کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای دو ساڵی ترچی؟

Saturday, 15/06/2013, 12:00









‌بە گوێرەی ئەوەی میدیا کوردیەکانی وڵات ئاماژەی پێدەکەن، کە ئەویش رازی بونی سەرکردایەتی یەکێتیە لە درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دوساڵی تر، لە پێناو هەموارکردنەوەی دەستوربە تیابەتیش ئەو برگەیەی لە دەستور کە پەیوەندی بە دەسەڵاتەکانی سەڕۆکی هەریم هەیە، شان بە شانی بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە هەواڵە دەنگو بۆی ئەوە ش بڵاوبۆتەوە کە ئەگەری رازی بونی لایەنی ئۆپزسێۆنیش هەیە بۆ ئەو پێشنیارە.
دوایی قۆناغی شاخ، سەرکردایەتی یەکێتی وەکو بریاربەدەستی ئەو هێزە سیاسیە کە دوری سەرەکی هەبولە گۆرەپانی سیاسی باشوری وڵات، ئۆباڵی گەڵی هەڵەی مێژوی کەوتۆتە ئەستۆ ئینجاچ لە دۆراندنی ناوچە داگیرکراوەکان، دابەشکردنی دەسەڵات لە گەڵ پارتی، بونی دو ئیدارەی لە باشور، پشتیوانی کردنی سەرۆکی ئێستای هەرێم لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی رابردو بانگەشەکردنی خودی تاڵەبانی خۆی بۆسەرکەوتنی سەرۆکی ئێستای هەرێم، ژیانەوەی حوکمی بنەمالەییو خێزانی، واژوکردنی زۆربەی ئەندام پەرلەمانەکانیان لەسەر رەشنوسی دەستوری ئێستای هەرێم سەرەرای دەرکپێکردنیان بۆ برگەکانی و بە تاتیبەتی ئەو برگانەی کە پەیوندی هەیە بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، گەشە کردنی گەندەلێ لە سەرتان سەری باشوری وڵات، خۆ ماتکردن لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار بۆ بەرژەوەندیە نیشتمانیو نەتەوەیەکان، گواستنەوەی شەری براکوژی لە شاخەوە بۆ شارەکان، بە گژداچونی هێزە سیاسیە کوردیەکانی بەشەکانی تری کوردستان، لەتبونوبێهێزکردنی هەیکەلی رێکخراوەیی یەکێتی، بەکارهێنانی سەروەتو سامانی وڵات بۆ بەرژوەەندی تایبەتی خۆیان بەتایبەتی ئەو بەشەی کە لە ژێر ئیدارەی خۆیان بو، بەشداربونیان لە پەرەسەندنی گەندەڵی ئیداری سیاسی کەلتوری ئابوری، هەمو ئەمانە لە مێژوی کارکردنی سەرکردایەتی یەکێتی تۆمار کراوە و بوە بە هۆی بێهێزبونی پێگەی جەماوەری ئەو هێزە لە ناو میللەت.
ئیمرۆش لە هەوڵی ئەوەن کە هەڵەیەکی تری میژوی تۆماربکەن و نفوزی خۆیان بەکاربهێنن بۆ سەپاندنی دەردێکی کوشتندە تر بە سەر ئەو میللەتە کە ئەویش پێشنیارکردنی درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمە، وە ئەو پێشنیارە پەردەپۆشکراوە لە ژێر ناوی سازانی نیشتمانی نەک سازانی بەرژەوەندیە شەخسیەکان. وە بۆ ئەم مەبەستە وا کەوتونەتە بانگەشە و پێشەکی هاویشتن لە میدیاکانو لێدوانەکانیان وە لە هەمان کاتدا مەبەستی سەرکیان راکێشانی ئۆپۆزسیۆنە بۆ ئەو مەبەستە.
رازی بونی ئۆپزسیۆن بەو پێشنیارە هەڵەیەکی مێژویە لە بەر چەند هۆیەک:
١- سەرۆکی هەرێم ماوەی یاسای خۆی تەواو کردوە ، رازی بونی ئۆپزسیۆن بۆ ئەو پێشنیارە مانای وایە ئۆپۆزسیۆنیش مەسەلەی یاسا ئەوەندە گرنگ نیە بە لایەوە بە پێچەوانەی ئەوەی کە خۆیان بانگەشە بۆ یاساو دادوعەدالاتی کۆمەڵایەتی دەکەن، وە دوبارە دەیسەلمێنن کە کۆمەڵگای کوردی بە حیزبی کراوە، بۆیەش رێکەوتنی پارتە سیاسیەکان لە نیوان خۆیان بریار بەدەستی یەکەمن لە ناو کۆمەڵگا وە هێزو توانایان لەسەروی یاساو دادو بڕیاری میللەتە.
٢- ئۆپۆزسیۆن دەکەوێتە یەکبەرە لە گەڵ هێزە سیاسیەکانی کەی کە لە دەسەڵاتدان، ئەمە لە بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆن نیە چونکە چێگەی لەق دەبێ لە مانەوەی بونی وەکو هێزیکی سیاسی ئۆپۆزسیۆن.
٣- سەرکردایەتی یەکێتی گەڵی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری دەیبەستێتەوە بە سەرۆک، بۆیەش بۆ پارێزگاری کردنی لەو بەرژەوەندیانە لای ئاسایە پشتیوانی لە سەڕٶکی هەرێم بکا، بەڵام ئۆپۆزسیۆن هیچ بەرژەوەندیەکی لەو جۆرەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نیە بۆیە لە پێناوی چی رازی دەبێ؟
٤- پێگەی جەماوەری سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن هاوسەنگدەبێ لەگەڵ پێگەی جەماوەری سەرکردایەتی یەکێتی کە ئەمە کاردانەوەی دەبێ لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئایندە چونکە میللەت هێچ جیاوازیەک نادۆزێتەوە لە نیوان هەردوکیان.
٥- درێژکردنەوەی ماوەی سەڕۆکایەتی هەرێم ئەی ماوەی پەرلەمان چی؟
٦- زەمانەت چیە بۆ ئۆپۆزسیۆن کە دو ساڵی تر بارودۆخی سیاسی ناوەخۆ و ناوچەکە بە چ بارێک دەشکێتەوەو توشی هەمان کێشە نابێتەوە لە مەسەلەی سەرۆکایەتی؟





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە