کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێكۆلینەوە لە كەیسى(سەردەشت عوسمان)كارى دادگایە نەك لیژنەى تایبەت !

Sunday, 19/09/2010, 12:00


لەوەتەى حوكمى خۆماڵى لەو هەرێمەى ئێمەدا بەرقەرارە هەر كێشەو تاوانێكى كاریگەر بەسەر كۆمەڵگادا روویدابێ ، بریارى پێكهێنانى لیژنەى لێكۆلینەوەى تایبەتى بۆدراوە،كارى زۆرینەى ئەم لیژنانەش ئاكامێكى بەدەستەوە نەداوە لەئاشكراكردنى تاوانبارانى ئەو كێشەو تاوانانەوتەنیا دیزە بەدەرخۆنەكردن بوە .
لە هەمو وڵاتێك كەلافى سەقامگیرى دیموكراتیەت ورێزگرتنى پرنسیپەكانى سەروەرى یاساو جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان لێدەدرێ بەدواداچون ولێكۆلینەوە لەسەر هەر تاوان وكێشەو كەیسێك لەئەستۆى دەسەڵاتى دادوەرى ئەو وڵاتەیەو بۆ هیچ كەس ودەسەڵاتێكى تر نیە دەست بخاتە كارى ئەم دەسەڵاتەوە یاخۆى لە سەروى ئەم دەسەڵاتەوەبزانێ جاهەر پلەو پایەیەكیان هەبێ، نمونەش زۆرە لەو وڵاتانە چۆن ئەوانەى بەرزترین پۆست وپایەیان هەیە لەكاتى پێویستدا ئامادەبون یا ئامادەكراون لەپێش دادگا بەسیفەتى شاهید بێ یا تاوەنبار،وەك هەر هاوڵاتیەكى تردادگامامەلەى لەگەڵ كردون.كەچى ئەم هەرێمە ستەمدیدەیەى ئێمەى ژێر دەیان جۆرناعەدالەتى وزولم وزۆرى رژێمە یەك لەدواى یەكەكانى عێراق لە دواى رزگاربونمانەوە تەخسیرمان نەكردوە بەقسەلەبانگەشەى دیموكراسیەت ودەستەبەركردنى پرنسیپەكانى بەدروشمى بریقەداربۆدونیاى دەرەوە، بەڵام بەداخەوە بۆناوخۆمان ئەوەى باوەرمان پێی نەبێ دیموكراسیەتە وئامادەنین هیچ شتێ لەیەكتر قبول بكەین ئەگەر لەگەڵ بۆچون ولێكدانەوەمان نەگونجێ وبەهەمو شێوەیەكیش دژى دەوەستینەوە تارادەى سرینەوەو لەناوبردنى بەرامبەر ،ئەگەر بەوردیش ئاورێك لەمێژووى ئەو ماوەیەمان بدەینەوە ئەو راستیەمان زۆر بەئاسانى بۆدەردەكەوێ.
ئێمە لەدواى دامەزراندنى دەسەڵاتە فەرمیەكانى هەرێم خاوەنى(دەسەڵاتێكى دادوەرى سەربەخۆین كە نابێ جگە لەقانون دەسەڵاتى كەسى تربەسەرئەو دەسەڵاتەوەبێ وبۆ هیچ دەسەڵات وكەسێكیش نیە دەست بخاتە سەربەخۆیى دادگاكان وكاروبارى دادپەروەریەوە) ،بەپێى مادەى یەكەمى یاساى دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمى ژمارە (14)ى ساڵى 1992.(هەروەها دادگاكان ویلایەتیان بەسەر گشت كەسانى سروشتى ومەعنەویەوەهەیە بەحكومەتیشەوە، وەحوكمدان لەسەر گشت دژكارى وتاوانێكدا كارى تایبەتى ئەوە) مادەى (3)ى هەمان یاسا .بەهەمان شێوەش دەستورى عێراقى ساڵى(2005)كەئێمە زۆر ئومێد مان پێەتى ، لەمادەكانى (88،87،19)یدا جەخت لەسەر سەروەرى وسەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى ودەست نەخستنە كارى ئەو دەسەڵاتە دەكاتەوە.دواتریش یاساى دەسەڵاتى دادوەرى ژمارە(23)ى ساڵى 2007ى هەرێمى كوردستان بریارى لەسەرهەمان ئەو بنەماو پرنسیپانە داوە بۆ دەسەڵاتى دادوەرى،كە لەمادەى(5)یدا دەڵێ(دادگاكان دەسەڵاتیان بەسەرهەموكەسێكى سروشتى ومەعنەویەوە هەیە،تادەگاتە حكومەتیش وتایبەتمەندە بەیەكلاكردنەوەى هەمو كێشەو تاوانەكان).لەمەوە دەگەینە ئەوەى كە لێكۆلینەوەو حوكمدان لە هەر تاوانێك كەرووبدات لەم هەرێمە كارى دەسەڵاتى دادوەریە وبۆ هیچ كەس و دەسەڵاتێكى تر نیە دەست بخاتە ئەو بوارەوەو دادگاكان لەم دەسەڵاتەیان داببرن،یاساى ئسولى محاكماتى سزادانى ژمارە(23)ى ساڵى 1971یش جەخت لەسەر سەربەخۆیى دادگاكان وتایبەتمەندیان بۆ لێكۆلینەوەو بەدواداچونى هەرتاوانێك دەكاتەوە كە لەو هەرێمە رووبدات.ئەمەش لەبەرئەوەى زۆربنەماو پرنسیپ وخاسیەت لەدەسەڵاتى دادوەرى ودادگاكان هەیەبەڵام لەهەیئاتەكانى ترى دەسەڵات وەك تەنفیزى ویاساداناندا نیەونایەتەدى.لێرەوەدەتوانین بڵێین كەهەمو ئەو لیژنانەى بۆ لێكۆلینەوە لەسەركێشەو تاوانەكاندا پێكهێنراون شكاندنى سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى بوەو پێشێلكردنى زەقى دەستورو قانون بوە و ئەم لیژنانە هیچ بنەمایەكى قانونیان نەبوە،بەواتایەكى روونتر نایاسایى بوین ولەسەربنەمایەكى پووچەل بنَیاتنراون،هەر شتێكیش بنەماكەى پوچەڵبێ خۆشى پووچەڵە(المبنى على الباگل فهو باگل).
ئەگەربەشێوەیەكى تایبەت بگەرێنەوە سەر كەیسى (سەردەشت عوسمان)و تەنیا لەرووى قانونیەوە دوور لەهەر تێروانینێكى تروبەدەرلەپیشەكەى هەرچیەك بوە،بەڵام وەك مرۆڤێك وەك هەرتاكێك و هاوڵاتیەكى ترى ئەم هەرێمەناوبراو بەپێى مادەى (15) دەستورى عێراق (مافى ژیان وئاسایش وئازادى هەیە،نابێت لەم مافانەیدا بێبەشبكرێت یا ئەومافانەى سنورداربكرێت مەگەر بەپێى یاسا یابەبریارى لایەنێكى دادوەرى تایبەتمەندەوە نەبێ) ئەم مافانەش دەسەڵاتەگشتیەكانى هەرێم بەرپرسن لەدەستەبەركردنى بۆهاوڵاتیان وە ئەگەر دەستدرێژیان كرایە سەر ئەو وەختە بەرپرسیارەتى دەسەڵاتى دادوەریە لەم دەستدرێژیە بپرسێتەوەوئیجرائاتى پێویست بگرێتەبەر.
بەپێى هەمو زانیاریە سەرەتاییەكان تاوانلێكراو رۆژى 4/5/2010لەشوێنێكى قەلەَبالغى ناوشارى هەولێر (نزیك لەزانكۆكەى لەبەرچاوى هاورێكانى وخەڵكى تریشەوە بەزۆرو لەئەنجامى بەكاهێنانى هێزەوە رفێنراوە) بێگومان ئەم بەزمە راستەوخۆلەشوێنى رووداوەكە بینەو بەردەو هات وهاواریشى لێكەوتۆتەوە، كەواتە ئەم تاوانە تاوانێكى بینراو(جریمە مشهودە)بوە،بۆیە مومكین نیە دادگاى لێكۆلینەوەى تایبەتمەند بەكێشەكانى ناوچەى سنورى تاوانەكە، بەهۆى ئەندامانى زەبتى قەزاییەوە یالەرێگەى كەس وكاروهاورێكانى تاوانلێكراوەوە ئاگادارنەكرابێتەوە،تاوەكو ئیجرائاتى پێویست وەربگرێ دەرهەق بەو تاوانە بەپێى مادەى (1)ى یاساى ئسولى محاكماتى سزایى ژمارە(23)ى ساڵى 1971 .پاشان لاشەى تاوانلێكراو بەكوژراوى لەنەخۆشخانەى موسل وەردەگیرێتەوە لەگەل راپۆرتى پزیشكى دادوەرى ئەو نەخۆشخانەیە لەسەر ئەو لاشەیەو حالەتى كوشتنەكەى.واتە ئەنجامى رفاندنەكە تاوانى كوشتنى عەمدى لێكەوتەوە وهەمان دادگاى لێكۆلینەوەى هەولێرى تایبەت بەرفاندنەكە بەرپرس وپابەندە بە درێژەدان بەلێكۆلینەوەكانى خۆى هەم لەسەر چۆنیەتى رفاندن وهەروەهابارودۆخى تایبەت بەكوشتنەكەش.
ئەمە ئەرك وبەرپرسیارەتى دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمە بەشێوەیەكى گشتى و بەتایبەتیش ئى دادگاى لێكۆلینەوەى هەولێرى تایبەتمەند بەو تاوانەیە لەبەراییدا،بەهەمان شێوەش داواكا كارى گشتیش بەرپرسیارەتى بەدواداچونى هەڵدەگرێت بەپێی مادەى (2)ىیاساى داواكارى گشتى ژمارە(159)ى ساڵى1979.ئیتر ئەو تاوانە هەرجۆرە پەرچەكردارێكى لێدەكەوێتەوە گرنگ نیە،وەك لێی كەوتەوەو نارەزایى وخۆپیشاندانى بەر فراوانى جەماوەرى بەدواداهات،واتە ئەگەر تاوانەكە هەرجۆرە شێوەو حەجمێك وكاریگەرییەكى هەبێ یا تاوانلێكراو هەركەسێك بێ و هەر پۆست وپایەیەكى هەبێ بەهەمان شێوەش تاوەنبار یا تاوەنباران هەركەسێك بن ولەهەر پلەو پایەیەكدابن، ئەوا دەبێ بزانین كەكەسیان لەسەرووى یاساو دەسەڵاتى دادوەریەوە نین ودەبێ تەنیا ئەو لایەنە دادگاى تایبەت بێ كە لێكۆلینەوەى خۆى لەسەر ئەو تاوانەو لایەنەكانى بكا،چونكە ئەم تاوانەش هەمان روكنى هەر تاوانێكى ترى هەیەو جیاوازیەكى نیەلەگەلیاندا تا لەبەر چاوى دادگا دوور بخرێتەوەولێكۆلینەوەى بە لیژنەیەك بسپێردرێ كە مەرجە سەرەكیەكانى دادوەریان تیانیەو مافى لایەنەكانى داواكەى تیادەستەبەرناكرێ،بۆیە هیچ پاساوێك نیە بۆدەستخستنە ناوكارى دەسەڵاتى دادوەرى ودوورخستنەوەى لەم ئەركەپیرۆزەو سەرەكیەیدا ،كە لێكۆلینەوەو حوكمدانە لەسەر ئەو تاوانە وهەرتاوانێكى تریش كە لەم هەرێمە رووبدات. بەڵام ئەوەبو بەبریارێكى دەسەڵاتى جێبەجێكردن بەپێچەوانەى هەمو ئەو مادە دەستورى ویاساییانەى ئاماژەمان پێدان ئەم كارەبەلیژنەیەكى تایبەت سپێردرا ،ئەمەش خۆى لەخۆیدا پێشێلكردنى سەروەرى یاسایە كەبەردەوام بانگەشەى بۆدەكەین ودەڵێین لەسەرووى هەمومانەوەیە هەروەها پێشێلى سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەریشەكە زۆر شانازى بەسەربەخۆیى ئەم دەسەڵاتەش دەكەین .بۆیە ئەگەر لەرووى قانونیەوە ئەو لیژنەیە هەڵبسەنگێنین بۆمان دەردەكەوێ كە ئەم لیژنەیە هیچ بنەماو ئەساسێكى قانونى دروستى نیەوبەدژ لەگەڵ رێساو بنەماوپرنسیپە قانونیەكان بنیاتنراوە بۆیەش نەخودى لیژنەكە بەهایەكى قانونى هەیە نە بریارو راگەیەندنەكانیشى كەدەریاندەكات،بەپشت بەستن بەو بنەما قانونیەى كەدەلێ هەر شتێ لەسەر پوچەل بنیاتنرابێ خۆشى پوچەڵە ،چونكە بەهیچ شێوەیەك تایبەتمەندى(الاختێاێ) لێكۆلینەوەو موحاكەمەكردنى نیە ،كە تایبەتمەندبونیش (الاختێاێ) بەروكنێكى گرنگ وپێویست دادەنرێت بۆ سەلامەتى وبێ خەوشى بریارى هەیئاتە گشتیەكان جا تەنفیزى بن یا قەزایى.
بۆیە لەپێناو پیشاندانى روویەكى جوانترى هەرێم لەسەرەتادا بەهاوڵاتیانى خودى هەرێم كەهەردەم پشت وپەناى بزوتەوەى كوردایەتى وئەو ئەزمونەن دواتر بۆدونیاى دەرەوەش،وەلەپێناوپیادەكردنى كردارەكى بنەماوپرنسیپە سەرەكیەكانى دیموكراسیەت ورێزگرتن لەیاساو سەروەریەكەى وپاراستنى سەربەخۆیى وسەروەرى دەسەڵاتى دادوەرى ،بەتایبەتى كەئەم كەیسە دونیاى دەرەوەشى لێ ئاگادارە،بەپێویستى دەزانین كە لێكۆلینەوە لەم تاوانەو هەرتاوانێكى تریش بخرێتەوە ژێرركێفى دەسەڵاتى دادوەرى ،لەبەرئەوەى هەمومان دەڵین كەس لەسەرووى یاساو دەسەڵاتى دادوەریەوە نیەكەواتە بائەمە هەر قسەى رووت نەبێ وكرداریش بێ چونكە(كردار شەرت)وەك دەڵێن ،بەتایبەتى كە ئەم دەسەڵاتە جێگاى متمانەى هەمو لایەكە،بەپێچەوانەى لیژنەى تایبەت پێكهێنراو بۆلێكۆلینەوە لەلایەن دەسەڵاتى سیاسیەوە،بەو پێیەى كۆمەڵێ گەرەنتى دەستورى وقانونى هەنە كە سەربەخۆییى وبێلایەنى ونەزاهەتى دەسەڵاتى دادوەرى دەستەبەردەكەن بەڵام ئەولیژنانە لەوخاسیەتانە بێببەرین،رووى جوانى هەر كۆمەڵگایەكیش ئەوەیە تاچەند دادگاكان تیایدا سەربەخۆو نەزیهن وەلەسەرووى هەمووتاكێكى كۆمەڵگاوەن لەوەزیرەوە تاگزیر.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە