گەڕەكى فیرعەونەكان لە شارى ڕانیەدا
Thursday, 29/08/2013, 12:00
گەڕەكى نەورۆز هەڵكەوتوى ڕۆژئاواى شارى ڕانیەیەو لە نێوان شارى ڕانیەو شارۆچكەى چوارقوڕنەدایە ئەگەر چیاى حاجیلە لە نێوان شارو شارۆچكەكەدا نەبوایە لە مێژبوو تێكەڵاو ببونەوە لەبەرئەوەى سەرانێكى هەرە زلانى یەكێتى و گۆڕانى مەڵبەندى 24ى ڕانیە لەو گەڕەكەدا نیشتەجێ بوون لەلایەن جەماوەرەوە ناونراوە گەڕەكى فیرعەونەكان، فیرعەونەكان شارەكانى ڕانیەو قەڵادزێ و دوكان و شارۆچكەكانیان چوارقوڕنەو حاجیاواو سەروچاوەو بیتواتەو شكارتەو سەنگەسەرو ژاراواو بنگردو گوندانێكان تەواو داگیران و دابەشان و پاوان كردون بە خانوان و دوكانان و زەویانى نیشتەجێ بوون و باخ و ئاژەڵدارى و پەلەوەردارى و زەویانى كشتوكاڵى و بەنزینخانەو كارگە بلۆك و كە زۆرایەتیان لە ڕوكنەكانن واتە دوولاو سێ لاو چوارلاشیان كۆڵانان و جادانن لەگەڵ هەموو جۆرەكانى بازرگانیانى دزى و تاڵان و داوێن پیسى و تیرۆرستیان ، بە هەزاران لە بنەماڵەكانى شەهیدان و زیندانیان بوان و كەم ئەندامان و پێشمەرگانى دێرینانیش بە تایبەتى و بە دەیان هەزاران لە جەماوەریش بە گشتى خاوەنانى كەلاوان و كاولە ئاشانى هەژارانەشیان نین فیرعەونى یەكەم و سەرۆكى فیرعەونەكانیش محەمەد وەتمانى ئەندامى سەركردایەتى یەكیتى یە كە سامان دارو دەسەڵاتدارى یەكەمە و هەمیشانەش گوتویەتى هەر گەل و نیشتیمان و یەكێتى و گۆڕانیش قەرزدارانى منن شایەنى باسە فیرعەونەكانى بزوتنەوەى گۆڕان محەمەدیان كردە ئەو پاشا و میرە هەرە گەوج و گێلى لەكارانى باش نەزانانە لە دەرەوەى ئەوان شاران و شارۆچكانەدا سەد مەتر زەوى چوار گۆشەى نیشتەجێبوون بە هەزاران دۆلاریش ناكڕدرێ تازە بە ناوى لە جێگاى خانوو پێدانەوە ناوەكانى بە دەیان لە شەهیدان و كوژراوان و مردوانیان نووسین بە هەر بنەماڵەیەك (27) ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناریان پێیان دان، بەڵام ناوانى بە دەیان شەهیدانى ڕاستەقینەیان ڕەش كردنەوەو نەیان هێشتن ئەوەندە پارەشیان هەبئ گەرچى بێ شەرمانەش هەمیشانە گووتویانن تەنیا ئێمەین حیزب و حكومەتى شەهیدان و خەڵك .
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
گورگەو تۆپی
بەزۆر كەس دەڵێن شەهیدە
شەمشەمە كوێرەى نەدیدە
ئەوەى تاڵانى كردووە
خوێنی كوردانى ڕشتووە
بۆ دووژمن بوو بەسەر چۆپی
شەهید نیە گورگەو تۆپی
31/8/1996 بۆكان
رەنجدەر
گــــەوجـــێ
خۆت گێل مەكـــــە باش دەزانى
وەك گەورانت بێ ویــژدانــى
زۆڵى دڕنــــدەى نـــاپـــاكـــى
هەر دوژمنى گـەل و خــاكــى
گیان و خوێنى خۆت بـەخشیـــوە
بوویتە ئەو گورگە تـــۆپیـوە
خڵتەى چینى چەوسـاوە بــــووى
نۆكەرى نەحـــەساوە بـــووى
شەمشەمە كـوێـرەى نەدى بووى
درۆیە گوایە تۆ شەهیــد بووى
لەكورد بـــووى بــەژان وبــرك
وەك فارس و عەرەب و تورك
بەخوێن مژین هەر خۆشحاڵ بووى
زۆڵى بێگانەى خوێن تــاڵ بووى
29/11/2008 ڕانیە
رەنجدەر
تۆ شاعیر نیت
لەگەڵ تۆمە تۆ شاعیر نیت
وشك و توندی ڕۆشنبیر نیت
هەر دێهاتی و نابیە شاری
تامت نیە بۆ دڵداری
هەر دەڵێی كورد و كوردستان
ببنە یەك گەرمێن و كوێستان
بەخەیاڵان هەڵپەڕیوی
بۆیە هێندە بێ بژیوی
هەرگیز ناكەی تامو چێژت
تا وشك بێ سەری گێژت
وەكو كوردی دۆ نەدیوی
شەیداى چیاو دۆڵ و شیوی
چی بكەم وەها پەروەردە بووم
هەر بەو ئەوینە گەورە بووم
هەتا داگیركەران مەست بن
كورد و كوردستان ژێر دەست بن
لەو ئەوینە هەر تێر نابم
ئەوینێكی تر فێر نابم
21-3-2003 ڕانیە
رەنجدەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست