کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دڵشاد بارزانی و تابلۆ حه‌سه‌ن، بیرۆی حکومه‌تی هه‌رێمی داگیرکراوی کوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن

Sunday, 24/06/2012, 12:00


خۆینه‌ری به‌ڕێز ....
دڵشاد بارزانی کوڕی مه‌لا مسته‌فا.
برای مسعود و مامی نیچره‌ڤان.
مامی مسرور و برای سیداد.
مامی یوسف، مامی شێخ سیروان.

ئه‌م دڵشاده‌ له‌ ده‌سپێکی ساڵی 1980 له ‌ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی ڕابردوودا، که ‌به‌زۆر کراوه‌ به‌ نوێنه‌ری پارتیی و حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ هیچ شتێک بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی بکات له ‌ئه‌ڵمانیا، جگه‌ له‌ دروستکردنی په‌یوه‌ندیی تایبه‌تی بازرگانی له ‌به‌ینی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌رمه‌یه‌دارانی ئه‌لمان.
کارێکی تر که‌ کردبێتی وه‌ر گرتنی موعیدی دکتۆر بووه‌ بۆ جه‌نابی برا گه‌وره‌ی‌ کاکه‌ مسعود گیان. ئه‌م به‌ڕێزه‌ ئێستا له‌ به‌رلین لێپرسراوی بیرۆی حکومه‌تی هه‌رێمه‌ واته‌ (ته‌کێکه‌ی ماڵی مه‌لا)، ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی که وه‌ک‌ به‌رپرسی لقی 6 ی پارتی مانگانه‌ 35 هه‌زار ئێرووی نه‌سریه‌ی لقی 6 بۆ ته‌رخانکراوه‌، که‌ به ‌پاکوپوختی ئه‌چێته‌ گیرفانیه‌وه، یه‌ک تاکه‌ ئیرۆش سه‌رف ناکات بۆ هیچ کادیرێکی حیزب، یان ناوچه‌ یاخود رێکخراویک. به‌کوردی و به‌ کرمانجی
عه‌یب نه‌بی بۆ خۆی ئه‌ی دزێ، ئه‌مه‌ ئه‌خلاق و ره‌وشتی کوڕه‌کانی مه‌لا مسته‌فایه‌، لای که‌س شاراوه‌ نییه‌!
له ‌بواری زانست و عیلم و مه‌عرفه‌شدا، ئه‌م کابرایه‌ وه‌کو برا و که‌سوکاری کۆڵه‌واره‌، زمانه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ی زۆر خراپه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نه‌ی توانیوه‌‌‌ چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانی بکات.
دڵشاد بارزانی خاڵێکی ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کورد که‌ به‌زۆر فه‌رز کراوه‌، له ‌کاتێکدا کۆمه‌ڵێک گه‌نجی ئه‌کتیڤی چالاک و کوردپه‌روه‌ر له‌م ووڵاته ‌ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، توانایان زۆر له‌ دڵشاد باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی له ‌بیرۆی حکومه‌تی هه‌رێم کاربکه‌ن خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، به‌س به‌داخه‌وه‌، هه‌روه‌ک چۆن له‌ کوردستان بوون به ‌مۆته‌که‌ به‌سه‌ر کورده‌وه‌ له‌ئه‌ڵمانیاش به‌هه‌مان شێوه‌.

تابلۆ حه‌سه‌ن

گیلاس، که‌ به‌ ناوی تابلۆ حه‌سه‌ن له‌ کوردستان نێت و کوردستان ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ند شوێنێکی تر ده‌نووسێت، خه‌ڵکی شاری سلێمانییه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی عه‌قاری، باوکی ناوی حاجی عوسمان و دایکی ناوی ئاێشێ بوو (خوا له‌‌ هه‌ردووکیان خۆش بێت) ئه‌مه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوون هه‌موو شاری سلێمانی ئه‌یانناس، پاشان له‌ ساڵی 1995 گیلاس واته‌ (تابلۆ حه‌سه‌ن) له‌گه‌ڵ ئه‌بو عوفی ئه‌منی زاوایدا هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا، چه‌ند مانگیک له‌ ووڵاتی ئۆکرانیا مایه‌وه‌، به‌ئاگاداریی زۆربه‌ی کوردانی ئه‌و کاته‌ی ئۆکرانیا، پاشان که‌ هاته‌ ئه‌ڵمانیا له‌شاری هانوڤه‌ر نیشته‌جێ بووه‌، هه‌ر به‌گه‌یشتنی مێرده‌ داماوه‌که‌ی، که که‌سێکی به‌ڕێز بوو، به‌ ناوی مه‌ریوان حه‌سه‌ن ته‌یاره‌، یه‌کسه‌ر وازی لێهێنا، ته‌نانه‌ت نه‌ی هێشت بوو ئه‌و شه‌وه له ‌ماڵه‌که‌ی رۆژ بکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا کوڕێکی هه‌یه‌ له‌ مه‌ریوان، کوردانی دانێشتوی شاری هانوڤه‌ر له‌هه‌موو که‌سێک باشتر گیلاس و ڕوناکی خۆشکی ده‌ناسن.
خۆێنه‌ری به‌ڕێز....
ئه‌م گیلاس خانه‌ ئێستا له‌لای کاکه‌ دڵشاد بارزانی کار ئه‌کات له‌ ئوفیسه‌که‌ی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا گێلاس خان‌ شه‌هاده‌ی هیچی نییه، نه‌ له‌کوردستان، نه‌ له‌ ئۆکراینیا، نه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، باشه‌ ئه‌بێت هۆکاری چی بێت ئه‌م دڵشاد بارزانییه‌ به‌ (تابلۆ حه‌سه‌ن) سه‌رسام بێت و ته‌کێکه‌ی مه‌لا مسته‌فا و بیرۆکه‌ی خستبێته‌ به‌رده‌ستی ژن خوشکی ئه‌بو عۆفی ئه‌منه‌وه‌؟ وه‌ڵام بۆ خۆێنه‌ری به‌ڕێز جێده‌هێڵم!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە