شێخ جەعفەری وەزیری پێشمەرگە خانووەکەی فرۆشت
Tuesday, 01/10/2013, 12:00
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ڕایگەیاند شێخ جەعفەری وەزیری پێشمەرگە یەکێک لە گەورەترین خانوەکانی فرۆشت بە ئەمەریکیەکان بەبڕی ١٤٠٠ دەفتەردۆلاری ئەمەریکی ، خانووەکە دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی نێوان سلێمانی- تاسلووجە نزیک بە گەڕەکی ڕاپەڕین ، ڕووبەری زەوی خانووکە ٧٥٠٠ مەتردووجایەو پێکهاتوە لە١٥٠ ژوور و ٣٠ تەوالێت و ١٠ چێشتخانەو ٥ باڕی تایبەت بۆ خواردنەوە .
سەرچاووەکە ئەوەشی درکاند هۆکاری پەلەکردنی لەفرۆشتنی موڵکەکانی بۆ ئەو شکستە گەورەیەی یەکێتی نیشتمانی گەڕاندەوە کە لەهەڵبژاردنەکانی ٢١- ٩ دا بەسەری هات چونکە دڵنیایە لە کابینەی داهاتوودا شێخ جەعفەر ناکرێتەوە بە وەزیری پێشمەرگەو لەناو حیزبیشدا دانانرێتەوە بە مەکتەبی سیاسی ، ئەوەشی دوووپات کردوە کە زۆرینەی سەرکردایەتیەکانی تریش لەهەووڵی فرۆشتنی موڵک وماڵەکانیان پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکرادیەتی کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی لەئەگەری ڕوودانی هەر شکستێکی تری چاوەڕوانکراوی یەکێتی نیشتمانی بەکەمترین زیان خۆیانی لێ دەربازکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست