کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ده‌بێ حزبی بم؟!

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


من وەكو گەنجێكى شارى سلێمانى زۆر بەلامەوە سەیرە لەم وڵاتەى ئێمەدا هەر ئەبێت كەسێكى حیزبى بیت لە بەر ئەوەى حسابت بۆ بكرێت ئەبیت لەگەڵ ئە دوو حیزبە گەورەیەى كوردستان بیت بۆ ئەوەى لە میدیا كاندا دەركەویت بۆ ئەوەى لە دائیرە یەك ئشەكانت بۆ تەواو كەن یان من نەم دیو16- 17 ساڵ بخوێنیت بۆ ئەوەى بگەیت بە پلە یەك كە گەیشتیت بە ئاواتت ئەگەر دەنگ بەو لیستە نە یەیت كە لە كوردستان هەموو شتێكیان بە دەستە لا دەبرێت لەسەر كارەكەت و هیچ حساب بۆ ئەوە ناكەن كە وە بە هەقى خۆت گەیشتویت بەو پلە یە بەڵام ئەوەى جێگاى داخە لە كوردستان وەكو هیچ ئیشێك بۆ گەنج ناكرێ ئەگەر گۆرانیەك بۆ لیستێكى جیاواز بڵێ ئەوە فلیمت سوتاوە من وەك ئەیبینم لە میدیاكان ئەڵێن كۆمەڵێك گەنج گەڕاونەتەوە ناو ڕیزەكانى ى.ن.ك ئە وە زۆر ئاسییە بەلاى منەوە چونكە ئەو گەنجانە موچەیان نیە لەناو لیستى گۆڕان بەڵام لە ناو ڕیزەكانى ى.ن.ك هەموو شتێكیان هەیە بەڵام بەلاى منەوە ئەوانە كەسێكى نیشتیمانى نین ئەوانە بەس بیر لە خۆیان دەكەنەوە بیر لە داهاتووى وڵاتە كەیان ناكەنەوە.
  سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە