوانیی وبەشداریی بكەن لەچالاكییەكانی گروپی دژی توندوتیژیی لەهەڵبژاردندا
Monday, 11/05/2009, 12:00
1284 بینراوە
گروپی دژی توندوتیژیی
گروپی دژی توندوتیژیی لەپرۆسەی هەڵبژاردندا كەماوەی بیست رۆژە خۆی راگەیاندووەو سەرەتا لەچەند رۆژنامەنووسێك پێكهاتبوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ژمارەی هەڵسوڕێنەرو هاوپشتیوانانی گەیشتۆتە 75 نووسەرو رۆژنامەنووس پارێزەرو چالاكی بواری كۆمەڵی مەدەنی، بڕیاریداوە لەگەڵ دەستپێكردنی رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن "22-5-2009" كارەكانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ وچڕوپڕ ئەنجامبدات، بۆ ئەو مەبەستەو لەپێناوی داكۆكیكردن لەرەوشێكی ئاشتیی وئازاد تا هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام بدرێت پەیوەندییمان پێوە بكەن وهاوكاریی ئەم گروپە بكەن لەپێناو فراوان وبەرینكردنەوەی مەودای چالاكییەكانی. بۆ پەیوەندیی گرتن لەگەڵ ستافی گروپ دەتوانن لەرێگەی ئەم ئیمەیل وژمارە تەلەفۆنانەوە پەیوەندییەكانتان بگرن:
ستێڤان شەمزینانی :
[email protected] 009647705004289
ئاسۆ عوسمان:
[email protected] 009647701459922
نزار محەمەد: 009647701528550
هەڵوێست وەربگرن لەدژی دووبارەبوونەوەی توندوتیژیی لەهەڵبژاردندا
كوردستان لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازو مێژووییدایە،ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە لەهەموو ئەو هەڵبژاردنانەی پێشووتر جیادەكاتەوە،بەشدارییكردنی چەندان گروپی جیا جیایە لەدەرەوەی دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی بانگەشەو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن هێشتا بەفەرمیی دەستی پێنەكردووە، بەداخەوە لێرەو لەوێ بەتایبەت لەرێی كەناڵەكانی میدیای حیزبە دەسەڵاتدارەكان ولایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات چەندین پڕوپاگەندەی سیاسیی پەخش وبڵاودەكرێنەوە،كەلەهەموو لایەكەوە بۆنی هاندانی لێدێت بۆ توندوتیژیی. پێویستە (رۆشنبیران، رێكخراوە ناحكومیی ومەدەنییەكان، گروپەكانی فشار)لەبەرامبەر ئەو هەڵمەتە میدیاییە زەبروزەنگ ئامێزە بوەستنەوە، تاكو ئەوەی ئەم هەڵمەتە لەدواجاردا نەبێتە سەرەتایەكی مەترسیدار بۆ روودانی كردەوەی توندوتیژیی. پێویستە رێگە نەدرێت بەهەموو ئەوانەی لەپێشووتردا فوویان دەكرد بەشەیپۆری شەڕی ناوخۆو كۆمەڵگەیان بەبێ حورمەت سەیر دەكرد،جەستەی دیموكراتی لەت وپەت و وردوخاش بكەن لەرێی خامۆشكردنەوەی دەنگی هەموو ئەوانی تر. ئەو هێرشانەی لەلایەن هەندێك كەناڵی راگەیاندنی سەر بەدەسەڵات ودەرەوەی دەسەڵات دەكرێتە سەر یەكتری، جۆرێكە لەهەمان شەڕی ناوخۆی رابردوو. ئێستا كەكوردستان لەبەردەم هەڵبژاردندایە دەبێت هەموو لایەك تەنانەت هاووڵاتیانی ئاسایی، پارێزگاریی لەرەوشی ئاشتیی هەڵبژاردن بكەن وبەرێگەو گوشاری مەدەنی پێشگیریی بكەن لەهەر رووداوێك كەببێتە هۆكار بۆ سەرهەڵدانی توندوتیژیی، بەتایبەت رێگریی وگوشار خستنە سەر ئەو دەنگانە لەساڵانی پێشوودا فوویان دەكرد بەئاگری شەڕی ناوخۆ وئێستاش خەریكن لەرێی هەمان ئەو بیروڕا توندو زبرانەوە كوردستان دەئاڵێننەوە لەو ئاگری شەڕی ناوخۆیەی تەواو سیما ومێژووی كوردی دزێو وناشیرین كرد. لەم راستایەدا پێویستە دەسەڵاتداران وخودی پەرلەمان وحكومەت وسەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێستیان هەبێت وپابەندبن بەو وادەو بەڵێنانەی بەجەماوەری كوردستانیان داوە لەدابینكردنی ئاشتیی وئارامیی وئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرێگەی دیموكراسیی. بەتایبەتی داواش لەپەرلەمانی كوردستان دەكەین یاسایەكی تایبەت دەربكات بۆ لێپرسینەوە لەهەر هێزو لایەن وگرۆیەك كەبیەوێ لەرێگەی زەبروزەنگەوە هەڵبژاردن لەكەدار ودزێو بكات. ئێمەش وەك "گروپی دژی توندوتیژیی لەپرۆسەی هەڵبژاردندا" كەپێكهاتووین لەكۆمەڵێك رۆشنبیرو رۆژنامەنووسی بێلایەن وسەربەخۆ،داوا لەمیدیاكانی كوردستان دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لەتەحریز وبڵاوكردنەوەی بانگەشەی زەبروزەنگ ئامێز،بەڵكو بەپێچەوانەوە خوازیارین رۆڵێكی ئیجابی لەپرۆسەكەدا ببینن، بانگەشەی سەرجەم رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ورۆشنبیران وهێزە سیاسییەكانی كوردستانیش دەكەن لەم پێناوەدا وبۆ وەستانەوە لەدژی توندوتیژیی دەنگ وهەڵوێستی روونیان هەبێت.
