کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه‌ له‌ دیدى فارابییه‌وه‌

Tuesday, 08/10/2013, 12:00







فارابى : سه‌رۆكى راسته‌قینه‌ ده‌بێت ڕقێكى زۆرى له‌ درۆ بێت و راستیشى بێسنور خۆشبوێت، درۆزنان و دووڕوان له‌خۆى دووربخاته‌وه‌ و كه‌سانى ڕاستگۆ و بێ پێچ و په‌نا له‌ ده‌ورى خۆى كۆ بكاته‌وه‌، مه‌سه‌له‌ى دادپه‌روه‌رى لا خۆشه‌ویست و ڕقى له‌ خراپه‌كار و ستمكار بێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى فارابى زۆر به‌ توندى پێى له‌ سه‌ر داده‌گرێت، مه‌سه‌له‌ى حه‌زى سه‌ركرده‌یه‌ له‌ پاره‌و پول و شته‌ مادییه‌كانى ژیان. فارابى پێیوایه‌ سه‌ركرده‌ى وڵات نه‌ك نابێت ئه‌م مه‌سه‌له‌ مادییانه‌ى به‌لاوه‌ گرنگبێت، به‌ڵكو نابێت به‌ هیچ جۆرێك ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ى بكاته‌ ئامرازێك بۆ په‌یداكردنى پاره‌ و پول.

به‌ پێچه‌وانه‌ى دید و بۆچوونه‌كانى فارابییه‌وه‌. بارزانى و تاڵه‌بانى كه‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ هه‌میشه‌ كه‌یفیان به‌ خه‌ڵكانى دووڕوو و درۆزن و ساخته‌چى و ناپاك هاتووه‌ و ده‌ورو به‌ره‌كانیان پڕ بووه‌ له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌، به‌به‌رده‌وامى دوژمنیان خه‌ڵكانى راستگۆ و سه‌رڕاست بووه‌ و له‌ خۆیانیان دور خستوه‌ته‌وه‌، زۆریشیان رق له‌ دادپه‌روه‌رى بووه‌، بۆ خۆشیان ده‌سه‌ڵاتدارێتییان به‌كار هێناوه‌ بۆ په‌یداكردنى پاره‌ و پولى گه‌ل و به‌ شێوه‌یه‌كى نایاساى و نامه‌شروع بوون به‌ ملیارلێر له‌سه‌ر حیسابى خه‌ڵكى فه‌قیر و هه‌ژارى ئه‌م وڵاته‌. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌روبه‌ره‌كانیان كۆیله‌ن و له‌شكرێك له‌ كۆیله‌یان به‌ پاره‌ دروستكردوه‌، ئه‌و كۆیلانه‌ش به‌ به‌رده‌وامى ئیش و كاریان ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌م ناپاك و خائینانه‌ به‌ سه‌ركرده‌ى خاكى و راسته‌قینه‌ به‌ خه‌ڵكى دیكه‌ بناسێنن و له‌و پێناوه‌شدا خوێنى ده‌یان كه‌سیان رشتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانیان به‌ وڵاتفرۆش و خیانه‌تكار و موجریم و تالانچى دز و درۆزن و تاوانبار زانیوه. كه‌ له‌ راستیشدا له‌ ماوه‌ى ته‌مه‌نى سیاسیاندا ئه‌وه‌ ماهێتیان بووه‌. هه‌ربۆیشه‌ ئێمه‌یه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌ك به‌ سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه‌ نازانین، به‌ڵكو به‌ موجریم و تاوانبار و خیانه‌تكار و دزو تاڵانچىو ناپاكیان ئه‌زانین و هه‌رده‌بێت رۆژێك باجى تاوان و ناپاكى و وڵاتفرۆشیه‌كانیان بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ قه‌بریشدابن.


سود له‌ به‌رگى دووه‌مى كتێبى فیكر و دونیاى مه‌ریوان وریا قانیع وه‌رگیراوه‌





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە