پارێزەری ژین و ژینگە
Sunday, 18/09/2011, 12:00
ئێمە تەنها دەمانەوێ
ئاسودە بژین لەژیان،
ئەوان وەك و دێوودرنج
وەك دڕندەی كەڵبە بەخوێن
وڵاتی ئێمە یان شێوان ،
ئێمە هەمو هیواخوازین
بە نمە بارانی ئاشتی
بۆهە میشە خامۆش بكرێ
گری ئاگری شەڕخوازان،
بۆیە ئێستا
لە پێناوی ئەو ئامانجە
ئەو هیواو خواست و مەبەستە
كچ و كوڕانی وڵاتم
لەسەرلوتكەی چیاكاندا
چەكی بەرگری ڕەوایان وا لە دەستە،
ئەوان هەمویان پێكەوە
لە چوار لاوە
داگیركەرو دوژمنەكان
كورد گیرۆدەی مەرگ ئەكەن و
ئەیسوتێنن سروشتی جوانی كوردستان،
كەچی هێشتا بێشەرمانە
ناوی بكوژو تۆقێنەر
ئەبەخشن بەشۆڕشگێڕو
هەڵۆ ئازادیخوازەكان ؟!!
ئەی خەڵكینە گەر شك ئەبەن
دادوەرێكی خاوەن ویژدان
تكایە بانگهێشتی بكەن
بۆچیاكانی كوردستان،
با چەند ساتێك تەماشاكات و ڕامێنێ
با بەهەست و ویژدانەوە بڕیار بدات
بۆبەرچاوی هەمو جیهان ،
كێ دۆستی ژین و ژینگەیە
كێ پارێزەری سروشتەو
كێیە ئەهریمەنی شەڕ و
خوێن ڕشتن و مەرگ وسوتان؟
كێیە جەلادی مرۆڤ و
شمشێری وێرانكردنی
جوانیو پیرۆزییەكانی و ژیان ؟!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست