لقى 12 ى پارتى و ناوچەى هەڵەبجەى پارتى، پڕە لە خائین، خۆفرۆش، جاش و بەعسیى
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
مانگانە مەسعود بەرزانى و 15 كادرى لقى 12ى پارتى لە هەڵەبجە ىشەهید
بۆ وەرگرتنى قەرەبووى كەرامەت و سومعەیان سەردانى دادگاى هەڵەبجە بكەن
لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەى وتارە لە سایتى كوردستانپۆست لە دادگایكردنێكى بەعسیانە و بەیاساى سەردەمى بەعس غەرامەكرام بە بڕى 22,500,000 دینارى عێراقى واتە 18750 دۆلار.
دادگاى بڕیارى داوەكە كە لە مانگى 1ى2012 بەدواوە دەبێت مانگانە ئەو پارەیە بدەم بە مەسعود بەرزانى و 15كادرى لقى12ى پارتى لەهەڵەبجەى شەهید. بۆ ئەوەى بزانن من دادگایكردنەكەم بردەوە بەڵام دواتر مادەكەیان گۆڕى دووبارە دادگاییان كردمەوە بە ماددەى433ى یاسای سەردەمى بەعس لیرەشەوە ناوى ئەو 5 حاكمە بەعسییە بڵاو دەكەمەوە، كە منى ڕۆژنامەنووسیان بە یاساى بەعس حوكمدا كە سەرپێچى گەورەى یاساى ژمارە35ى كارى ڕۆژنامەنووسیان ئەنجام داوە :
1- سەروەر زرار
2- رشید عبدالرزاق ئەحمەد عبدولا
3- حەمزە ئیسماعیل خزر) لە دادگاى سلیمانى
4- سۆران ئیبراهیم عارف لە دادگاى سیدسادق
5- عادل محمد توفیق لە داواكارى گشتى لە دادگاى سید سادق
ناوى ئەوانەى كە لە دادگا قەرەبووى كەرامەت و سومعەیان وەردەگرنەوە لە من :
1- مەسعود مەلا مستەفا بەرزانى
2- سالح محمد حەمەسالح
3- فارووق كمال رشید
4- عمر على ویس مراد
5- عبدالرحمن حسن عبدالرحیم
6- سلاح سعید محمد
7- رزگار عوسمان قادر
8- نەژاد كامل جعفر
9- مهدى عبدالقادر عبدلله
10- رزگار غفور على
11- كامەران حبیب اسكندر
12- شاخەوان محمد شوكت
13- سالح عمر اسعد
14- سیروان عسمان خالید
15- ناسح فائق على
16- هەورامان خەسرە
17- محمد امین
محامیەكەى مەسعود بەرزانى دیار عارف
محامیەكانى لقى 12ى پارتى و كادرەكانى:
1- كارزان سەلام
2- ڕێبوار ئەمین
لقى 12 ى پارتى و ناوچەى هەڵەبجەى پارتى
پڕە لە خائین، خۆفرۆش، جاش و بەعسیى
لە 31ى ئابى 1996 كاتێك حەرەس جمهورى بەعس هات هەولێرى داگیر كرد ئەمانە لە چ سەنگەرێكدا بوون؟
ناسح عهبدولڕهحیم: 2009-01-10
ڕۆژنامەنووس (كەیوان هەورامى) وێنەى لافیتەیەكى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجەى پارتیى دیكتاتۆرى بنەماڵەى بارزانى بۆ بڵاوكردووینەتەوە، كە جێگەى دەست خۆشییە بۆ كەیوانى ڕۆژنامەنووس، زۆر هۆشیارە و بەو تەمەنە كەمەى خۆى دەركى بە دەبەنگیى و دوو ڕوویى و خۆفرۆشى بەرپرسانى پارتى كردووە، ئاگادارى ڕابردووی پیس و بۆگەنەكەیانە، بۆیە هەستاوە بە وێنەگرتنى ئەو لافیتەیە.
زۆرێك لە پارتییەكانى هەڵەبجە
مێژووى زۆرێك لەوانەى، ئێستا پارتین و سەربەلقى 12 و ناوچەى هەڵەبجەن، مێژوویەكى ڕەش و تەڵخیان ههیه, ئەمانە كۆمەڵێك كەسى خۆفرۆش، جاش و نۆكەر، زەلیلى بنەماڵەى بارزانین, ئەمانە ئامادەن ژن و كچى هەڵەبجەش هەتك بكەن، ئەگەر بنەماڵەى بارزانى ئەمریان پێبكات, هەر وەك چۆن لە ناوەڕاستى نەوەدەكاندا پارتییەكان لە هەڵهبجە پێى هەستان، خەڵكى هەڵەبجە شایەتى خوێڕییگەرى پارتییەكانى ئەو سەردەمەن, ئەمانە لە پێناو پارەدا هەموو خیانەتێكیان كردووە، ئامادەشن هەزار خیانەتیتر بكەن, دزییە گەورەكەى لقى دوانزە بەسە بۆ ئەوەى بڵێن پارتى دزخانەى هەیە لە هەڵەبجە نەك لق, بێدەنگییان لە هەموو شتێك بەسە بۆ ئەوەى پێان بڵێین خۆفرۆش, بوونى سەدان كۆنە جاش و ئیستخبارت و بەعس لە ناو ناوچە و لقى پارتى بەسە بۆ ئەوەى بڵێن پارتى لە هەڵەبجە جاشخانە و بەعسیخانەى هەیە، نەك لق و ناوچە.
چۆن شەرم ناكەن و تەریق نابنەوە؟ بۆ لە ئێوە خراپتر بۆ میللەتى كرد و هەڵەبجە خۆفرۆش و جاش وبەعستر ههیه؟
كەس هەیە لە ئێوە خۆفرۆشتر بێت؟كەس هەیە لە ئێوە بەعسیتر بێت؟كەس هەیە لە ئێوە بێدەماختر بێت؟كەس هەیە لە ئێوە خائینتر بێت؟كەس هەیە لە ئێوە زیاتر خاوەنى 31ى ئاب بێت؟كەس هەیە لە ئێوە زیاتر پارەى میللەتبدزێت؟
لافیتەكەى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجە دەڵێت:
(هەركەسێك بیر لە خیانەت و جاشایەتى دەكاتەوە مافى نییە لەسەر خاكى پیرۆزى كوردستان بژى)
ئەمە نووسراوى سەر لافیتەیەكهتانه، واته لافیتهی لیژنەى ناوچەى پارتى، که هەڵیواسیوە لە ناو بازاڕى هەڵبجەدا.
قەل بەقاز دەڵێت ڕوو ڕەش , بەڕاستى ڕووى بەرپرسانى پارتى لە هەڵەبجە ئەوەندە ڕەش و قێزەوهندە، نازانم چۆن تەعبیرى لبێبكەم، چۆن باسیان بكەم , بەڵام ئەوە من و ئەوە ئێوە، فەرموون ئهگهر پیاوتان هەیە و بڵێت من خائین و خۆفرۆش و دز گەندەڵ نیم ؟ ئەو كاتە منیش هەموو ئەوەى، كە كردوتانە بۆتانى ئەخەمە بەرچاوى خۆتان و خێزانەكانتان و خەڵكى هەڵەبجە و تەواویى خەڵكى كوردستان!كێتان ڕاست ئەكات، با بڵێت من ئەو سفەتانەم تێدا نیییە با وەڵامى بدەمەوە بە بەڵگەوە.... كامتان خائین و خۆفرۆش نین پیاوكوژ نین وەڵام بدەنەوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست