کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاسۆی کوردوستان به‌راستی لێڵه‌!

Monday, 09/02/2009, 12:00

2116 بینراوە


ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌قازانجی مالیکیو پارته‌که‌ی هاته‌ ده‌ر به‌ رێژه‌ی 14/9 ئوستان واته‌ له‌ 9 ناوچه‌دا زۆرایه‌تی هێناوه‌.. ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌کی یه‌ک لایی که‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قه‌ ته‌نانه‌ت بۆسه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ هه‌رێمیشه‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ژیر جۆرێک له‌فشار له‌سه‌رزۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌ریوه‌چووه‌، وه‌سه‌ره‌رای تووندکردنه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تو چاودێری، به‌ڵام له‌ئه‌نجای چه‌ندکاری ته‌قینه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ خه‌لکی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا وه‌یان برینداربوون.
ئێمه‌ باس له‌ چۆنایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ناکه‌ین که‌تا چه‌ند به‌دروستی و به‌بێ فرتو فێڵ کردن له‌ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگه‌کاندا به‌ئه‌نجام دراوه‌. به‌ڵکوو قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌هه‌ر معیاریک و به‌هه‌ر بۆچوونێک حسابی بۆ ده‌که‌یت ئه‌وه‌ ریگا خۆشکه‌ره‌ بۆ تووندکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حزبێکو نوێنه‌ره‌که‌ی که‌په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی جمهوریه‌کی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک ئیرانن. بۆنموونه‌؛حزبی الدعوه‌ له‌ حزبی جمهوری ئیسلامیو، حماسو یاوه‌رانی وه‌ک حسن نه‌سرولله‌که‌ی لوبنان مێشککراوه‌ترنین، وه‌ له‌پارتیو یه‌کێتش که‌متر ماڵکاولکه‌رترنین.
خه‌لکی کوردوستان پێ ده‌چیت بکه‌وێته‌ نێوان دووبه‌رداشی دیکه‌ سه‌ره‌رای دووئه‌ژده‌هاکه‌ی سه‌ر شانو ملی خۆمان. باشترین هه‌وێنی ئه‌و یه‌کانگیربوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌و دوو به‌رداشه‌ نوێه‌ باڵو حزبه‌ئیسلامیه‌کانه‌ له‌ کوردوستان که‌وه‌ک ماری سڕبوو وان و چاوه‌ڕێی گه‌رمای به‌هارن خوینی شه‌ریان ببزوینێ دره‌نگ یان زوو، غه‌زایه‌ک به‌رپابکه‌ن ریگای رزگارکردنی غه‌زه‌پاک بکه‌نه‌وه‌ بۆ به‌هانا چوونی حه‌ماسه‌وه‌ نه‌ک خه‌لکی سیڤیلی فله‌ستین-غه‌زه‌.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ مالکی به‌رنامه‌ی تووندکردنه‌وه‌ی به‌غداو ناوچه‌ی هه‌رێمی بۆله‌بارترده‌بێت و توانایه‌کی باشتری ده‌بێت له‌ ماڵی کردنو ده‌سته‌مۆکردنی هه‌لوومه‌رجه‌که‌ی ناوچه‌که‌ له‌رووی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، وه‌سه‌ربازیه‌وه‌. به‌جۆرێک کوردوستان راپێچی ژێر پۆستاڵی یاوه‌رانی سوپای مه‌هدیو محه‌مه‌د بکات. هه‌لو مه‌رجێکی له‌وجۆره‌ پارتیو یه‌کێتو سه‌رانیان باشتر له‌بارترده‌کات که‌ دۆزی کورد زیاتر ده‌وه‌نبه‌ئاشبکه‌ن،به‌خاتری که‌له‌که‌ی سه‌رمایه‌ی بێ سه‌رمایه‌ زیاترو زیاتر.
له‌هه‌لوومه‌رجیکی وه‌هادا له‌سه‌رخه‌لکی کوردوستانو ته‌واوی هێزه‌ ناڕازیه‌کان پێویست ده‌بیت ده‌سه‌لاتێکی شۆرشگێرانه‌ی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ به‌فریا که‌وتنی پاراستنی کوردوستان له‌شه‌ری لابه‌لاو گه‌مژه‌ڵی و گه‌نده‌ڵی سه‌رانی کورد له‌وملهوریه‌ی ده‌ینوێنن، به‌بی هه‌ست کردن به‌ مه‌سئولیه‌ت له‌کاتێکدا له‌ ترۆپکی مه‌وقعیه‌تی مه‌سوئولیه‌تدان. دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی له‌وچه‌شنه‌ خه‌یاڵ پڵاونیه‌ به‌ڵکوو راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و ده‌کریت دابه‌زێنریته‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع. بانگهێشتن بۆمانگرتنو خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان هه‌وێنی به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یامه‌ن. ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بریاری ئه‌وه‌ بده‌ین که‌ ده‌توانین به‌ بێ بارزانی- تاڵه‌بانی ده‌توانین سه‌ربه‌ست بژین، بریاری کوردستانێکی به‌بێ به‌عس ئێمه‌ی به‌راپه‌رین گه‌یاند له‌ به‌هاری 1991دا سه‌ده‌ها قه‌لای به‌عس لێره‌و له‌وێو له‌جه‌رگه‌ی شاره‌کانو ترۆپکی شاخه‌کان دا له‌ره‌گ هه‌ڵته‌کینران.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)