چۆن تاڵه‌بانی و بارزانی کوردیان به مۆز و پرته‌قاڵ و دۆلار فرۆشت؟
Sunday, 07/08/2011, 12:00
ده‌وڵه‌تی کوردی دروست نابێت!، بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تی کوردی یا خهرافهیهیهکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و چه‌واشه‌کردن، یا له ئه‌نجامی ساویلکه‌یی و خۆشباوه‌ڕی یا گه‌مژه‌یی له سیاسه‌تدایه . له پشتی ده‌وڵه‌تی کوردی بازرگانیهیهکی میلیارد دۆلاری ده‌کرێت.
له مێژوودا، هه‌میشه شه‌خسانی ئه‌قڵدار و به‌حیکمه‌ت توانیویانه مێژووی ئینسانیه‌ت بگۆڕن و ئینسان به‌ره‌و ئاسۆی قۆناغیکی رووناکتر به‌رن. پێچه‌وانه‌که‌شی ماڵوێرانی ئینسانی تێدابووه. سیاسه‌ت زیاد له هه‌موو شتێکی تر به ته‌کبیر ده‌کرێت، ته‌کبیرکردن له‌سه‌ر کێشه‌کان. ئه‌مه‌ش وه‌ک جۆرێک له وه‌سێتنامه ده‌خه‌مه به‌رده‌ست. موراجه‌عه یا پیاچوونه‌وه به رابووردوو یارمه‌تیده‌ره که ئیسنان واقیعی خۆی ببینێت.
سه‌رده‌مێک هه‌یه له ساڵانی 1966 تا 1970 که میلله‌تی کورد پێی ده‌ڵێت زه‌مانی جه‌لالی و مه‌لایی، له‌و زه‌مانه‌یدا جه‌لالیه‌کان پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیان له ناوبازاڕ بڵاوده‌کردوه و ده‌یانگووت: مه‌لا مسته‌فا کوردی به سێ‌و پرته‌قاڵ فرۆشت. لێره‌وه سه‌ردێری وتاره‌که هاتووه.
ده‌ڵێن(ده‌سه‌ڵات ئینسان فاسید ده‌کات)، ئه‌مه‌ش زۆر راسته و ئه‌وانه‌ی له چه‌قی ده‌سه‌ڵاتدا بوون و له‌و واقیعه‌دا ژیاون، پاش ئه‌زموونیان هه‌ر به زمانی خۆیان ئیعتیرافیان به‌و راستیه کردوه، که ده‌سه‌ڵات وا له ئینسان ده‌کات که واقیع نه‌بینێت، ده‌سه‌ڵات ئینسانی لاواز له خشته ده‌بات، ده‌سه‌ڵات ئینسانی لاوز له عه‌قڵ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه.
له ده‌رئه‌نجامی رووداوه جیهانییه‌کان، له ساڵی 1991 وڵاته بههێیزهکانی جیهان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و کارئاسانکردنی تاکتیکی جه‌نگ کارتی کوردیان به‌کارهێنا و دوایش بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ به گه‌مارۆی ئابووری کوردیان خسته ژیانی ره‌زاله‌ت. دوو حیزبه‌که‌ی کوردیان کۆکرده‌وه و هانی دان که له ناوچه‌کانی خۆیان راپه‌ڕین دروستبکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌بوو که عێراق سه‌رقاڵ بکه‌ن. میلله‌تی کوردیش له ساڵی 1991 راپه‌ڕینی به سه‌رکه‌وتوویی کرد و بۆ یه‌که‌م جار هه‌موو شاره کوردیه‌کان که‌وته ژێرده‌ستی کورد خۆی و میلله‌تی کورد چاره‌نووسی خۆی گرته‌ده‌ست خۆی ، به‌ڵام ژیانی ئازادی زۆری نه‌خایاند، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵابانی و مه‌سعود بارزانی ژیانی ئازادی له میلله‌ت کرا به جههنم و به به‌رچاوی کامێرای مێدیایی جیهانیه‌وه خه‌ریکی یه‌کتری کوشتن و راونانی یه‌کتری له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات بوون.
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سکه‌ری و سیاسییه‌کی تاڵه‌بانی و بارزانی که هاتنه سه‌ر سفره‌ی حازر و سه‌ر سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی نوێی کوردی، قۆناغیکی نوێ بوو له خه‌بات و خاوه‌نی هیچ پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی و ستراتیژی سیاسه‌ت نه‌بوون. به ده‌ستی به‌تاڵ هاتنه سه‌ر سفره(هوشیار نه‌بوون له‌و گۆڕانکاریه ریشه‌ییانه‌ی که روویداوه). وه‌ک عهفهویهک دوای رووداوه‌کان ده‌که‌وتن به بێ بیرکردنه‌وه و ته‌کبیرکردن و به‌بێ به‌رنامه‌ریزی. هه‌رچیش له زاردا بوو هه‌مووی بۆ چه‌واشه‌کردن و هه‌ڵفریواندنی میلله‌ت بوو، چونکه سیاسه‌ت بێگومان پێویستی به جۆشدان هه‌یه.
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له‌وکاته‌وه که بزوتنه‌وه‌ی کورد که‌وتووه‌ته ده‌ست ماڵی مه‌لا مسته‌فا و تاڵه‌بانی به سیاسه‌تی چه‌وت کوردیان به لاڕێدا بردووه، به (جه‌هل) و نه‌زانینیان له جیهانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت کوردیان خستووه‌ته هه‌ڵه‌ی کوشنده‌وه. جه‌هل و نه‌زانین له‌وه دێت که هه‌رگیز پشتیان به میلله‌ته‌که‌ی خۆیان نه‌به‌ستووه و یا ئیمانیان پێ نه‌بووه و پاڵیان داوته پاڵ هێزێکی بێگانه تا شتێکیان بۆ بکه‌ن. گه‌مژه‌یی له شتێکدا په‌یوه‌ندی به زیره‌کی و ئاقڵی نییه، ده‌شێ ئینسان زۆر ئاقڵ بێت به‌ڵام له مه‌یدانێکدا گه‌مژه بێت.
جوان نییه ئینسان بڵێت کورد به جاشێتی له دایک ده‌بێت، به ئینگلیزی (Mercenary)، به‌ڵام له‌به‌ر هۆی مێژوویی کورد جیاوازی جاشێتی و سیاسه‌تی میلله‌ت ناکات و نه‌کردوه. واته سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ی سیاسه‌تی میلله‌ت تا میلله‌ت نه‌که‌وێته ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی بێگانه. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆکه له جه‌هل و له نه‌دیوبدی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که هه‌رگیز نه‌بووه، باش ده‌بینرێت که کۆنسوڵخانه‌ی وڵاتان و که‌سانی وڵاتان و رێکخراوی وڵاتان راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌خه‌نه هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری حکومه‌ت، ده‌ست ده‌خه‌نه کاروباری میلله‌ت، ده‌ستده‌خه‌نه وه‌زعی سیاسی ناوخۆیی و سیاسه‌تی نێوان حیزبه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عورفی دیپلۆماسی نێوان وڵاتان هه‌یه به شێوه‌یه‌ک که په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تان له ڕێگای که‌ناڵی دیپلۆماسیه‌وه ئه‌و چالاکیه باش دیاریکراوه، وڵاتان له رێگای کونسولخانه نابێت ده‌ست بخاته کاروباری ناوخۆی ئه‌و ووڵاته و چالاکی له‌و وڵاته هه‌بێت،(کۆنسولخانه و سه‌فاره‌ت ته‌نها که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندیه له نێوان حکومه‌تی دوو وڵات).
دوو نموونه‌ی زه‌ق و دیار: ئه‌ریتریا له ئه‌سیوپیا جیابووه، له پێشه‌وه پێکه‌وه حکومه‌تی ئه‌سیوپیان رووخاند و پاشان جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی خۆیان دروستکرد، بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن به جاشی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز و و فه‌ڕه‌نسا یا میلله‌ته‌که‌یان به وڵاتان بفرۆشن، پشتیان به توانای خۆیان به‌ست. وه‌هه‌روه‌ها باشوری سودان له سودان جیابووه و خۆیان نه‌کرد به جاشی وڵاتان و میلله‌ته‌که‌یان به وڵاتان نه‌فرۆشت.
چۆن ئه‌وان توانیان ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌ن، نایڵێم، چونکه کورد ده‌توانێ سوودی لێوه‌ربگرێت و هێشتا ده‌رفه‌ت و ماوه‌ی ئه‌وه ماوه که سیاسه‌ت راست بکه‌نه‌وه به‌ڵام باسی ناکه‌م چۆن!! با خێر له‌ده‌ستم نه‌که‌ن. بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌بێت هه‌ر زوڕنا لێبده‌ن، گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی درست بوو، له‌یادتان نه‌چێت ئاگادارم بکه‌نه‌وه به ته‌له‌فون یا مه‌یل.!
خۆلاسه‌ی باسه‌که ئه‌مه‌یه: هه‌رێمی کوردستان به شێکه له جه‌نگی دژی تێرۆریست، ئه‌و دروستی کردوه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌کارده‌هێنرێت و ئامڕازیکه له‌و گه‌مه‌یه‌دا، وه نه‌بێت له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی کورد بێت و 12 ساڵ کورد گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر بوو میلله‌تی ره‌زیل کرد و نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س کۆچی کرد بۆ ئه‌وروپا . ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی کورد خۆیان کرد به ئامڕازێکی سیاسی له گه‌مه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌تر و ئێوه‌یان کرد به ئامڕازێک، که میلله‌تی کورد وه‌ک ده‌سکێش و ئامڕازێک له گه‌مه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا به‌کارده‌هێنرێت. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کورد به ئێوه‌ی ده‌فرۆشێت هیچ نییه ته‌نها ((ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی neo conservatism - ی ئیداره‌ی جۆرج بوش نه‌بێت)). پرۆژه‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که میلله‌تی به‌سته‌زمانی کورد لێی تێبگات. ئه‌مڕۆ کورد و کوردستان کراوه به (به‌ردی گۆشه‌ی) ی دروستکردنی دوبه‌ی باکوری عێراق به هیوای ئه‌وه‌ی بکرێت به نموونه‌یه‌ک بۆ هه‌موو عێراق. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به سه‌دان که‌سی ئه‌کادیمی و مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی سیتراتیژی و کۆمپانیاو سه‌رمایه‌داری له دوه‌ر کۆکراوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڵاله کردنی بازاڕی ئازد و سوپهرلیبڕالیزم و بڵاوکردنه‌وه‌ی نیۆلیبڕالیزم، که (نه‌وت) یش ناو‌کی ئه‌م جوڵانه‌وه چالاکیه‌یه، هه‌مووی له پێناوی چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که و بڵاوکردنه‌وه‌ی ( Viosion) ی باڵی - neo conservatism ی ئه‌مریکا له ناوچه‌که و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه و دنیابینینه و راوانگهیه که بوعدێکی جیهانیان داوه‌تێ، جۆرێکه له سۆڤیه‌تی به‌لشه‌فیکی به‌ڵام به سه‌رمایه‌داری و ئایینی. جۆرج بوش له کاتی جه‌نگه‌که هه‌ندێک هێڵی پانی ئاشکراکرد و گووتی:
Why they don not accept modernity
و جارێکی تریان گووتی :
Those adopted our system became a prosperity for them.
بۆیه مه‌سعود بارزانی چه‌ند جارێک وشه‌ی پێشکه‌وتنی دووباره کردوه‌ته‌وه، ئه‌گینا نازانێ پێشکه‌وتن چییه به‌ڵام پێی گووتراوه. هه‌ر بۆیه (ماک که‌ین) مانگێ پێش هاتبوو بۆ هه‌ولێر و به ناوبازاڕدا ده‌گه‌ڕا تا له نزیکه‌وه ئه‌و (توحفه) نایابه ببینێت که دروستیان کردوه
What achievement!!!.
ئه‌م وێنه‌یه له dcbureau.org وه‌رگیراوه
ته‌ماشای ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی که دانیشتوون ((ئه‌سحاب ئه‌ل پیترۆل)ه‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی که به ریز له پشته‌وه‌ن راوه‌ستاون ئه‌وانه‌ن که له ده‌وری پرۆژه‌که کۆکراونه‌ته‌وه له عقول و له کۆمپانیا و له لۆبی تا دوبه‌ی و Libertarianism له باکوری عێراق دروست بکه‌ن.
له پشت neo-conservatism ی ئه‌مه‌ریکی مه‌ڵبه‌ندێکی دیراساتی ستراتیژی وه‌کو (حه‌وزه‌ی عیلمی)هه‌یه به ناوی American Enterprise Institute ئه‌مه‌ش سایتهکهیانه::
www.aei.org که دیراسات و فیکره گه‌ڵاله ده‌کات و که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌کادیمی له دهورکۆبووتهوه به تایبه‌تی له ئیداره‌ی جۆرج بوش وه‌کDick Chenney خۆی و ژنه‌که‌ی، جێگری وه‌زیری به‌رگری کۆن پۆڵ ولڤۆڤیچ، سه‌فیری کۆنی ئه‌مه‌ریکای ئیداره‌ی جۆرج بوش له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان John Bolton ، ته‌نانه‌ت Ayan Ali ئه‌و ژنه سۆمالیهی له هۆڵه‌ندا بوو که دژی ئیسلام و موسڵمـانه، مایکڵ رۆبین وه‌ک ئه‌کادیمیه‌ک له‌وێ ئیش ده‌کات ، به‌س وه‌ک من تێگه‌یشتبێتم ئه‌و که‌سێکی مه‌بده‌ئی و خاوه‌نی رۆحیه‌تێکی ئینسانیه و گه‌نجه و واقیعیه و دۆستێکی کورد دیاره.
بێگومان کورد وه‌ک میلله‌ت پێویستی به دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو میلله‌تان هه‌یه و پێویستی به دۆستایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و چین و ئیسرائیل و ئێران و ئینگلیز و ...... به‌ڵام جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و جاشێتی هه‌یه. ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی ئۆباما سهفیریکی تری له عیراق دانا که Christopher Hill بوو ، که ده‌یویست عێراقێکی دیموکراتی دروست بکات به‌ڵام Conservatism ه‌کان له گۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا به ده‌نگدان لایان برد و که‌سێکی تریان کرد به سه‌فیر له عێراق، کریستۆفه‌ر هیل له چاوپێکه‌وتنێکدا گووتی: دیموکراتی پێوستی به بوونی ئۆپۆزیسۆنێکه که وه‌لائی بۆ حکومه‌ت و سیسته‌مه‌که هه‌بێت.
کوردی چی!؟ کورد فرۆشرا!خۆ ئه‌وان ده‌وڵه‌تی کوردی دروست ناکه‌ن، ئه‌وان کۆمپانیا و Corporation دروستده‌که‌ن، خه‌ریکی چه‌سپاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی سوپهرلیبڕالیزمی neo-conservatism ی ئه‌مه‌ریکی و بڵاوکردنه‌وه‌ی Libertarianism ، بۆ لیبه‌رتاریانیزم ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://en.wikipedia.org/wiki/Libertarianismئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن ده‌وڵه‌تیان بۆ دروستبکه‌ن نه‌ک خۆیان ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌ن((پێان ده‌ڵێم بۆیان دروست بکه‌ن)) . شه‌رعییه‌تیش به خۆیان ده‌به‌خشن که پشکی شێریان له سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت هه‌یه و هه‌روا به ئاسانی ده‌ست له سه‌روت و سامانی میلله‌ت هه‌ڵناگرن. سیاسه‌ت و میلله‌ت کورتکرداوهتهوه بۆ شه‌رعیه‌تی کاسپیکردن و موڵک و میلله‌تیش کراوه به دوکان و کۆمپانیاو و Corporation .
کورد مه‌به‌ست کوردی عێراقه.پێش ئه‌وه‌ی بخوازێت ده‌وڵه‌ت دروست بکات، ده‌بێت پرۆتۆکۆڵی نێوده‌وڵه‌تی به شایه‌تی چه‌ند وڵاتێک له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران ئیمزا بکات که ئه‌و خاکانه‌ی که کوردی تیا ده‌ژی له‌و وڵاتانه به خاکی خۆی دانانێت تا نه‌بێت هۆی کێشه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، ئه‌گینا کورد هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی کوردی به خۆیه‌وه نابینێت. سیاسه‌ت به عه‌قلی شاعیری ئه‌قڵدار و عه‌قلی عه‌شایر ناکرێت که میلله‌ته‌که‌یان پێ بفرۆشن و ئابووری میلله‌ت بخه‌نه ژێر ده‌ستیان و له بازاڕی جیهان میلله‌ت هه‌راج بکه‌ن!!. سیاسه‌ت به شاعیری ئه‌قڵدار و به سه‌رۆک خێڵ که وه‌لائی بۆ خێڵه‌که‌ی هه‌بێت وه‌ک له میلله‌ته‌که‌ی ناکرێت. که سۆڤیه‌ت نه‌ما پۆلۆنیا له‌ژێر چنگی سۆڤیه‌ت ده‌رچوو و بوو به‌شێک له ئه‌وروپای غه‌ربی ، پێش هه‌موو شتێک به زه‌بری وڵاتان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا پرۆتکۆڵیان ئیمزا کرد که ئه‌ڵمانیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که ئه‌ڵمانی زمانی تیدا ده‌ژی له خۆرئاوای پۆڵۆنیا که نزیکه‌ی 150000 که‌س زیاتره ده‌بن به خاکی خۆی دانانێت، وه‌هه‌روها له وڵاتانی دراوسێی پۆڵۆنیا له خۆرهه‌ڵات پۆلۆنی زمانی زۆری تیاده‌ژی. سیاسه‌ت به عه‌قڵی ماڵی مه‌لا مسته‌فا ناکرێت که به ژن هێنان بۆ کوڕه‌کانیان له دیاربه‌کر و له قامیشلی و له سلێمانی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تی کورد دروست بکه‌ن!!!، زه‌مانی جه‌نگیزخان و هۆ لاکۆ نییه، موسعود بارزانی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی خلیج ده‌یگووت تورکیا ده‌ست بخاته که‌رکوک ئێمه‌ش ده‌ست ده‌خه‌ینه دیاربه‌کر(ئه‌مه جه‌هله له سیاسه‌تدا و جه‌هلی هاوتای هاوکێشه‌ی هێز!!)، رۆژنامه‌نووسی ته‌له‌فیزیۆنه‌که پێی گووت: الیس هژا تهدید!!!!. ئه‌مه گهمژیهییه له سیاسه‌دا جارێکی تریش دووباره‌ی ده‌کمه‌وه گه‌مژه‌ییه له سیاسه‌تدا. ئیختیاری دووه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی که خه‌ون به کوردستانی زل ده‌بینن بێ ئه‌وه‌ی بزانن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و میلله‌ت چییه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ده‌روازه‌ی ئه‌رمینیا بکرێته‌وه و دوو له‌شکری هه‌بێت یه‌کێکیان نیزامی تا ناوچه‌کان بخاته ژێر ده‌ست خۆی و یه‌کێکی تر پێشمه‌رگه‌یی و پارتیزانی که له پشته‌وه Sabotage بکات و سوپای وڵاتان سه‌رقاڵ بکات. ئه‌مجا له پێشه‌وه‌ی ناوچه‌کانی سێگۆشه‌که‌ی سنوور تا سنووری ئه‌رمینیا بخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆی له مه‌هاباد و رواندوز و هه‌کاری و وان تا سنووری ئه‌رمینیا تا دروازهکه بپارێزێت، دوایی ورده ورده ناوچه‌کانی تر بخاته ژێدهستی خۆی (
