کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌دامی‌ كوردستان

Friday, 25/02/2011, 12:00


نووسه‌رو شیكاری‌ ئه‌مریكی‌ مایكڵ رۆبن ، له‌ وتارێكدا مه‌سعود بارزانی‌ به‌ سه‌دام و كوڕٍه‌كانی‌ (مه‌سرور و مه‌نسور)به‌ عوده‌ی‌ و قوسه‌ی و قوباد تاڵه‌بانی‌ به‌ نزار حه‌مدون ده‌شوبهێنێت.
مایكڵ رۆبن نووسه‌رو لێكۆڵیار له‌ په‌یمانگای‌ ئینته‌رپرایزی‌ ئه‌مریكی‌ ، له‌ نوسینێكدا به‌ناونیشانی‌ "سه‌دام له‌ كوردستان" ، ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌گرێت .
رۆبن له‌ نوسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت" كوردستان پیشتر نمونه‌ی‌ جوانی‌ دیموكراتی‌ بوو له‌ عێراق ، به‌ڵام دوای‌ ڕووداوه‌كانی‌ رۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ی‌ خوێناوی‌ ئه‌و راستیه‌ ئاوه‌ژو بوویه‌وه‌ ، چونكه‌ عێراقیه‌كان دوای‌ ڕوخانی‌ سه‌دام حسێن شاهیدی‌ ئه‌وه‌بون ئازادییه‌كانیان زیادی‌ كرد ، به‌ڵام ئه‌و شته‌ له‌ كوردستان پێچه‌وانه‌ بوویه‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ بنه‌ماڵه‌كان له‌ كوردستان.
نووسه‌ری‌ بابه‌تی‌ (سه‌دام له‌ كوردستان) ، له‌درێژه‌ی‌ نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات" تا هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌یانتوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمێكی‌ ئارام و ئاسایش بكه‌ن ، به‌ڵام دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ته‌قه‌یان له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ گه‌لی‌ تونس و میسر ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا ، له‌م نێوانه‌شدا هه‌ڵوێستی‌ بارزانی‌ وه‌ك هه‌ڵوێستی‌ پێشووتری‌ حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ میسر بوو كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی‌ خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵی‌ كوتایه‌ سه‌رباره‌گاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن و باره‌گاكانی‌ سوتاند به‌تایبه‌ت باره‌گای‌ ئه‌یمه‌ن نوری‌ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ، له‌ كوردستانیش بارزانی‌ باره‌گای‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ سوتاند.
مایكڵ ڕۆبن له‌ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ناعه‌قڵانیه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردی‌ كه‌ به‌ دیموكراتی‌ ناو ده‌برێت ، وا له‌ئێمه‌ ده‌كات له‌و هۆكارانه‌ بپرسین چۆن سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌مریكا بارزانی‌ و تاڵه‌بانی‌ به‌هاوپیه‌مانی‌ ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.
له‌ كۆتایی‌ نوسینه‌كه‌یدا ڕۆبن ده‌ڵێت" سه‌دامی‌ دیكتاتۆر مامۆستای‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان بوو ، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی‌ وه‌ك سه‌دام ده‌رده‌كه‌وێت و كوڕه‌كانی‌ (مه‌سرور ، مه‌نسور) وه‌ك عوده‌ی‌ و قوسه‌ی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح ده‌م و چاوێكی‌ قبوڵكراوه‌ و وه‌ك تاریق عه‌زیز وایه‌ ، هه‌رچی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ كوڕی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ هیچ جیاوازی‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ نزار حه‌مدون باڵیۆزی‌ پێشووتری‌ عێراق له‌ ئه‌مریكا.

له‌سایتی کوردستاننیوز وه‌رگیراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە