کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەنەتەوەیی كردنی شەهیدەكانمان... حەمە گوڵپی بە نمونە

Thursday, 24/10/2013, 12:00

1726 بینراوە





ئێمە خاوەنی دەوڵەتی مادین بەحەوت سەدساڵ پێش زایین، بەڵام هەتا هەنوكە خاوەنی ئەرشیفێك نین بۆ زیندووڕاگرتنی شەهیدەكانمان؛ چونكە دوای نزیكەی چارەكە سەدەیەك لە حوكمڕانی خۆماڵی هێشتا خۆلیای تەوافۆقاتی سیاسی و ریكەوتنی حزبین لەگەڵ یەكتردا هەرئەمەش وایكردووە كە شەهیدانی نەتەوەكەمان لەناو یاریە حزبیەكاندا بچوك بكرێنەوە و وونبكرێن لە مێژووی نەتەوەییدا. لە بەشەكانی تری كوردستانیش دەستی دوژمنان كەمتر لە باشور كاری نەكردووە لەم بارەوە.
كورد لە باشوری كوردستاندا حوكمڕانی خۆی دەكات، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە پلانی نییە بۆ پاراستنی سەروەریەكانی و بەردەوام لە بازنەی بەرژەوەندی باڵای حزبیەوە لە داهاتوو دەڕوانێت بە جۆرێك كە ئەوە لەبیركراوە شەهید موڵكی نەتەوەیەكە و هی حزبێك نییە تا بانگەشەی هەڵبژاردن و پێگەی حزبی پێ بەهێز بكرێت. شەهیدانی هەرچوارپارچە بێنازن لەڕووی یاد و سەروەری شەهیدبوونیانەوە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتی كوردی و وەزارەتی شەهیدان بیر لە ئایندەی نەتەوەكەیان بكەنەوە و بەپاراستن و زیندوڕاگرتنی شەهیدان بە بێ‌ جیاوازی سنور و ئایدیا و حزب؛ چونكە لە كۆتایدا حزبیش بۆ دروستكردنی كەڵە پیاوی هەمیشە زیندوو هاتووەتە بوون نەك بەپێچەوانەوە.
ئەمساڵ لە مانگی ئابدا و لە هەنگاوێكی خۆڕسكانەی ڕێچكەشكێندا كوڕان و بنەماڵەی شەهید (حەمە گوڵپی)هەستان بەیادكردنەوەی پەنجا ساڵەی ئەو شەهیدە قارەمانە دوور لە مۆركی حزبایەتی و لایەنبازی، بە جۆرێك كە نوێنەری كوردانی هەرچوارپارچەی لەخۆ گرتبوو، ئەم هەنگاوە وەبیرهێنانەوەیەكی باشە بۆ دەسەڵاتی كوردی كە فەرامۆشكردنی یادی شەهیدان كارێكی نەخوازراو و نامۆیە بەكوردان دەبێت. شەهیدانمان ڕایەڵەی پێكەوەبەستنی هەموو كوردان بێت و جیاوازی بیر و بۆچونەكان لە شكۆی شەهیدانمان كەم نەكاتەوە.
ئەم هەنگاوە دەكرێت دەستپێكێك بێت بۆ واڵاكردنی دەرگای خۆبەخشی لە لایەن چین و توێژەكانی كۆمەڵگاوە لە پێناو كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی شەهیدانی هەرچوارپارچەی كوردستان. دەبێت نەوەكانی داهاتوو ئەو ڕاستیە بزانن كە ژیانی سەربەرزانەی ئەمڕۆی كورد بەخوێنی ئاڵی ئەوان ئاودێر كراوە و هاتووەتە بوون.
دەرهێنانی ناوی پیرۆزی (شەهید) لە چوارچێوەی حزبی و ڕازاندنەوەی لە چوارچێوەیەكی نەتەوەیی خۆماڵیدا بەجۆرێك كە هەستی نەتەوەیی لەڕێگەی شەهیدەكانمانەوە بچەسپێنین كە لە پێناو یەك مەبەستدا شەهیدبوون كە بریتیە لە زیندوڕاگرتنی ناوی كورد بەبێ‌ جیاوازی.
لەم سەردەمەشدا ئەو یادانەی دوورن لە مۆركی حزبی ئەرێنی ترن تا وەكو یادە حزبیەكان بۆیە داماڵینی كۆمەڵگە لە بیری تەسكی حزبیبوون كارێكی مێژووییە و دەكەوێتە ئەستۆی سیاسیەكان و بەرپرسانمان بە پلەی یەكەم.
ئێستا لە سایەی بەحزبیكردنی كۆمەڵگەدا دەرئەنجامی خەتەرناك بەدیاركەوتوون لەبیركردنەوەی تاكی كوردیدا بەجۆرێك وابیردەكرێتەوە كە بەرامبەر بۆ سڕینەوەی بەرامبەر دروستبووە لە كاتێكدا ژیان بەجیاوازیەكانەوە جوانتر و پڕماناترە.
خەبات و شۆڕشی ئەیلول بە شانازی دێتە ئەژمار بۆ لایەنێكی سیاسی لە كاتێكدا شۆڕشی ئەیلول لە باشور خۆڕسكانە و باو و باپیری ئێمە كردیان دوور لە حزبی بوون، بەڵام ئێستا بەداخەوە بە ئێمە دەفرۆشرێتەوە لە لایەن كەسانی ترەوە، هەركەسێك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی كەوتە ئەستۆ لە وێستگەیەكی خەباتی ئەم گەلەدا نابێت دواتر بۆ مەرامی خۆی بەكاری بهێنێت و كەسایەتی خۆی پیرۆز بكات بەو ئەركەی كە بەجێیگەیاندووە تەنها شەهیدانمان نەبێت كە شایەنی ڕێِز و شكۆمەندین لە هەموو ئان و ساتێكدا؛ چونكە حەزی خۆیان كردووەتە قوربانی ئێستای ئێمە، بۆیە ئەركی هەموو نەوەكانی ئێستا و داهاتووشە كە ڕێز لە خوێنی پاكیان بگرن.
ئاشناكردنی سەربەرزانەی شەهیدانی كوردستان بەبێ جیاوازی نەوەیەكی تەندروستمان بۆ بەرهەم دێنێت كە شانازی بەیەك نەتەوەییەوە بكەن و لە هەوڵی بەجیهانی كردنی كێشەی نەتەوەكەمان كەمتەرخەم نەبن.
بە نەمانی هەرحزبێك لە گۆڕپانی سیاسیدا و ئاوابوونی خۆری ڕاستەوخۆ ناوی شەهیدەكانیشی نامێنێت؛ چونكە بەحزبیكردنی شەهید كاردانەوەی خەتەرناكی لێدەكەوێتەوە، پێویستە هەروەك چۆن كاتێك منداڵێك لەدایك دەبێت لەبەڕێوەبەرایەتی تۆماركردن تۆمار دەكرێت بەبێ‌ جیاوازی شێواز و ڕەگەزی دەبێت بەهەمان شێوەش بۆ زیندوڕاگرتنی ناوی شەهیدەكانمان بەڕێوەبەرایەتیەكی سەربەخۆ هەبێت بەبێ جیاوازی ناوی شەهیدانی هەرچوارپارچەی تێدا تۆمار بكرێت؛ چونكە كوردستان ئەرزی بەرخودان و شەهیدانە بۆیە ناكرێت بەبێ ئەرشیفی شەهیدان بەڵگەیەكی مێژوویمان هەبێت كە زیندووبوونی ئەم نەتەوەیە بپارێزێت، چونكە هەندێك بڕگەمان هەیە كە دەبێت مێژوونوسانی میللەتەكەمان بەشەرمەوە بینوسنەوە لەبەر ئەوە پێویستە خۆمان لە ئەركە مێژوویەكان نەدزینەوە بە بیانووی لاوەكی و بێمانا.
لەم هەرێمەدا بە هەڵوێستی جیاوازی وارسە زیندووەكان دژایەتی شەهیدەكان دەكرێت بە جۆرێك دەبێت زیندووەكان وەلایان بۆ دەسەڵات هەبێت ئەو كات یادی شەهیدەكانیان بكرێتەوە كە ئەمە خۆی لە خۆیدا دژایەتیكردنی سەروەری نەتەوەیەكە لە پێناو مەرامێكی سیاسیدا.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)