به‌ڵام به رای من کێشه‌ی سیاسی ده‌بێت که ناتوانن سوڵته‌ی سیاسی دروست بکه‌ن چونکه میلله‌تی کورد (هۆمۆژێن) نیه و سیاسه‌تی ناوچه‌یی و عه‌شایری و خێڵهکهییه ، جگه له شاره‌کان له ناو میلله‌تی کوردا خه‌ڵک وه‌لائی بۆ میلله‌ت نییه به‌ڵکو له جیاتی خه‌ڵک وه‌لائی بۆ ره‌ئس عه‌شیره‌ت و ناوچه و خێڵ هه‌یه، به‌وجۆره‌ش هیج کاتێک ناتوانرێت سوڵته‌ی میلله‌تێک دروستبکرێت) ، ئه‌م رێگایه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که قه‌سابخانه‌یه‌کی باش ده‌بێت. یا رێگای سێیه‌م که هه‌ریه‌ک له ئاستی جوگرافیای خۆی هه‌وڵده‌دات مافی نه‌ته‌وه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی رێکبخات و پێشبهکهوێت و چاوه‌ڕێ بکات که له داهاتوو له شڵه‌قاندی ناوچه و شه‌ڕێکی جیهانی یه‌کبگرن و وڵات دروست بکه‌ن. ئینسان ده‌بێت عه‌قل و مه‌عقولی به‌کار بهێنێت و چی مه‌عقوله ئه‌وه بکات. ههرشێونێک کوردی تێدا ژیا مانای نییه کورستانی تییا دروستده‌کرێت، کورد له جه‌هلی خۆ ی نازانێت که کوردێکی زۆریش له ناوچه‌ی خۆراسانی ئێران ده‌ژی و که‌س باسی باکات به تایبه‌تی منداڵه‌کانی ناوبازاڕ، من خۆم پیاوێکم له هه‌شتاکان له ته‌مه‌نی 40 ساڵی له تاران بینی و به به زه‌حمه‌ت لێیی تێده‌گه‌یشتم و تاقیم کرده‌وه و ووتم کوردیت ، ووتی ئه‌رێ. زمان مانای میلله‌ت نییه ، میلله‌ت چه‌ند شتێکی هاوبه‌شییه، ئه‌فغانی به فارسی قسه‌ده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن داری، تاجیک به زمانی فارسی قسه ده‌که‌ن و به خۆیان ده‌ڵێن تاجیک، کوردی به‌شێکه له زمانی په‌هله‌وی و شیرازی به خۆیان ده‌ڵێن کورد. تاجیک له ئه‌فغانستان و له ئوزبهگیستان هه‌یه و تاجیکستانی گه‌وره دروست ناکه‌ن. فه‌ڕه‌نسی له که‌نه‌دا و سویسره و به‌لجیکا هه‌یه و فه‌ڕه‌نسای گه‌وره دروست ناکه‌ن. جیاوازی زمانی سویدی و نه‌رویجی و دانیمارکی به ئه‌ندازه‌ی جیاوازی له‌هجه‌ی کوردی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یه‌ک وڵاتی خۆی هه‌یه. میلله‌ت ئه‌وه نییه که کورد لێ تێگه‌یشتوه. بۆ یه‌که‌م جار وشه‌ی کورد له نووسینی کتێبی عه‌ربیدا ده‌رکه‌وتوه و، بۆ یه‌که‌م جار وشه‌ی کوردستان له لایه‌ن سه‌لجوقیه‌کان دروستکراوه که داوی عه‌باسیه‌کان ناوچه‌کانیان گرت و ئه‌و ناوچانه‌ی کوردی تێدابوو کردیان به ئیداره‌یه‌کی به‌ڕێوه‌بردن و ناویان لێنا کوردستان. دوایش ئیرانیش ناوچه‌ی سنه‌ی کرد به ناوچه‌ی ئیداره‌ی کوردستان به‌ڵام ناوچه‌ی سه‌روی ناو لێنا ئازربایجانی خۆرئاوا. بۆ نه‌ورۆز و زۆحاک و کاوه‌ی ئاسنگه‌ری کوردیش ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://en.wikipedia.org/wiki/Zahhak له کۆتایدا:
* به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی Financial Times له ساڵی 2004 مه‌سعود بارزانی 500 ملیۆن دۆلار مانای نیو میلیارد دۆلاری له پاره‌ی عێراق له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی جۆرج بوش وه‌رگرتووه و به یارمه‌تی یاریزانێکی بهیزبۆڵ و بازرگانێک به ناوی Ed Rogers بۆی خستوه‌ته سه‌ر حسابه‌که‌ی له بانکی له سویسره، چونکه له ئه‌وروپا شه‌خسێک به جاناتا پاره‌وه ناتوانێت بچێت بۆ بانک، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی رۆژنامه‌که له رۆژی 2004/12/10 بڵاوکراوه‌ته‌وه . . بۆ زانیاری ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistan_Democratic_Party له په‌ڕه‌گرافی Allegations of corruption, authoritarianism, state murder
.
http://en.wikipedia.org/wiki/Ed_Rogers رۆژنامه‌ی Financial Times
www.ft.com گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ی جیهانیه و جێی متمانه‌ی حکومه‌تان و کۆمپانیای جیهانه و پڕۆپاگهند بڵاوناکاته‌وه و ئابڕووی رۆژنامه‌که به‌رێت!. بۆیه له کاتی جه‌نگی عێراق وته‌بێژی پێنتاگۆن له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن جوان ده‌یگووت پاره‌مان داوه به عه‌شایره‌کان تا پارێزگاری بۆری نه‌وته‌کان بکه‌ن.
* مایکڵ رۆبین له نوێترین وتاری که بڵاوکردوه‌ته‌وه، ئه‌و له مه‌ڵبه‌ندی لێکۆڵینه‌وه کارده‌کات و هه‌موو زانیاری لای ئه‌وان کۆده‌بێته‌وه و له خۆڕایی قسه ناکات، له‌م لینکه ته‌ماشا بکه‌ن:
http://www.michaelrubin.org/9866/kurdistan-missing-4-billion یه‌کێتی و پارتی له ئیداره‌که‌ی (پۆڵ برێمه‌ر) له‌عێراق 1.6 میلیارد دۆلار مانای یه‌ک میلیارد و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه. له خواره‌وه ئه‌مه ده‌نووسێت:
In the CPA's waning days, its administrator L. Paul Bremer transferred $1.6 billion in cash to the Kurdistan Regional Government (KRG),The transferred Oil-for-Food money was to be split between the Kurdistan Democratic Party and Patriotic Union of Kurdistan.
* ته‌ماشا ئه‌و هه‌موو میلیارده بکه‌ن که که‌س نازانێت چی لێکدهکرێت و چی لێهات. که‌چی حکومه‌تی سویدی تونێلێکی 8،5 کم هه‌شت کیلۆمه‌تر و نیوی لێدا به دوو ساید نه یه‌ک ساید به بودجه‌ی نزیکه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری تێچوون، به‌ڵام که ته‌گه‌ره‌ی ته‌کنیکی تێکه‌وت و شه‌ش حه‌وت ساڵ دواکه‌وت و ئینجا نرخه‌که‌ی گه‌یشته یه‌ک میلیارد دۆلار که که‌مترین موچه‌ی کرێکاریش له سوید 4000 دۆلاره، بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://en.wikipedia.org/wiki/Hallandss_Tunnel که‌چی له کوردستان پرۆژه‌یه‌کی بچوک پاره‌ی خه‌یاڵی و وه‌همی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.
* ته‌ماشا ئه‌م کورده (سه‌رلێشێواو)ه له به‌ریتانیا بکه‌ن،له‌م لینکه خواره که داوا ده‌کات ده‌وڵه‌تی کوردی (بۆ) دروست بکه‌ن:
http://epetitions.direct.gov.uk/petitions/311 ،
باش بیخوێننه‌وه که باسی کوردی ئیران و سوریا ده‌کات و باسی کوردی تورکیا ناکات؟ هه‌ر وه‌ک ده‌روێش عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت
وه‌ڵا مه‌عیشه‌ته!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست