کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌یانی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له‌ بێرمینهگام ریسوا و شه‌رمه‌زارکرا.. گه‌رماو گه‌رم

Friday, 05/03/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 5/3/2010 یه‌که‌م ڕۆژی ده‌نگدان بو له‌ سه‌رجه‌م وڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌کانییان نه‌بون، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 12:45 خوله‌ک یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌کانی حوکمه‌تی ی ن ک و پدک که‌ ناوی به‌یانی سامی عه‌بدوڵڕه‌حمان بوه‌ سه‌ردانی ویستگه‌ی ده‌نگدانی کردوه‌ له‌ شاری بێرمینگهام بۆ مه‌به‌ستی ساخته‌ کردن و قسه‌ کردن له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وێستگه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا دێت که‌ به‌یانی سامی عه‌بدوڵڕه‌حمان له‌ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ژیت و به‌ هه‌مان سیفه‌ت بۆی هه‌یه‌ له‌ ویستگه‌ی ده‌نگدانی شاری له‌نده‌ن ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌نگبدات، لێ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌وه‌ی ڕون کرده‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ هاتنی بۆ شاری بێرمنگهام بۆ مه‌به‌ستی ساخته‌کاری و کڕینی که‌سانی به‌رپرسیار بوه‌ له‌ و ویستگه‌یه‌..
ده‌نگداران و گۆڕانخوازان به‌ وشه‌ی گه‌نده‌ڵکاران له‌ ناو میلله‌ته‌ جێگایان نابێته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ گه‌نده‌ڵ خرایه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ده‌نگداران و گۆڕانخوازان له‌ پاش ئه‌و هه‌مو ڕق و کینه‌یه‌ دێت که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌ ناو میله‌ته‌که‌یاندا دروستیان کرده‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ هه‌مو پێوه‌رێک شه‌رمه‌زارکردن و وه‌ ده‌رخستنی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حوکمه‌ته‌که‌ی ی ن ک و پ د ک به‌ مانای وشه‌ تێکوپیکشکاندنی که‌سایه‌تی و پۆسته‌که‌یه‌تی که‌ جێگای ڕێزو خۆشه‌ویستی نییه‌ له‌ ناو ڕه‌وه‌ندی کوردیدا ، له‌ کاتێدا پۆسته‌که‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌کات له‌ به‌ریتانیادا، لێ به‌داخه‌وه‌ وه‌ک بینرا له‌ پێش چاوی میدیاو که‌ناڵه‌کاندا چۆن هه‌ست و که‌رامه‌تی پۆسته‌که‌یان شه‌رمه‌زار کرد، به‌ هوتافی گه‌نده‌ڵان له‌ ناو به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ردا ڕو ڕه‌شن و ڕێگایه‌ن پێناده‌ین بێنا ناو جه‌ماوه‌ره‌وه‌.. پاشان له‌ لایه‌ن به‌رپرسی ویستگه‌که‌وه‌ ده‌رگای نوسینگه‌که‌ به‌ ڕوی ده‌نگده‌راندا داخراوه‌ بۆ کاتێکی نادیار..
ئه‌م شه‌و ڕاپۆرتێکی تێرو ته‌سه‌ل له‌ سه‌ر ساخته‌کاری و سه‌ردانه‌که‌ی به‌یان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ وێنه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە