بەرزان یەكێتى نیشتمانى كردە خەڵوز
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
لەم وڵاتەى ئێمە ئەوەى حیزب ناشرین دەكات زۆر شتە، بەڵام لە هەمووى دیارتر ئەو شەخسە كاسە لێس و چڵكاو خۆرانەیە كە بەردەوام وەك خەڵكانێكى بێ لەزەت و سوك و چرووك ئامادەى خۆفرۆشتن و هەڕاجكردنى خۆیانن.. داخەكەم یەكێتى لەو حیزبانەیە كە پڕى ئەم نمونەیە..
لەسەروو لیستى ئەو خەڵكە بەد و خراپ رەفتارانە ناوى (بەرزان قالەى خەڵوز) لە سەرووى قائیمەكەیە..
بەڕاستى ئەوەندەى ئەم كەسە خوارو خێچ و دز و بێ ڕەوشتە زەرەرى لە ناو و سومعەى یەكێتى نیشتمانى داوە، ئەوەندە دوژمنەكانى یەكێتى یەكێتیان ناشرین نەكردووە..
بۆ باسكردنى كەسایەتى بەرزان پێویستە داواى لێبوردن لە پیرۆزیى پەنجەو قەڵەمەكەم بكەم كە ناوى كەسانى وا دەبات و دەنوسێ..
كەسانێك كە بوونەتە دزى سەرجەم ئاسەوارى وڵات، كەسانێكى بێ رێز لە ناو كۆمەڵ و شەقاوەو دژى هەموو بەها مرۆییەكان..
بۆیە پێشنیار دەكەم بۆ سەركردەكانى یەكێتى و خوێنى شەهیدانى پیرۆزى یەكێتى، كە ئەم میكرۆبە وەلا بنێن لە رۆژى یاد كردنەوەى یەكێتیدا
فرسەتە لەبرى ئەوەى ئەم زاتە یادى یەكێتى بكاتەوە، بەڵكو بە نەمان و رۆیشتن و دەركردنى ئەم جانەوەرە، دۆستانى یەكێتى ئاهەنگ بگێڕێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست