کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رنامه‌ی كه‌شكۆڵ پێش 15 ساڵ ده‌ڵێت به‌رپرسان ته‌زویرچی و گه‌نده‌ڵن تكایه‌ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ببینن

Monday, 10/10/2011, 12:00



به‌رنامه‌ی كه‌شكۆڵ یه‌كیك بوو له‌و به‌رنامه‌ناوازه‌و به‌ناوبانگانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگه‌وه‌پێشكه‌ش ده‌ركرا كه‌هه‌ندێكیان ئێستا له‌ژیاندانو به‌داخه‌وه‌هه‌ندێكیان كۆچی دواییان كردووه‌به‌ڵام ناو ناوبانگ و دڵسۆزییان بۆ میلله‌ته‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه‌،ئه‌و به‌رێزانه‌ی رۆڵیان له‌و به‌رنامه‌یه‌ده‌گیڕا چ وه‌ك پێشكه‌شكار چ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر وسه‌رجه‌م ستافه‌به‌رێزه‌كانی تر ته‌نها مه‌به‌ستیان گێرانه‌وه‌ی دڵخۆشیه‌ك بوو بۆ میلله‌تی كوردی جه‌رگ سوتاوی ئه‌نفال و كیمیاباران و شه‌ره‌كانی ناوخۆی كوردستان كه‌تا ئه‌و كات ململانێی سیاسی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كوردییه‌كان له‌سه‌ر حسابی گۆشت و خوێنی رۆڵه‌ی كورد هه‌ر به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌و به‌رنامه‌یه‌خه‌نده‌خستنه‌سه‌ر لێوی هاولاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ماله‌ره‌ش و تاریك و پڕ ئازاراه‌كانی كوردستاندا تروسكاییه‌ك له‌خه‌نده‌وه‌بزه‌بكه‌وێته‌نیو دڵی هاولاتیانی هه‌میشه‌گریاوی میلله‌ته‌كه‌یان،ئێمه‌ش وه‌ك میلهله‌تی كورد سه‌رجه‌م ماندووو بونیان به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین،به‌رێزان ئه‌وه‌ی له‌و گرته‌ئه‌رشیفیه‌ماوه‌ته‌وه‌بۆمان باش ئه‌وه‌ی به‌نده‌بینه‌ری بووم بۆم ڕوون بوویه‌وه‌كه‌ئه‌م میلله‌ته‌هه‌میشه كه‌سانی دڵسۆزو بوێری تیدا بووه‌كه‌ئاماده‌بووه‌هه‌میشه‌راستیه‌كاتیه‌كان بخاته‌ڕوو سه‌رجه‌م هاولاتیان و لایه‌نه‌كانی ڵی ئاگادار بكات ،ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌رشیفه‌به‌دی ده‌كریت خسته‌رووی لایه‌نی هێزی به‌رپرسان و خۆشخۆری و خۆبه‌گه‌وره‌زانینیانه‌،لایه‌نیكی تری به‌كه‌م سه‌یر كردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كاتیك به‌رپرسیك بۆ خۆیڕه‌وای ده‌بێنیت هه‌موو سه‌روه‌تی میلله‌ت بخوات و كه‌چی پێشه‌رگه‌نابیت نان بخوات ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌به‌چینی ماندوو خزمه‌تكاری ئه‌و كوردستان ئه‌كات كه‌فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستان و هه‌میشه‌ده‌بێت چاویان له‌تیكه‌و جیگه‌و ریگه‌ی به‌رپرسان بێت و ئه‌مان به‌كه‌مترین ماف قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و بژین ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌له‌كۆتایدا بڵێم فه‌رموون خۆتان بینه‌ری ئه‌و گرته‌یه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بۆتان ڕوون بێته‌وه‌كه‌ئه‌م میله‌ته‌هه‌میشه‌ڕاسته‌یكانی زانیوه‌به‌لام بێ هێزی و بێده‌سه‌لاتی وای لیكردووه‌نه‌گاته‌ئاستی ده‌نگانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌روه‌ها بێ بایه‌خ ته‌ماشا كردنی میلله‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌وای كردووه‌كه‌هه‌میشه‌درك به‌و راستیه‌نه‌كه‌ن ئاگاداری ئه‌و گله‌یی و گازندانه‌نه‌بن كه‌مییلله‌تی كورد پێیدا گوزه‌ر ده‌كات یان خۆیانی لێ گێل ده‌كه‌ن ....

 http://www.youtube.com/watch?v=NJx_RKpHmSk&feature=related

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە