کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوڵی بەهاری گەل كی وەراندی ئەبی باجەكەی بدات؟...

Friday, 14/05/2010, 12:00



رەنگە لەناكاوا لافاویك هەلكا و كوچەو كۆلان شارو لادی هەرچی زبل و پیسی و خاشاك هەیە رایبمالی؟رەنگە لەئاسماندا مەلێك هەورەتریشقە لیی باو رۆحی پاكی بستینی؟رەنگە لەناو كۆتایی بەهاردا رەهیڵەی تەرزەهەلكا و هەمووخەرمانی خەندەمان بفەوتینێ ئائەمانە لەوانەیە زۆر ئاسایی بیت بەلام مومكین نیە تیرۆریستیك لەناو پایتەختی هۆلاكۆبەزیندا گولی عومری كاكەسەردەشتم بەرۆژی رووناك بوەرینی؟بەئاشكراو بەبی سلەمینەوە لەئاینەپیرۆزەكان و لەیاسا و لە دا ب و نەریت و بەها ئەخلاقیەكان؟
ئاخۆ ووشە بەگوللە وەلامدانەوە چی ئەگەیەنیت؟كامە دیموكراسیە من شانازی پیوەبكەم؟یا پیاهەلبدەم؟ ئاخۆ ئەوە تاكی كۆمەلگایە یاسا و برەنسیپەكانی دیموكراتی و سنوورەكانی ئەخلاق و پیوانەكانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی ئەبەزینی؟ یاخود گرووپیكە و لایەنیك و تاكیك و خیزانیك و هەربەشیك بیت لەم كۆمەلگایە ئەكەویتە بەرلیكۆلینەوە و بەدواداچون و ریسوابوون و شەرمەزاربوون و نەفرەت و هیزی فشاری میللەت و نەعرەتەی شیرانەی رۆلەكانی هۆلاكۆبەزین و خۆراگراگر و فیداكاری ریگەی ئازادی و رزگاری ئەم خاك و ئاوگەلە,.بەلی ئەوانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەیان دژی رۆژنامەوانی لاو كاكە سەردەشتم ئەنجامداوە زۆر شیلگیرانە و هۆڤانە و بی لیكدانەوە ئەوكردارەیان ئەنجامداوە. هەلبەتە حكومەتی هەریم ئاشكراكردنی بكەرانی ئەم كردەوەیە لەئەستۆیەتی و پیویست ئەكات ئەنجامدەرانی راستەقینەی بكوژانی سەردەشتی شەهیدی قەلەم بەزووترین كات ئاشكرا كەن وە بۆزیاتر متمانەو رەزامەندی گەل پیویست دەكات نوینەری ریكخراوە مرۆیی و بیلایەنەكانی نیو دەولەتی فاكتەر ی ئەكتیڤی نیوتیمی لیكۆلینەوەیەبن بۆئاشكراكردن و دادگایی كردنی بكوژانی رۆژنامەنوسانی هەریم سەرجەم لەكاتیكدا ئیستا هیچ متمانە و پەیوەندیەكی دلسۆزانە لونیو گەل و میللەتدا نەماوە و بگرە گەیشتۆتە ژیری سفرەوە ؟
ئەگەر تاوانبارانی راستەقینەی ئەمكردەوەیە ئاشكرا كراو بەسزای گەل و شۆرش گەیەنرا ئەوا گەل و حكومەت باوەش بەیەكدا ئەكەن و دەست ئەنینەوە نیو دەستی یەكترئەگەرنا ئەوا لیكترازانەكەی نیوانیان دەگاتە ئاستیك كەهیچ كەس و گرووپ و لایەنیك پیی خۆشنابیت تەنیا ئەنجامدەرانی ئەم كارە چەپەلە و دوژمنانی گەل و نیشتمان نەبیت؟ كەواتە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ ئاسایشی هەریمە ئەم پرسیارانە لەخۆی و دام و دەزگاكانیان بكەن بۆچی لەناو پایتەختی هەریم و بەرۆژی رووناك و بی دەنگ بونی دەزگای ئەمنی و راگری ئەوكۆلیژەی كاكەسەردەشت لەپیشیدا رفینرا و هیچ هەلویستیك وەرنەگیرا؟ئاخۆ ئەبی سستی و بی توانایی و لاوازی دەزگا ئەمنیەكەكانی هەریم بیت یاخود جۆریك لەتیوەگلان و ئیهمالی تیدایە؟ بۆئەومەبەستەش پیویست بەلیكۆلینەوەی بی لایەنانە و روونكردنەوە دان بەجەماوەر و میللەت زۆر پیویست ئەكات و گومانە خەتەرەكان ئەرەوینیتەوە؟ ئەبی كی بەرژەوەندی لەم رەفتارە نەگریسەدا هەبیت و بی گویدان بەهەموو یاساكانی ئەم هەریمە و یاسای رۆژنامەگەری كوردی لەم هەریمەدا وا یەك لایەنانە نە و بی هیچ پاساویك و شەرعیەتیك گولی بەهاری ژینی كاكەسەردەشت و هاوپیشە و هاوریكانی هەلئەوەرینی و بەهاری خۆشی گەل و نیشتمانەكەم ئەشیوینی؟!...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە