کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانێک بۆ ته‌عریبکردنی گه‌رمیان

Saturday, 05/07/2008, 12:00


ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش سه‌ره‌داوی زانیارییه‌کی زۆر تایبه‌ت و نهێنی خۆیدا به‌ده‌سته‌وه‌ که‌ ده‌رباره‌ی پلانێکی داڕێژراوی ئه‌کاد یمیا نه‌یه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ناوچه‌کانی ده‌ڤه‌ری گه‌ر میان.
پلانه‌که‌ش له‌ سه‌ر ئه‌م شێوازانه‌ ده‌بینرێت:
هه‌و ڵدانێکی زۆر جدی ده‌کرێت بۆ لکاندنی ده‌ڤه‌ریی گه‌رمیان به‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه‌. ‌به‌ستنه‌وه‌ی ڕاسته‌و خۆشیا ن به‌ به‌غداوه، گه‌رچی ئه‌م پڵانه‌ پێده‌چێت له ‌ته‌مه‌نێکی زۆر پێش وه‌ختدا داڕێژا بێت و تا ئێستا ده‌رکی پێنه‌کرابێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ‌بۆ ئه‌و هه‌موو په‌راوێزکردن و زیاتر به‌هه‌ژارکردن و لێنه‌پرسینه و بێبه‌ش کردنیان له‌ بچوکترین خزمه‌ت گوزاریی، خۆی له‌ خۆیدا چمکی شتێک ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌.
به‌هه‌ر حا ڵ نازانم لێره‌دا ئا یا حکومه‌تی هه‌رێم ئا گادا ره ‌یا خود نا ؟ ئه‌مه جێی پرسیا رو گومانه.
پلانه‌که ‌له‌ سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ڕێژراوه‌:
هه‌وڵدانێکی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ریی گه‌رمیا ن بخه‌نه‌ ژێر فشاری ئه‌وه‌ی، که‌ نفوسه‌کانیا ن بگۆڕن بۆ ناو چه‌کا نی دیاله‌ و ناوچه‌کانی خوارو ، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌ وه‌ی هه‌رکه‌سێک ئه‌و کاره‌بکا ت 10 ملیۆ ن د یناری پێ ده‌به‌خشر ێت، هه‌روه‌ها بێزارکردنی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ‌له‌کا تی وه‌رگرتنی به‌شه‌ خۆراک که ‌له‌ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستا نن و کێشه‌ خستنه‌ ناو کاره‌کانیان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
30 فه‌رما نبه‌ری تا یبه‌ت دا نراوه‌، ‌هه‌ر یه‌کێکیان مو چه‌ی 200 هه‌زار له‌ سه‌رو موچه‌کانی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌م موچه‌یه‌ش به‌تا یبه‌ت له‌ به‌غدا ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی.
ئه‌و که‌سه‌ش که‌ به‌ر پرسه ‌له‌م کاره‌ ناوی‌ (ک. ڕ)ه‌، هه‌ر ئه‌م که‌سه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه‌! گومانی زۆر له‌م که‌سه‌ هه‌یه، ‌چونکه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی مالکیدا هه‌یه‌.
بۆ زانیا ری پتر ئه‌و 30 فه‌رمانبه‌ره‌..6 یان له‌ به‌شه‌خۆراکی که‌رکوکه‌وه ‌براوه‌. 24 یشیا ن سه‌ر به‌ به‌شه‌خۆراکی مه‌سڵه‌حه‌ی سلێما نین.
به‌دواچوونیشما ن به‌رده‌وامه‌. له‌ هه‌واڵی نوێ ئا گا دارتان ده‌که‌ینه‌وه‌.

تێبینی: بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ کوردستانپۆست وێنه‌یه‌کی له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ دانابوو، که‌ مه‌به‌ست ته‌نها ئه‌وه‌ بوو، نووسینه‌که‌ به‌ بێ وێنه‌ نه‌مێنێته‌وه‌، لێ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن (دامەزراوەى رادیۆ وتەلەفزیۆنى گەرمیانى یەكگرتوو) نامه‌یه‌کمان بۆ بێت و داوای ئه‌وه‌ بکه‌ن وێنه‌که‌ لابه‌رین، ئێمه‌ش هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌واندا نین، به‌ڵام ڕێزمان بۆ بۆچوونه‌که‌یان و به‌ دوای لێبووردنه‌وه‌ ئه‌و کاره‌مان کرد،
************************

رونكردنەوەیەك لەدامەزراوەى رادیۆ وتەلەفزیۆنى گەرمیانى یەكگرتووە وە
بەرێز بەرێوەبەرانى سایتى كوردستان پۆست
لەگەڵ بابەتێكى بەناونیشانى (پلانێك بۆتەعریبكردنى گەرمیان) وێنەى چالاكى دامەزراوەى ئێمەتان بڵاوكردۆتەوە كەكۆرێكى جەماوەرى بوو بۆ مامۆستاى گەورە وناسراو مامۆستا سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب كەلەدوور ونزیكەوە پەیوەندى بەو بابەتەوە نیە وئەگەر خوێندنەووەیەك هەڵبگرێت تەشهیر وناوزراندنە بەرامبەر ئێمە وئەو مامۆستا مێزەرسپیە ئایین پەروەرە كەسومبولى كوردایەتى ومەردایەتىو مەنارە باڵابەرزەكانى كوردستانە تكایە وەك رەدى ئیعتیبار ئەم رونكردنەوەیە لەشوێنى بابەتەكەدا بڵاوبكەنەوە روونكردنەوەش بدەن كەچ پەیوەندیەك لەنێوان ئەو وێنەیە وتەعریبى گەرمیاندا هەیە .
دامەزراوەى رادیۆ وتەلەفزیۆنى گەرمیانى یەكگرتوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە