کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵویست مه‌بن..گۆران به‌ریوه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا مردن...

Monday, 16/02/2009, 12:00

2292 بینراوە


له‌ ژیاننامه‌ی یه‌کێك له‌ قوربانیه‌کانی ده‌ستی نازییه‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا که‌ قه‌شه‌یه‌کی پڕۆتستانته‌کان بووه ئه‌م پارچه‌نووسراوه‌ی دووای خۆی به‌جێ هێشتووه‌ وه‌ك پارچه‌هه‌ڵبه‌ستێك بۆ ئه‌نجامی ئه‌و بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی که‌ هه‌ڵیبژاردبوو له‌ ژیانیدا به‌رامبه‌ر به‌گشت کاره‌کانی نازییه‌کان که‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامیان ده‌دا به‌رامبه‌ر گشت چین و توێژه‌کانی گه‌لی ئه‌ڵمانی له‌پێناوی تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی : : سه‌رۆکه‌ دیکتاتۆر و نه‌خۆشه‌که‌یان وه‌ ده‌ڵێت

له‌ ئه‌ڵمانیا نازییه‌کان هاتن و کۆمۆنیسته‌کانیان بردو من هیچم نه‌ووت

چونکه‌ من کۆمۆنیست نه‌بووم

پاشان ئه‌وان هاتن وجوله‌که‌کانیان بردو من هیچم نه‌ووت

چونکه‌ من جوله‌که‌ نه‌بووم

پاشان ئه‌وان هاتن وخه‌ڵکی سه‌ندیکاکانیان بردوو من هیچم نه‌ووت

چونکه‌ من سه‌ربه‌ سه‌ندیکا نه‌بووم

پاشان ئه‌وان هاتن وکاتۆلیکه‌کانیان بردوو من پڕۆتستانت بووم

له‌به‌ر ئه‌وه‌ من هیچم نه‌ووت

.....پاشان ئه‌وان هاتن ومنیان برد

له‌م باره‌داهیچ شتێك نه‌مابووکه‌ بتوانم بیڵێم

له‌ لایه‌ن مارتین نه‌یمۆلله‌ری قه‌شه‌وه‌ نوسراوه‌ که‌یه‌کێک بووه‌ له‌ قوربانیه‌کانی ده‌ستی نازییه‌کان

ئه‌وه‌ی که‌ به‌لای منه‌وه‌ زۆر مه‌به‌سته‌ ، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ له‌کات وساتی خۆییدا که‌ مرۆڤ هه‌ر کارێکی نایاسایی وناڕێکی بینی هه‌ڵوێست وه‌رگرێت وهیچ بێ ده‌نگ نه‌بێت

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ئێستا چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی ینک وه‌ریان گرتووه(‌ که‌ زۆر هیوادارم به‌ گفت و درۆ شاخ داره‌کانی جه‌لالی خڵه‌فاو باوه‌ر نه‌که‌ن)به‌رده‌وام بن

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ده‌مێکه‌ جه‌ماوه‌ر هاوار ده‌کات و ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست ئه‌م دزوو ،گه‌نده‌ڵو درۆزن وبێ شه‌ره‌فانه‌وه‌ .که‌هیچ هیچ شتێك ڕه‌چاو ناکه‌ن وه‌ بیری لێ ناکه‌نه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ دزینی پارووه‌ نانی ده‌می خه‌ڵکی به‌هه‌موو چین وکه‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌.هه‌رچی بووترێ و بنووسرێت له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ هه‌ر که‌مه‌ .تکا له‌ هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ئه‌که‌م که‌ چی تر بێده‌نگ نه‌بن وهه‌ڵوێستتان هه‌بێت به‌کارو کرده‌وه‌ بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ ،تاکوو بزانن که‌مرۆڤی کورد ئه‌وه‌نده‌ نه‌فام نی یه‌ وه‌ك ئه‌وان لێی تێگه‌یشتوون.به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ناو یه‌کێتی ،ئێمه‌ خه‌بات بۆ میله‌تێکی بێ ووڵات ئه‌که‌ین نه‌ک بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی دزووجه‌رده‌،ئێمه‌ مێژوو به‌خوێن ئه‌نووسینه‌وه‌ نه‌ک بار هه‌ڵگریی فه‌رده‌ دۆلاره‌کانی ئه‌وان بین ،ئێمه‌ مرۆڤین نۆکه‌ر نین.با ئه‌م جاره‌ هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هه‌ڵوێستمان هه‌بێت دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌کان به‌ر له‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و قه‌شه‌یه‌مان لێ بێت

هه‌ر بژی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست،هه‌موو هه‌ڤاڵانی ڕیفۆڕم

مردن و له‌گۆڕ نان بۆ بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان
سوید

[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)