بۆ لاوانی پشده‌ر، بیتوێن و مه‌رگه، ڕێگا مه‌ده‌ن به‌کر مهڕگهوهڕهکان لێکتان هه‌ڵاوێرن
Friday, 09/03/2012, 12:00
شورای خه‌ڵکی کوردستان
له یادی ٢١ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕین، لاوانی مه‌رگه، بیتوێن و پشده‌ر به‌ڕوح و به‌گیان ئاوێته‌ی یه‌ک ببن و به درۆ و بوختانی به‌کر مهرگهوهڕهکان لێک نه‌ڕه‌نجێن. هه‌روه‌ک چۆن له یه‌که‌م ڕۆژی پاکسازی له دوای ڕانیه و چوارقوڕنه، به ده‌م پاکردنه‌وه‌ی پشده‌ر و مه‌رگه‌ی ڕ‌اگوێزراو و سوتماک کراو چوون، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌مڕۆ به‌یه‌که‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ پێشه‌نگ بوون له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
له ٤ ٣ یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به هاری١٩٩١، خوێنی یه‌که‌م شه‌هید ڕاپه‌ڕین (شه‌هید به‌ختیار) ته‌زووی مه‌ردایه‌تی به به‌ر خه‌ڵکی ژێرده‌سته‌ی کوردستان داکرده‌وه. بوڕکانی ڕقی پیرۆز له ٥ ٣ له بیتوێن گه‌یشته تروپکه و بوێری و مهرادایهتی له ناخی چه‌کداره‌کانی ڕژێمدا ده‌مه‌زه‌رد کرده‌وه، بۆ باربوو کردنه‌وه‌ی دابڕانیان له کوردایه‌تی، بوونه پێشه‌نگی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو له داته‌پاندنی مۆڵگه‌کانی داگیرکه‌ران له شاری ڕانیه. (نه‌مر عه‌لی نه‌بی وه‌ک نموونه، به‌داخه‌وه له ساڵی ١٩٨٤ وه‌ک سه‌دان قاره‌مانی تری کوردستان بوو به خۆراکی شه‌ڕی خۆ کوژی).
لاوانی ڕانیه، چوارقوڕنه، حاجیاوه، سه‌رکه‌پکان و سه‌روچاوه له پێش لاوانی قه‌ڵادزێ، بنگرد، سه‌نگه‌سه‌ر، ژاراوه، هه‌ڵشۆ، ئیسێوه و هێرۆ ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژان زیاتر بڵێن: هۆ ئه‌وانه‌ی نانتان له لێکدابڕاندنی خه‌ڵکه، ئێمه به‌خوێن و به‌گیان وا ئاوێته‌ی یه‌کتر بووین، به سه‌دای ناسازی قه‌له ڕه‌شه و کونده په‌پوو، به قورسکهی ده‌نگه نه‌زۆکه‌کان، به قه‌ڵه‌می له رزۆکی ده‌مامکه‌کان لێک ههڵناوێردرێین و برینی قه‌تماغ بووی جه‌رگی ژنه بێ مێرده‌کان تان پێ ناکولێتهوه و بزه‌ی سه‌رلێوی منداڵه بێ باوکه‌کان تان چیتر پێ ناتارێ. دڵنیا بن ئه‌گه‌ر ئه‌وجاره قاسماغای کۆیه‌ش بروسکه‌تان بۆ بکات، ٤- ٣ تان بۆ له مێژوودا ناسڕێته‌وه. بۆ ڕووسوری خۆتان باشتره واز له ڕک وکینه و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه بێنن و چیتر خۆتان ڕه‌نجه ڕۆ مه‌که‌ن ، جێگایه‌ک بۆ خۆتان له باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ و ڕانیه دا بکه‌نه‌وه.
شوڕای خه‌ڵکی کوردستان، له‌و بۆنه مه‌زنه‌دا داوا له لاوانی ڕانیه، مه‌رگه و پشده‌ر ده‌کات، که ئه‌م سومبولانهی ڕاپه‌ڕین به‌رز بنرخێنن و به دنیایان بناسێنن:
١- شه‌هید بهختیارهوڕێوهیی وه‌ک یه‌که‌م شه‌هیدی ڕاپه‌ڕین ،
٢- که‌ڵه پیاوان، مامۆستا خدر حمه خان و کاک ئه‌رده‌لانی ئه‌ته‌م به‌گ وه‌ک یه‌که‌م گورز وه‌شێنی ڕاپه‌ڕین، که یه‌که‌م فیشه‌کیان به داگیر که‌رانی کوردستانه‌وه نا، له ٤ و ٥ - ٣ له خه‌بات و له ڕانیه،
٣- نه‌مر عه‌لی نه‌بی وه‌ک پێشه‌نگی ڕاپه‌ڕینی چه‌کداره‌کان،
٤- نه‌مران شه‌هیدان موحسین بایز، ڕزگار ئه‌حمه‌د و پێشمه‌رگه و سه‌رکرده کاک سابیر فه‌قێیانی، کاک هێمن ڕواندزی و کاک عه‌زیز به‌گ و هاوڕێکانیان (ده‌مان بوورن که ناوی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌و ١٧ تا ١٨ قاره‌مانه‌ی ترمان له ئێستادا له بیر نیه) که بوونه هه‌وێنی بوونی پێشمه‌رگه له‌ناو ڕاپه‌ڕینه‌که له ڕانیه و حاجیاوا،
٥- ده‌نگی گه‌لی کوردستان وه‌ک ده‌نگی به‌ره‌ی کوردستانی، کهجۆش ده‌ری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بوو،
٦- کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ڕۆشنبیری که ناسراون له ناو خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ و ڕانیه که له بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕانیه ڕاپهڕیوانیان زیاتر ده‌خرۆشاند،
٧- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی خوا لێ‌خۆش بوو (ڕه‌سوڵ مامه‌ند) که وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م میحوهڕه، له ٧ ٣ ١٩٩١، گه‌یشته ناو خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕانیه، چورقوڕنه و حاجیاوا.
هه‌ر له‌م یاده پیرۆزه‌دا، شوڕای خه‌ڵکی کوردستان داوا له په‌ڕلمان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات:
١- با په‌ڕلمانی کوردستان هه‌رچی زووه، دڵی ڕه‌نجاوی پشده‌ریه‌کان چاک بکاته‌وه، وه‌ک بڕیاره‌که‌ی ئه‌م ساڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دڵیان شاد بکات و به شێوه‌یه‌کی یاسایی ٤ و ٥ - ٣ به‌ڕه‌سمی بناسێنن،
٢- با جێبه‌جێ کردنی بڕیاری گرنگی دان به ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین له گونده کاول بووه‌کانی پشده‌ر و مه‌رگه‌وه ده‌ست پێ بکات و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینش بخرێته، سێ کوچکه‌ی (پشده‌ر، مه‌رگه و بیتوێن واتا ده‌ربه‌ندی ڕانیه).
یهکگرتووتربێت ڕیزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و پشده‌ر، مه‌رگه و بیتوێن به‌تایبه‌تی.
بڕۆن بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوونی خه‌ڵک و خاکی کوردستان.
شه‌کاوه‌تر بێت ئاڵای کوردستان
شورای خه‌ڵکی کوردستان
٤ و ٥- ٣ -٢٠١٢
www.shurraykurdistan.co.cc
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست