په‌یکه‌ری ناپاکی بۆ ئه‌نفالچییه‌کان
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
1990 بینراوە
1- په‌یکه‌ری فه‌تاح به‌گی جافلهیادی 21ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، له‌گوندی مله سوره‌ی گه‌رمیان، له‌کاتێکا که زیاتر له 2225 که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره گیریان خواردبوو
فه‌تاح به‌گی جاش و تاوانبار، به‌ناوی کردنه‌وه‌ی ئۆردوگا هه‌موویانی ڕاپێچی دۆزه‌خی ئه‌نفال کرد، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ژن و منداڵ بوون.
له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه، نه‌ک ته‌نها جارێک، به‌ڵکو به سه‌دان جار پێویست بوو دادگایی بکرایه و سزای خۆی وه‌ربگرتبایه، لێ ده‌سه‌ڵاتی خیانه‌تکاری کوردیی، له پاداشی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ ده‌یان پاسه‌وانی بۆداناوه و ده‌یپارێزێت، پاره‌ی مووچه‌ی پاسه‌وانه‌کانی به زیاتره له ده‌یان شه‌هیدی سه‌نگه‌ر.
فه‌تاح به‌گ نه‌ک دادگایی ناکرێ، به‌ڵکوو تا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه حاکمی کوردستان بن به ڕێزه‌وه له ته‌ڕ ده‌خوات، له وشک ده‌نوێ.
بۆیه بۆ ڕێز لێنان له یادی ئه‌و قوربانیانه‌ی ڕۆژی 14/4/ 1988
با په‌یکه‌رێک بۆ ئه‌م تاوانباره ئه‌نفالچییه گه‌وره‌یه بکه‌ین.
2- په‌یکه‌ری قاسم ئاغای کۆیه.قاسمه کوێری کۆیه له‌سه‌ر جاشایه‌تیی و ئه‌نفالکردنی هه‌موو ده‌شتی کۆیه و شه‌هیدکردنی ده‌یان پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ریی گه‌له‌که‌مان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینا پێشنیار ده‌کات بۆ قائد فرقه‌ی کۆیه، که به چه‌کی کیمیایی له خه‌ڵکی ڕانیه بدرێت..
من وه‌ک شاهید حاڵێک خۆم گوێم له‌و قسه‌یه بوو که له زاری هاته‌درێ له‌به‌ر ده‌م سه‌دامی گۆڕ به‌گۆڕا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا.
کاتێ کۆیه ڕزگارکرا، قاسم ئاغا به‌ره‌و هه‌ولێر ڕای کرد، به ئاگاداریی سه‌رانی به‌ره له ماڵێک دا بوو، قاسم ئاغا داوای کردبوو وه‌ک هه‌موو سه‌رۆک جاشه‌کانی تر ئه‌ویش ئازادبکرێت و بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی پێیان ووتبوو باشتر وایه جارێ خۆی ده‌رنه‌خات له ترسی تۆڵه سه‌نده‌نه‌وه‌ی خه‌ڵکی، ده‌نا سه‌رانی به‌ره به‌لایانه‌وه زۆر ئاسایی بوو.
ئه‌مه بوو به‌ره، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991هه‌موو ژێرخانی ئابوری کوردستانی ئاودیوکرد، بۆیه پێویسته په‌یکه‌رێک بۆم ئه‌م تاوانباره دروست بکرێ.
3- عه‌باس بایز باڵووژمارهی قوربانیه‌کانی ده‌ستی ئه‌م جاشه له سه‌د که‌س زیاتره، له‌شه‌وێکدا له‌چاو تروکانێکدا له گوندی دوگۆمانی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر 10 پێشمه‌رگه‌ی گرت و ته‌سلیم به به‌عسی کردن. هه‌ر هه‌موویان له قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ له سێداره دران.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌تیف عه‌بدوڵا ئیبراهیم سه‌نگه‌سه‌ری کادیری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له گوندی به‌سته‌ستێن گرت، ئه‌ویش سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا..
وه‌ک شاهید حاڵێك له‌کاتێکدا بۆ سه‌ردانی هاوڕێ له‌تیف چووم بۆ دوا ماڵئاوایی.
ئه‌و 10 پێشمه‌رگه‌یه‌شم بینی و له نزیکه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵدا کردن..
ئه‌م کۆنه جاشه له دادگاکانی کوردستان، له‌لایه‌ن که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بتوێن، 47 داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار کراوه.
که‌واته له‌جیاتی دادگایی کردنی با په‌یکه‌رێکی ناپاکی له‌به‌رده‌م ئه‌و ماڵه‌ی یان ئه‌و خانووه‌ی که ئه‌م ده پێشمه‌رگه‌یه‌ی تێدا گرت بۆدروست بکه‌ین، چونکه تا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆک بێت و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش جێگری بێت، ئه‌م زاته دادگایی ناکرێ.
4- حه‌مه‌خانی حاجی دارا ئه‌م ئه‌نفالچیه زۆری له‌سه‌ر نووسرا، به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نه بۆته‌وه ئایا په‌یکه‌ری ناپاکی ئه‌م جاشه له گوندی قڕگه بێت ئه‌و شوینه‌ی که حه‌فده قاره‌مانی گه‌له‌که‌مانی له‌شه‌وێکدا تیدا شه‌هید کرد، یان له‌سه‌ری ڕه‌ش بێت لای بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک.
چاوه‌ڕی شوینی په‌یکه‌ری ناپاکان بۆ قاله فه‌ره‌ج، ته‌حسین شاوه‌ێس، ئاسۆی قومری، قاسم دڕه‌یی و ده‌یانی تر بن
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
4/4/2009 دانمارک
کوردستانپۆست/ به‌بۆنه‌ی یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌وه گۆشه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌که‌ینه‌وه به‌ناوی په‌یکه‌ری ناپاکان که کاک مسته‌فا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بۆیه داوا له‌خوێنه‌ران و که‌سوکاریی قو‌ربانیان ده‌که‌ین، ناوی جاش و ئه‌نفالچی و تاوانه‌کانیان و شوێنی تاوانه‌کانیانمان بۆ بنێرنتا به سوپاسه‌و بۆ مێژوو له‌م گۆشه‌یه‌وه بڵاوی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێ به ناوی خۆی بڵاوی بکاته‌وه ئازاده.ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیش وێنه‌ی ته‌حسین شاوه‌یس و فه‌تاح به‌گ یان هه‌ر کۆنه جاشێکی لایه، بۆمان بنێرێت.