کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیندانیانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی‌ باجی‌ ئۆجه‌لانیان دا

Thursday, 10/12/2009, 12:00


زیندانیانی‌ گرتوخانه‌ی‌ قه‌ڵای‌ سوسێی‌ و مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام له‌ سلێمانی‌ به‌هۆی‌ مانگرتنیان بۆ ناله‌باری‌ ڕه‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ ئۆجه‌لان سزا دران و خرانه‌ ژووری‌ تاكه‌ كه‌سیه‌وه‌.
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ ده‌سته‌لاتدارانی‌ باشوور وته‌بێژی‌ په‌كه‌كه‌ (ئه‌حمه‌د ده‌نیز) له‌ لێدوانێكیدا بۆ ستانده‌ر وێڕای‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌م زیندانیانه‌ داوایان كردووه‌ كه‌ ڕه‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ ئۆجه‌لان باش بكرێت و گه‌لی‌ كورد له‌ باشور هه‌ڵوێستی‌ خۆیان نیشان بده‌ن دژ به‌ توركیا وه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌و قه‌زیه‌یه‌ بێده‌نگی‌ هه‌ڵنه‌بژێردرێت.
ده‌نیز له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا وتی‌ " زیندانیان داوای‌ هه‌ڵوێستیان له‌ حكومه‌تی‌ باشور كردبوو به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ زیندانیانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی‌ بوو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ سزا بدرێن و بخرێنه‌ ژووری‌ تاكه‌ كه‌سیه‌وه‌، ده‌نیز وتشی‌ : ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌ڵوێستی‌ زیندانیان وه‌كو دوژمنایه‌تی‌ خۆی سه‌یر نه‌كات.
شایانی‌ باسه‌ زیندانیانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردووش به‌هۆی‌ هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له‌م گرتووخانه‌یه‌ خرابوونه‌ ژووری‌ تاكه‌ كه‌سیه‌وه..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە