کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕیزگرتنی شوهره‌ی سولته‌یی و هێلێنا سڤێنسۆن له‌حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی

Sunday, 26/04/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر چی که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد ، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ پانتایه‌کی فراوانتر له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ ، وه‌رده‌گرێت و خه‌باتکه‌رانی تاک و ڕیکخراوه‌ تاقانه‌کانی زیاتر و زۆرتر ده‌بن ، به‌لام هێشتا زۆری ماوه‌ ‌ له‌ئاست پێگه‌یشتنی ئه‌و بێ که‌رامه‌تی و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کراوه‌ ؟ .
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌کاتی کۆڕو سیمنار و داوه‌ته‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی ‌له(‌شیراتۆن) یان له‌(ئه‌بو سه‌نا) له‌ ته‌نیشت جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال ئازاره‌کانمان ،چاره‌سه‌ر ب‌که‌ن ، به‌لام که‌من که‌م ئه‌وانه‌ی شه‌ری فه‌تاح به‌گه‌ جاش و تاله‌بانیه‌کی سه‌رۆک کۆمار و جۆته‌ بارزانیه‌ دالده‌ده‌ره‌که‌ی جاش و ئه‌نفالچیه‌کان بکه‌ن؟ . به‌لێ له‌به‌رامبه ر ماسیمیدیا و خۆده‌رخستن ، که‌م ڕۆشنبیر هه‌یه‌ فرمێسکی تیمساحاوی بۆ ئه‌نفال نه‌ڕێژێ ، به‌لام که‌من ئه‌وانه‌ی شه‌و وڕۆژی خۆیان له‌شه‌ری جاش و دۆسته‌ جه‌لاده‌کانی خه‌زره‌جی ووه‌فیق سامه‌رائی و باوک و براکانی ته‌حسین شاوێس و عه‌باسی بایز ئاغا ته‌رخان بکه‌ن ؟ . زۆرن گه‌لێک زۆر ، ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌ک ساڵدا ته‌نیا 2 کاتژمێر له‌گه‌ل ئێمه‌ ، له‌به‌رده‌می سه‌فاره‌تێک، دژ به‌ئازادکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان ، هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی سوڵتان هاشم ،دادگایی جاشه‌کان ، 18 کچی ئه‌نفالی کورد بوه‌ستن ، به‌ڵام گه‌لێک زۆرن ئه‌وانه‌ی کوری داوه‌ته‌کانی سه‌فاره‌ت و بۆنه‌ حزبی و دانی بلیته‌ سه‌رشۆریه‌که‌ی ده‌سه‌لاتن ؟؟ به‌ڵی شارێكی وه‌ک ستۆکهۆلم زیاتر له‌ 40 هه‌زار کوردستانی تیایه‌ ، به‌لام هیچ یادێکی هه‌له‌بجه‌ 500 که‌سیشی بۆ کۆنابێته‌وه‌ . له‌کاتێکدا ته‌نیا بنه‌ماله‌ی قوربانیانی هه‌له‌بجه‌ ئه‌نفال چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌و ژماره‌ی تیا ده‌ژیت !!؟؟. ئه‌مه‌ باس له‌و هه‌موو ڕۆشنبیره‌ وشه‌ زل و فول نه‌ته‌ویانه‌ش ناکه‌م ، زۆرینه‌یان ، ڕێنیشانده‌ر ،پپێشنیاز ده‌ر ، چالاکڤان له‌بواری کۆمه‌لکوژی ، ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان !!که‌چی نه‌‌به‌شداری چالاکیه‌کانی ئێمه‌ ده‌بن نه‌ خۆشیان چالاکیه‌ک ده‌که‌ن ... وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌رکیان بریار نه‌ک کار ، قسه‌ و پێشنیاز نه‌وه‌ک چونه‌ سه‌ر شه‌قام و مه‌یدان بێت!! . به‌لی زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌نه‌ته‌وه‌یی بونا خۆیان پێ ئه‌حمه‌دی خانی و حاجی قادر کۆییه‌ ، که‌چی له‌گه‌وره‌ترین یاده‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان ته‌نیا 2 کاتژمێریانی بۆ ته‌رخان ناکه‌ن !!؟ ، به‌ئاستی پاره‌ی یه‌ک جه‌مه‌ خواردنی ڕێستورانگێک ،یارمه‌تی چالاکیه‌ک ناده‌‌ن ،که‌من که‌م ژماره‌ی ڕۆشنبیر و ڕیکخراو پارته‌ سیاسیه‌کان له‌گه‌ل خه‌م و ئازاره‌کانی قوربانیان بژین و سوکایه‌تیان له‌ره‌خنه‌ی بابه‌تێک ده‌بینه‌وه‌ نه‌وه‌ک به‌دادگه‌یاندنی میری ئه‌نفالچی ((فه‌تاح به‌گ)) وجه‌لاده‌ حه‌جاجه‌کانی ئه‌نفال . که‌رامه‌تیشیان ببێته‌ شه‌ری دۆسته‌کانی ئه‌نفالچی و خۆشگوزه‌رانکردنی بنه‌ماله‌ی قوربانیه‌کان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حالی زۆرێک له‌ ڕۆشنبیرو نوسه‌رانی به‌ئه‌لقابه‌ هه‌مه‌ جۆره‌کانی کورد بێت ، ئه‌ی ده‌سه‌لات چۆن ،یاری ،گالته‌، چه‌واشه‌ ، تاوان به‌رامبه‌ر که‌یسی کۆمه‌لکوژی ناکات ،که‌لێره‌دا یه‌ک نمونه‌ی تری ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ تاوانباره‌ له‌به‌رامبه‌ر که‌یسی کۆمه‌لکوژیتان بۆ با س ده‌که‌م
له‌ یادی 21 مین سالیادی کۆمه‌لکوژی کورد ، ((چاودێری کوردۆساید چاک)) ،له‌گه‌ل 7 ئه‌ندام په‌رله‌مان و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و ڕۆشنبیری سوێدی و کوردی ، به‌به‌شداری زیاتر له‌ 100 کوردستانی هه‌ر 4 پارچه‌ که‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، گه‌نجانی کورد که‌زۆینه‌یان کوردی باکور بون ، وه‌ کوردانی فه‌یلی و یارستان ، ..ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ڕێزێکی زۆر له‌ خه‌باتکه‌رانی ناساندنی کۆمه‌لکوژی کورد ، له‌ ولاتی سوێد گیرا ، به‌تایبه‌تی (ستێڤان یۆنتان) که‌یه‌کێک له‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ سه‌ره‌تایانه‌ بوه‌ ، توانیویه‌تی له‌گه‌ل پۆلێ ڕۆژنامه‌نوسی تر ، تاوانی هه‌له‌بجه‌ به‌ جیهان بناسێنن . ئه‌مه‌ جگه‌ له(‌ هێلێنا سڤێنسۆن)که‌هه‌ر له‌ گه‌ل هه‌ڵسانی بۆ پێشکه‌ش کردنی پانێله‌که‌ له‌گه‌ل ته‌واوبونی ، به‌ به‌به‌رنامه‌ داوامان له‌ئه‌ندامان و دۆستانی خۆمان کرد که‌ به‌ چه‌پله‌ ڕێزان پێشوازی له‌ و ژنه‌ تێکۆشه‌رو ماندونه‌ناسه‌ بکه‌ن ،که‌ 17 ساله ،‌ هه‌زاران مناڵی قوربانی سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌کانی سه‌دام په‌روه‌رده‌ ده‌کات و ‌له‌نێویاندا 60 بۆ 70 منالی ئه‌نفالی تیایه‌ .
ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ،له‌به‌رامبه‌ر که‌یسه‌ گرنگه‌کانی کورد وه‌ک (کۆمه‌لکوژی ، ته‌عریب .... چه‌نده‌ خه‌مساردو تاوانباره‌ . به‌لام وتنی له‌ زاری بیانی و دۆسته‌کانمان ، به‌رده‌وام ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌ هه‌نده‌رانی پڕ له‌ غوربه‌تدا پێ هه‌ڵڕستوین . به‌ڵێ سالی 2007 بۆیه‌که‌م جار له‌په‌رله‌مانی سوێد ،به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری 5 پارتی سیاسی سوێدی و 120 که‌سایه‌تی سوێدی و کوردی ، یادێکی شکۆمه‌ندانه‌مه‌ی 19 ساله‌ی ئه‌نفالمان کرده‌وه‌ ، ‌هه‌ر له‌یاده‌که ((کۆنی فریدکسۆن)) که به‌نوێنه‌رایه‌تی سۆسیال دیموکراتی سوێدی هاتبوو ، وه‌ ‌دۆستی دێڕینی پارتی و یه‌کێتیه‌ ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ که‌ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ داوامان لێ ده‌کرێت ،کۆمه‌لکوژی کوردان به‌ جینۆساید بناسێنن !!!؟؟؟ شایه‌نی باسه‌ ئه‌م نوێنه‌ره‌ی سۆسیال دیموکرات به‌رده‌وام له‌یادو دیداره‌کانی پارتی ویه‌کێتی ئاماده‌یه‌ ، که‌چی به‌و هه‌مو ئه‌ندامه‌ قسه‌ زل و ساله‌ زۆرانه‌یان له‌ ئه‌وڕپا ، که‌سێکیان ئه‌م دوو وشه‌یه‌ی نه‌له‌ده‌م ده‌رچوبوو نه‌ بۆی نوسیبوو ، که‌دان به‌ تاوانی کۆ‌ملکوژی کوردان به‌ جینۆساید بنێ؟؟ .
ئه‌م جاره‌ش له‌یادی کۆمه‌لکوژیی کوردان له‌ ولاتی سوێد ،((هێلێنا سڤێنسۆن))له‌وه‌لامی پرسیارێكی ئاماده‌بودا ،که‌ ئایا ده‌سه‌لاتی کوردی له‌ پای ئه‌و هه‌مو وخزمه‌ته‌ی منالانی کورد ده‌یکه‌یت ، هیچ هاریکاریه‌کیان نه‌کردوی؟؟؟ . له‌وه‌لامدا وتی داوامان له‌(ته‌ها به‌رواری) نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان کرد ، که‌یارمه‌تیمان بدات به‌لام وه‌لامی نه‌داوینه‌ته‌وه‌ .
وتنی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ له‌به‌رده‌م زیاتر له‌ 100 که‌سایه‌تی کوردو سوێدی ، بۆ هه‌موو تاکێکی کورد که‌خاوه‌ن که‌رامه‌ت بێت تنۆک تنۆک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕشتنه‌ ، نه‌فره‌ت کردنه‌ له‌و ده‌سه‌لاته‌ی به‌ملیاره‌ها دۆلاری له‌به‌رده‌سته‌ که‌چی ئاوا سوکایه‌تیمان پێ ده‌کات ، ئاخر من به‌بینینی مناله‌ ئه‌نفال و هاندیکاپه‌کانی داده‌((هێلێنا)) که‌ ده‌یوت ئێمه‌ بۆ ئه‌م منالانه‌ پێویستمان به‌ هاریکاری مادی هه‌یه‌ ، هه‌ر له‌ 100 کرۆن به‌سه‌ره‌وه‌ (12 دۆلار) جێگای سوپاسه‌ ، وه‌ کاتێک ژماره‌ی بانقه‌که‌ی ده‌خوێنده‌وه‌ تا پاره‌که‌ی بخرێته‌ سه‌ر ، له‌گه‌ل هه‌رژماره‌یه‌ک بیرم له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌که‌ی پارتی و باشماخه‌که‌ی یه‌کێتی و زیاترله‌ 30 ملیاردۆلاره‌ره‌که‌ی بودجه‌ی 6 ساله‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ده‌سوڕایه‌وه‌ .
که‌جی مه‌لابه‌ ختیاریش ده‌لێت ئێمه‌ سلێمانیمان له‌ 19 گه‌ره‌ک کردۆته‌ ‌ 37 ،وه‌ له‌23 هه‌زار ئۆتۆمۆبیله‌وه‌ بوینه‌ته‌ 310 هه‌زار ...ئه‌ی به‌ڕیز بۆ بوێر نیت بلێیت بۆ ‌زیاتر له‌ 720 برینداری هه‌لبه‌جه‌ ته‌نیا ملیۆنێک و 200 هه‌زار دۆلارمان خه‌رج کردوه‌و 52 برینداری گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌کیش له‌به‌ته‌نگ نه‌چونی ئێمه‌ ،‌ گه‌یشتنه‌ کاروانه‌که‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ر خاوه‌ر!!؟ بنه‌ماله‌ی قوربانیانیش هیشتا تارمایی مه‌رگ و سوکایه‌تی به‌رده‌وام و خراپی گوزه‌رانیان ده‌لێی قۆناخی به‌عسه . ئاخر پێشکه‌وتن به‌کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و خه‌سته‌خانه‌ و دابین کردنی خۆشگوزه‌رانی و به‌رزکرده‌نوه‌ی ئاستی ژیانی هه‌ژاران به‌ خزمه‌ت ئه‌ژمار ده‌کرێت ،نه‌وه‌ک ئه‌هرامی به‌رزی زه‌که‌ریاو کردنه‌وه‌ی شه‌قامی نێچیر و تاپۆکردنی ده‌یان هه‌زار خانوو به‌سه‌ر مریده‌کانتان ،
له‌ملاشه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی ، ئه‌وه‌ی گه‌یشتبێته‌ لای و سه‌ری بۆ شه‌قاندبێت و ره‌خنه‌یه‌کی بوێرانه‌ی لێ نه‌گرتبێت با خه‌ڵی پڕ له‌دۆلاری دزراوی خه‌لک کردوه‌. ئه‌مه‌ باس له‌و هه‌موو داوه‌ته‌ی گۆرانی بێژه‌ له‌ش و لارو ناسکه‌کان ناکه‌ین که‌وه‌زاره‌ته‌ هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانی ده‌یکه‌ن وکه‌س نازانێت ‌ ژماره‌ی خه‌رجیه ڕاستیه‌کانیان چه‌نده‌ ؟؟
پرسیاری به‌نده‌ له‌نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا دانی بودجه‌ بۆ سێدێیه‌کی ده‌شنێ و له‌یلا فه‌ریقی و بانگهێشتکردنی شوهره‌ی سولته‌ی گرنگتره‌ یان پشتگیری کردنی سه‌نته‌ری هێلێنا که‌هه‌زاران منالی کورد به‌ خێو ده‌کات ؟؟؟.
ته‌ها به‌رواریش ئه‌گه‌ر ده‌لێت ئه‌و 80 بۆ 100 هه‌زار کڕۆنه‌ی که‌داده‌ هێلێنا داوای کردوه‌و پێیان دابین ناکرێت ، بابوێر و شه‌فاف بێت لیستی ئه‌و خه‌لکانه‌ بلاو بکاته‌وه‌ که‌له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی کوردستان سه‌ردانی کوردستانیان پێ ده‌کات ‌ یان خه‌رجی گالاکانی ،بلاو بکاته‌وه‌؟؟؟.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە