مردن هێشتا به‌رده‌وامه
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی Taz.deی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ Tilman Zlch سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له گه‌له هه‌ڕه‌شه لێکراوه‌کان
تاتس: به‌ڕێز تسویلش ئه‌مڕۆ (16.03.2011 وه‌رگێڕ) ساڵڕۆژی په‌لاماری چه‌کی کیمیاوییه بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، هێشتا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی گشتی ماوه؟
تسویلش: زۆر، ئه‌گه‌رچی به‌ته‌مه‌ن بن یا له جیهاندا ئه‌م مه‌سه‌له سه‌رنجیان ڕاکێشێت، ئه‌م یاده ده‌که‌نه‌وه، چونکه هێشتا مردن به‌رده‌وامه، به‌هۆی ئه‌و هێرشی گازی ژه‌هراوییه‌ی له ئازاری 1988 له لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌جه‌نگییه‌کانی سه‌دام حسێنه‌وه، که بووه هۆی مردنی 5000 کورد. ئه‌وانه‌شی به هۆی کاریگه‌ری به‌رکه‌وتنه‌کانه‌وه به‌م دواییانه مردن ئێستا خۆی له 10000 نزیک ده‌کاته‌وه، گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆ، که ئه‌وکات مناڵێکی بچوک بوون، ئه‌مڕۆ به هۆی شێر په‌نجه‌وه ده‌مرن، کارگه ئه‌ڵمانییه‌کانیش ئه‌م تاوانه‌یان له‌سه‌رشانه.
تاتس: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوییان ڕه‌وانه کردووه؟
تسویلش: کارگه‌ی هێسنی(مه‌به‌ست له هه‌رێمی هێسن ه/وه‌رگێڕ) کارل کۆلب (Karl Kolb GmbH) پیلانێکی تاقیکارییان پێشکه‌شکرد بۆ دامه‌زراندنی کارگه‌یه‌کی دروستکردنی چه‌کی کیمیاوی له سامه‌ڕای عێراق.
تاتس: هێشتا دادگایی نه‌کراون؟
تسویلش: هه‌ندێک که‌س ده‌سگیرکران، به‌ڵام پاش دوای دوو مانگێک ئازاد کران، چونکه به‌ڵگه یاساییه‌کان به‌س نه‌بوون.
تاتس: ڕه‌وشی ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون چۆنه؟
تسویلش: هه‌رێمی فیدراڵی کوردستان له باکوری عێراق ئێستا هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمه‌و داهاتێکی به‌رزی نه‌وتی هه‌یه، ده‌یتوانی زۆر له‌وه زیاتر بۆ خه‌ڵک و شاری هه‌ڵه‌بجه بکات. هه‌روه‌ها به‌ڕیوه‌به‌ری شاره‌وانی خدر که‌ریم ئه‌مڕۆ له ووتاره‌که‌یدا له‌م مه‌سه‌له ئاگاداری کردینه‌وه.
تاتس: ئه‌ی ڕه‌وشی ئه‌و کوردانه چۆنه، که له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقن؟
تسویلش: له‌ڕاستیدا کوردستان ئارامه و گه‌شه‌ی کردووه، هه‌روه‌ها دوانزه ملیۆن کورد له تورکیا زیاتر بڕوابه‌خۆبوون به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌ردۆغانیش وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش‌و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست نییه، ئه‌و حه‌وت ملیۆنه‌ی ئێران و دوو ملیۆنی سوریا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی چالاکی سیاسی، ئه‌شکه‌نجه‌و له‌سێداره‌دانیان لێده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست