گەندەڵیەكى ترى بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى
Wednesday, 02/04/2014, 12:00
1649 بینراوە
ئەوەى كە ئاشكرایە لاى هەموان كە برپرسى ڕاست و كەسى شیاو بە بەرپرسێتى دەبێت بۆ جێبەجێكردنى بڕیارەكان و ڕێنماییەكان لە خۆیەوە دەست پێبكات و هەردەم هەوڵ بدات پێشەنگ بێت ، وە ئەوەى ئێستا لە بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى دەبینین دەقاو دەق پێچەوانەیە ، ئەوەتا بڕیارێكى سەرۆكایەتى حكومەت هەیە كە لو 9/3/2014 دەرچووەكە تێیدا هاتووە نابێت هیچ ئوتومبێلێكى حكومى هەڵگرى تابلۆى ژمارەى تر بێت جگە لە(تابلۆى شین) وە زۆر جەختى لێكرایەوە و بەڕێز داواكارى گشتى سلێمانیش داواكارى بۆ لایەنى پەیوەندیدار كرد وە ڕۆژى 13/3/2014 فەرمانەكە لە هەولێر خرایە بوارى جێبەجێ كردنەوە وە پێش ئەو بەروارەش نێردرا بۆ سەرجەم فەرمانگەكان وە بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانیش یەكێكە لەو فەرمانگە حكومیانە كە گشتاندنى پێكراوە بۆ سەرجەم لایەنەكانى لەگەڵ ئەوەى كە تەنها ئوتومبێلى حكومى بەڕێوەبەرایەتى گشى كارەبا جۆرى لانكرۆزەر مۆدێل بەرز كە ژمارەى تایبەتى لێبەستراوە بە (10355 سلێمانى) كە جەنابى بەڕێوەبەرى گشتى (ئەبوبەكر ئەحمەد عەبدوڵا) بەكارى دەهێنێت وە لەگەڵ ئەم هەموو نوسراو و فەرمان و ئەو گشتاندنانەى كە خۆى پێى كردووە ، خۆى كە تەنها ئوتومبێلە جێبەجێى نەكردووە ، هۆكارەكەشى زۆر ئاسانە هەست نەكردن بە لێپرسراوێتى و خۆ بەزل زانین وە بەكارهێنانى بەردەوامى لەلایەن خۆى و خێزانیەوە بۆ كارى نا ڕەسمى و سەردانى باخ و سەیران و ئەم لاو ئەولا و ...هتد كە ڕۆژانە بە بەرچاوى بەرپرسان و بە تایبەتى (پارێزگارى سلێمانى) كە ڕۆژانە چەند جار یەكتر دەبینن و سەردانى دەكات بەڵام كەس پێى ناڵێت بۆ؟؟ چونكە هەموو گەندەڵن .. ئەى كە سەردانى وەزارەتى كارەبا دەكات كەس پێى ناڵێت ؟؟؟
ئا ئەمە گەندەڵى و نا بەرپرسیارێتى و بەكارهێنانى موڵكى گشتى بۆ مەرامى تایبەتى و بە شێوەیەكى نەشیاو و دوور لە فەرمانەكان نەبێت چییە !!!!! بۆ گوندەیە و كەس لێپێچینەوەى لەگەڵ ناكات ؟؟