گروپی دژی توندوتیژیی لەپرۆسەی هەڵبژاردندا
28\4\2009
ناوی ئیمزاكارانی هاوپشتیوانیی بۆ ئەم راگەیاندنە
1- ستیڤان شەمزینانی نووسەر و رۆژنامەنووس.
2- ئاسۆ عوسمان نووسەر و رۆژنامەنووس.
3- عوسمان عەسكەری نووسەر.
4- نزار محەمەد نووسەر و رۆژنامەنووس.
5-موعتەسەم نەجمەدین نووسەر و رۆژنامەنووس.
6- عەلی فەتاح - رۆژنامەنووس.
7- ئەسعەد عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس.
8- لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و رۆژنامەنووس.
9- سەلام عەبدوڵڵا ئیبراهیم نووسەر و رۆژنامەنووس.
10- ئازاد لەتیف هەڵسوڕاوی مەدەنی.
11- كەمال مەحموود هەڵسوڕاوی مەدەنی.
12- بەمۆ سەلاح - هەڵسوڕاوی مەدەنی.
13- هێمن كەریم - نووسەر و رۆژنامەنووس.
14- زانكۆ سەردار نووسەر و رۆژنامەنووس.
15- عوسمان ئەحمەد نووسەر.
16- هیوا ناسیح نووسەر و وەرگێڕ.
17- كاروان جەلال رۆژنامەنووس "خاوەن ئیمتیازی پێگە"
18- بەناز كوێستانی - رۆژنامەنووس "سەرنووسەری پێگە"
19- دیاری فەرەیدوون رۆژنامەنووس.
20- ئەنوەر حەمە غەریب رۆژنامەنووس.
21- بورهان محەمەد هونەرمەند "گۆرانیبێژ"
22- عەدنان محەمەد رۆشنبیر.
23- بەختیار هاوار شاعیر.
24- حەسەن حەمە یوسف رۆشنبیر.
25-. بەهادین مەحموود نووسەر.
26- د. بورهان یاسین نووسەرو مامۆستای زانكۆ.
27- عەلی مەحموود محەمەد نووسەرو سیاسیی.
28- ئیبراهیم مەلازادە- نووسەرو پارێزەر.
29- میران محەمەد- نووسەرو مامۆستای زانكۆ.
30- رووناك شوانی نووسەرو رۆژنامەنووس.
31- ئاسۆ بیارەیی نووسەرو توێژەر.
32- عارف كەریم نووسەرو كەسایەتی سیاسیی.
33-شەرمین كەریم نووسەرو رۆژنامەنووس.
34- عەدالەت عەبدوڵڵا- نووسەرو رۆژنامەنووس.
34- ئازاد كوردی بەرپرسی سایتی چرا تیڤی.
35- قادر نادر نووسەرو رۆژنامەنووس.
36- ئاسۆ جەبار نووسەرو رۆژنامەنووس.
37- هیوا عەبدوڵڵا- نووسەرو رۆژنامەنووس.
38- كاكۆ عەبدوڵڵا- نووسەرو رۆژنامەنووس.
39- گۆران هەڵەبجەیی نووسەرو رۆژنامەنووس.
40- بابۆ خاوێیی سەرنووسەری بۆچوون.
41- گۆڤاری نێوەند.
42- پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان.
43- گۆڤاری كلیل.
44- گروپی رۆشنبیریی بێلایەن.
45- گروپی رۆشنبیریی رۆمان.
46- ناوەندی رۆشنبیریی خاوەن بیر.
47- گۆڤاری هاوبیر.
48- بزافی بەرەو مەدەنیەت.
49- گۆڤاری شەن.
50- گۆڤاری نسێ.
51- رۆژنامەی بۆچوون.
52- كۆمەڵەی لاوانی نەتەوەیی.
53- نەوزادی موهەندیس نووسەرو رۆژنامەنووس.
54- هانا شێخ ئەحمەد پارێزەر.
55- سروە كەمال قادر پارێزەر.
56- سۆران محێدین مەعروف پارێزەر.
57-دانا رزگار رۆژنامەنووس.
58- هەورامان محەمەد- نووسەرو رۆژنامەنووس.
59- خێڵان بەختیار - نووسەرو رۆژنامەنووس.
60-رێكخراوی چاودێریی كوردۆساید "چاك".
61-مستەفا شەفیق ئیدلبی- نووسەرو رۆژنامەنووس.
62-د. سالار حەمەسوور باسیرە نووسەرو مامۆستای زانكۆ.
63-چیمەن كەریم- نووسەرو رۆژنامەنووس.
64-فەرەیدوون حەمەڕەشید نووسەرو رۆژنامەنووس.
65- حەمزە قاسم عەلی- نووسەرو رۆژنامەنووس.
66- شیلان محەمەد نوری نووسەرو پارێزەر.
67- كاوە محەمەد نوری- پارێزەرو چالاكی بواری مافی مرۆڤ.
68-جەلال دەباغ نووسەرو رۆژنامەنووس.
69-كۆیار رەئووف- نووسەرو رۆژنامەنووس "بەریتانیا".
70-محەمەدی مشیر - نووسەرو رۆژنامەنووس.
71-بیلال موحەمە- بەڕێوەبەری ماڵپەڕی كوردستانیوز.
72-كاروان عومەر كاكەسوور نووسەرو رۆشنبیر.
73- دەرسیم دیبەگەیی - نووسەرو رۆژنامەنووس.
74-جوامێر عوسمانسەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی كورد- سوێدیی.
75- ئاسۆ حەمەشەریف یاساناس.
76- ماڵپهڕی کوردستانپۆست