کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەری شیعر

Monday, 05/04/2010, 12:00


ئەمشەو تێچرژانی خەم و زامەكان
ڕۆحی (مەولانا) و (مەحوی) و (نالی) هێنایە ژان
شیعر جاویدانی مەستبونە ......
چ باكی لە كزی و تینی چرایە پەروانەی موبتەلای سوتان!
شیعر شەڕە لەگەڵ كەربازاڕی و "حەشری نێرەكەر" ەكەی (شێخ ڕەزا)
شیعر شەڕە لەگەڵ " لەسایەی دەوری چەرخی سوفلەپەروەر لەك بەلەك دەدوێ"*
شیعر شەڕە لەگەڵ لوسكەقسەی سەر عارەبانەی ڕۆژگار
شیعر شەڕە لەگەڵ (پۆز) و (تڕەتڕ) ی ناو شەقامی تەخت و ژوری فێنك و سێبەر
شیعر شەڕە لەگەڵ هەرزە ڕۆشنبیری لاكۆڵان و بەر دەرگای (سەگەكانی شار)
شیعر شەڕە لەگەڵ نەفام و ماستاوچی و قەڵەم بەدەست و ئینشانوسی توتی ئاسای بێ بار ...
پەیام و شەری شیعر ئاشكراو ڕونە وەك نەخشی سەربەردو دیوار.

* دیوانی مەحوی : تیپی یێ/ ل 356

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە