نامه‌یه‌ک بۆ کۆمیسوێنی باڵای هه‌ڵبژاردن.
Sunday, 05/07/2009, 12:00
به‌رێزان به‌رێوه به‌رانی کۆمیسێون ، سڵاوێکی گه‌رم.
ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌یه‌دا ئاراسته‌ی به‌رێزتانی ده‌که‌م په‌یامێکی راستگۆانهیهو بێ هیچ مه‌به‌ستێک ده‌یخه‌مه‌روو وه زۆریش له‌وه دڵنیابن که من تا نوسینی ئه‌م په‌یامه‌ش بریارم نه‌داوه که ده‌نگ بۆ کام لیست ده‌ده‌م به‌ڵام مرۆڤێکی کورد‌و ئازادم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسه‌رێکی راستگۆم چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی رۆژنامه‌نوس و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه‌کانیش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌پێی مه‌رجه‌کان ده‌بێ سیفاتی راستگۆیی تێدا به‌دی بکرێ. به‌رێزان رۆژانه به‌چاوی خۆمان ده‌بینین و به گوێی خۆمان ده‌بیستین که لیستی کورستانی خوروقاتی جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌دات و پابه‌ند نین به بریارو راسپارده‌کانی کۆمیسێونی باڵا . ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و پایامهیه که ئاراسته‌ی به‌رێزتانی ده‌که‌م.
لیستی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کیه‌تی که به‌لیستی کوردستانی ناسراوه و ژماره 54 یان به‌ر که‌وتوه ، ته‌نها دژایه‌تی لیستێک و دوان ناکه‌ن به‌ڵکو هه‌مو لیست و قه‌واره‌کانی دیکه به مه‌ترسیدار ده‌زانن ، هه‌ر وه‌ک ده‌زانین کۆمیسێونی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌پێی به‌رنامه‌و یاسای خۆی له کاتی دیاریکراودا رێگه‌ی به هه‌مو لیست و قه‌واره سیاسیه‌کان داوه که پرو پاگه‌نده بۆ لیسته‌کانیان بکه‌ن به مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێسای کۆمیسێونی باڵا ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت و رێز له هه‌مو لیسته‌کان بگیرێ ، به‌ڵام جێگای داخه که هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کیه‌تی رۆژ له دوای رۆژ سنور ده‌به‌زینێت و پێچه‌وانه‌ی دیموکراسیه‌ت رفتار ده‌که‌ن و بوون به جێگای گله‌ی لای هاووڵاتیانی کوردستان .
ئه‌وه‌ی که به‌چاوی خۆم بینیم لیستی 53 که لیستی پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستانه که‌چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا وه‌ک مافی خۆیان هه‌ستان به هه‌ڵواسینی پۆستکارتی لیسته‌که‌یان له شار‌و شارۆچکه کانی سنوری هه‌ولێر که به‌م شێوه‌یه رازاوه‌ته‌وه ، کرێکاران و ره‌نجده‌ران و رۆشنبیران ،بۆ وه‌دیهێنانی ئاوات و ئامانج و مافه ره‌واکانتان ده‌نگ بده‌ن به لیستی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان که لیستی خۆتانه . به‌ڵام له لایه‌ن لیستی کوردستانیه‌وه له ماوه‌ی شه‌وو رۆژێکدا هه‌مو ئه‌و پۆسته‌رانه‌یان ئه‌نفال کرد‌و دراندیان ، له کاتێکدا تائێستاش وه‌ک کوردستانیه‌ک نازانم ئه‌م پارته له چی به‌روارێکدا دروست بوه‌و له سه‌رۆکیشه‌وه تا ئه‌ندامێکیان لێ ناناسم ، به‌ڵام وه‌ک ویژدانی خۆم ئه‌م کاره دێزێوو قیزه‌ونه‌ی لیستی کوردستانی به‌یان ده‌که‌م و داوا له کۆمیسێونی باڵاش ده‌که‌م که سنورێک بۆ ئه‌م رفتارانه‌ی لیستی کوردستانی دابنێ چونکه خزمه‌ت نه به خۆیان و نه به‌هیچ لایه‌ک ناکات ته‌نها دڵی دوژمنانمان پێ خۆش ده‌بێ. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست