کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتی هیگنار اۆنلاین..گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و داروده‌سته‌که‌ی که‌شف ده‌کات..تازه‌کراوه‌ته‌وه دوباره‌‌

Saturday, 19/09/2009, 12:00


کۆمپانیای DNO  له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی لێکۆلێنه‌وه‌ له‌ سه‌همه‌ فرۆشراوه‌کانی که‌وته‌ ژێر فشار و به‌ بڕی(368،000) دۆلار ته‌غریمکرا ، بۆیه‌ بۆ تێهه‌ڵجوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌ و به‌رگه‌یکردنی له‌ تۆمه‌ته‌کانی دیکه‌ ، ناچار کۆمپانیای ناوبراو ئه‌وه‌یژێربه‌ره‌ێی هێنایه‌  سه‌ربه‌ڕه‌، فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:
 http://www.upstreamonline.com/live/article188967.ece?referrer=htmlemail&date=Fri%20Sep%2018%2013:38:40%20CEST%202009

--------------
کۆمپانیای DNO ی نه‌رویجی ئاشکرای کرد که‌ کۆمپانیاکه‌ی ‌ هاوبه‌شه‌ له‌ گه‌ل کۆمپانیای (گێنه‌ل ئینیرجی) له‌ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتی(تۆکی) له‌ زاخۆ ، نه‌یده‌ویست ئه‌م نهێنه‌ی له‌ نێوان خۆیان وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئاشکرا بکا ئه‌گه‌ر پێداگری وه‌زیر نه‌بوایه‌ بۆ پشکداربوونی به‌ 43 ملیۆن سه‌هم به‌بڕی 175 ملیۆن دۆلار‌ سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وتی کوردستان که‌ له‌ 10ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2008 دابوو، که‌ ئه‌مه‌ش دیاره‌ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قازانجی کۆمپانیاکه‌.
هه‌روه‌ها.کۆمپانیاکه‌ ده‌ڵێت وه‌زیر چی بووه‌ جگه‌ له‌ ده‌ڵاڵیک و هیچی دیکه‌ ، ئه‌و هه‌موو مه‌رجانه‌مان له‌سه‌ر داده‌نێت.
دواتر رۆلی هه‌ورامی(وه‌زیری حکومه‌تی نێچیر) له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی گرنگ ده‌نرخێنێت ، نه‌ک وه‌ک که‌سێکی به‌رپرس به‌ڵکو وه‌ک بازرگانێک یا ده‌ڵاڵیکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.
بۆ خهوێندنه‌وه‌ی فه‌زیحه‌ی وه‌زیره‌که‌ی نێچیر-مه‌سعود ، تکایه‌ کلیک له‌سه‌ ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.hegnar.no/bors/article393119.ece

http://avis.dn.no/artikler/avis/article383721.ece
کوردستانپۆست له‌ رێگای یه‌کێ له‌ خوینه‌ره‌کانییه‌وه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی شه‌رافه‌نبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تاڵانجی بۆ ناردین ،له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌ردوو گه‌وره‌ مافیا زۆر بێشه‌رمانه‌ سوکانی ناردنه‌ ده‌روه‌ی نه‌وتی کوردستانیان بادا ، ئه‌و نه‌وته‌ی که‌ قووتی خه‌ڵکی کوردستان ئاوا له‌ بازاره‌کانی دنیاێی ته‌راتێنی پێده‌که‌ن و مه‌سعود و نێچیری ته‌زویرجی وه‌ک گه‌وره‌ مافیایه‌ک دوور له‌ هه‌ر ره‌وشتێکی مرۆیی و بێ که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیان داوه‌ته‌ دزینی نه‌وت له‌ رێگه‌ی ئاشتی هه‌ورامی زه‌لیل و ده‌ڵال.
ده‌بێ جاشقه‌ڵه‌قه‌مه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئیتر بتوانن له‌وه‌ زیاتر به‌رگری له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ل وبێکه‌رامه‌ت بکه‌ن ، چۆن پاساوی ئه‌و هه‌موو دزییه‌ ده‌هێننه‌وه‌ که‌ له‌ میدیاکانی دنیایێ باسی لیوه‌ ده‌که‌ن؟!.
---------------------------
به‌شی تازه‌کراوه‌ بۆ دووه‌مینجار:
ئاژانسه‌کانی نه‌رویج تیکڕا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن ده‌بێت وه‌زیری حکومه‌تیک پسکی کۆمپانیایه‌ک بکڕیته‌وه‌ و و بیه‌وێت به‌ نهێنی له‌ بۆرسه‌کان ئاڵوگۆری پێبکرێت ، به‌شێکیان هه‌رگیز قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ ناکه‌ن که‌ شتی وا هه‌بیت زۆر پییان سه‌یره‌ بۆیه‌ ره‌نگه‌ دادگای باڵای نه‌رویجی ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵاڵی مه‌سعود و نێچیری ته‌زویرجی په‌لکێس ب‌که‌ن بۆ به‌رده‌م دادگا و ئیفاده‌ی لێوه‌ربگرن.
له‌وه‌ش گرنگتر راگه‌یاندنه‌کانی نه‌رویج ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ئاشتی هه‌ورامی به‌ ساخته‌ پرۆپاگه‌نده‌ی رۆیشتنی نه‌وتی کۆمپانیای DNO کردووه‌ له‌ کوردستانا بۆ ده‌روه‌ی عێراق ، به‌مه‌ش پسک(سه‌هم)ه‌کانی له‌ 4 کرۆنی نه‌رویجییه‌وه‌ بۆته‌ 8 کرۆن که‌ به‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوی تاڵانچی به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار چۆته‌ سه‌ر ژماره‌ی حسابیان.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی راگه‌یاندنه‌ که‌ بۆته‌ هۆی ئاسکراکردنی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له‌ نه‌رویج ، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی تالانچی له‌ کوردستان ، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان ناوه‌ند و حکومه‌تی به‌ناو کوردستان.
کاتێ جه‌لال و مه‌سعود سوکانی ناردنه‌ ده‌روه‌ی نه‌وتی خه‌ڵکی کوردستانیان باده‌دا ، پشکی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود له‌ بۆرسه‌ زیادی ده‌کرد و به‌ ده‌ستکه‌وتیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ده‌فرۆشته‌وه‌.
ده‌بێ له‌ جیهاندا سیستمێک مابێت به‌قه‌د ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، ساخته‌جی و چه‌واشه‌کار و تاڵانچیی بێت؟!.
قوبادی جه‌لال  ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ گه‌ل کۆمپانیاکانی که‌نه‌دی (ته‌لیسمان) به‌ هه‌مان شێوه‌ پشکی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی هه‌یه‌ ، ئێستابێ یا ماوه‌یه‌کی دیکه‌ ئه‌وانیش ده‌که‌ونه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و هه‌مووی که‌شف ده‌بن. حکومه‌تی عێراقی دیاره‌ باش ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یه‌ بۆیه‌ بۆته‌ ئاستنگ له‌به‌رده‌م به‌ ره‌سمی ناساندنی ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ نه‌وه‌تی عێراقی داده‌نێن ئاوا مکوڕن له‌سه‌ر به‌ره‌سمی نه‌ناساندنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ ساخته‌کارییانه‌ ، ئێمه‌ی کورد ده‌بێت دووجار بگره‌ ده‌یانجار رێگربین له‌به‌درده‌م به‌ره‌سمی نه‌ناساندنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌. ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ هیچی شه‌رعی نین و هه‌مووشی ژێر به‌ژێر کراون و پشکی زۆری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای تیایه‌ ، بۆیه‌ له‌سه‌ر  فراکسیۆنی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌ که‌ چیدیکه‌ بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و دزی و تاڵانییه‌ و دووباره‌ له‌سه‌ر هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ربه‌خۆیه‌ هه‌رچی زووه‌ بکه‌ونه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداجوون ده‌رهه‌ق ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ که‌ بابه‌تێکه‌ نه‌ک هه‌ر هی ئێمه‌یه‌  به‌ڵکو هی نه‌وه‌کانی داهاتووشمانه‌.
بۆ زیاتر زانیاری سه‌یری ئه‌م لینکه‌ش بکه‌:
http://e24.no/boers-og-finans/article3277592.ece

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر زمانی نه‌رویجی و یا زمانی ئینگلیزیش نه‌زانیت و عاره‌بی بزانیت ده‌توانی سوود له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ ببیبیت بۆ ته‌رجه‌مه‌کردنی:
http://translate.google.com/translate_t?hl=en#

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە