بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


مانگی ئازار وجەژنی نەورۆز

Tuesday, 23/03/2010, 12:00


ئازادی خۆشەویسترین ووشەیە بۆ چەوساوەو داگیر كراوەكان ئازادی نیشانەی رزگاری هەموو مرۆڤێكە لەدیلیەتی ئازادی مەشخەڵی رێگای پێشكەوتنو بەختەوەری هەمووگەلێكە ئازادی مەیلێكەو لەدڵی هەموومرۆڤێكدا چەكەرەی كردووە ئازادی نادرێت دەبێت بسەندێت، جاران وابیرمان دەكردەوە كەئازادی لەلوولەی تفەنگەوەیە لەبەرئەوەی لەشەرێكی نابەرامبەردابووین لەگەڵ گەورەترین داگیركەری كوردستانی عیراقدا ژیانی پێشمەرگایەتیمان هەڵدەبژارد لە دیهاتەكاندا نەك ژیانی ژێردەستەیی لەشارەكاندا ئەوكاتەكورد دۆستی نەبوو تەنها چیاكانی كوردستانی هەبوو كەبتوانێت بەئازادانە خۆی تیاببینێتەوەوخەباتی تیابكات دژی داگیركەرانی كوردستان، بەڵام بەهۆی هەمووئەوپێشكەوتنانەی كەمرۆڤایەتی بەسەریاهاتوونەمانی جەنگی ساردوو هەرەسی شۆشیالیزم وسەركەوتنی دیموكراتیەت وهاتنەكایەی زمانی دیالۆك لەنیوان نەتەوەكانی دنیادا، كوردستانیش بەدەرنەبوو لەو پێشكەوتنەوە لەدوای راپەرینە مەزنەكەی بەهاری 1991 كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، كورد توانی بەوخەباتووماندووبوونەی كەدیبووی لە كوردستاندا دژی حوكمەتەداگیركاریەكانی كوردستان جێگای خۆی بكاتەوە لەو سیاسەتەی نوێیەی جیهان پەیرەویان دەكرد لەدژی تیرۆر دوای 11 سیبتمبرپاشان روخانی رژێمی دیكتاتۆری عیراقی لێكەوتەوەو خەباتی كورد لەعیراقدا چووە قۆناغێكی تازەوە كوردبووە خاوەنی حوكمەتوو پەرلەمان ولە عیراقیشدا چووە ناوەندی بریارەوە وبەرەسمی لەدەستوردا بەنەتەوەی دووەمی عیراق ناساندرا ئەمانەهەمووی ئەودەستكەوتانەیە كەلەسایەی خەباتی درێژخایاندی حزبە سیاسیەكانی كوردستانەوە بەدەست هاتووە پێویستە هەرتاكێكی ئەم كۆمەڵگەیەی ئێمە رێزی لێبگرێت و هەوڵبدات بیپارێزێت لە ناحەزانی ناوخۆیی ودەرەكی ئەوانەی ئەورۆژە ناهەموارانە لەبیردەكەنوو وادەزانن ئەوئازادیەی ئەمرۆ لەكوردستاندا هاتۆتەكایەوە هەروابەئاسانی بەدەست هاتووە وانیە ئێمە سەردەمانێك بوو هەمووشتێكمان لێ قەدەغە كرابووتەنانەت خوێدن بەزمانی دایك بۆكوردنەبوو رۆژنامەیەكی ئازادنەبوو كە بتوانی وتاریكی ئازادانەی تیا بڵاو بكەیتەوە سەرسووچووكۆڵان نەمابوولەلایەن پیاوەكانی رژیمەوە كۆنترۆل نەكرابووبێ لەشاری سلێمانیدا تەنانەت گەرەكەكانی كردبووە سجنێك وهەمووكۆڵانەكانی هەڵچنیی بوو بۆهەرگەرەكێك یەك كۆڵانی كراوەی تیابوو ئەویش لەژێركۆنترۆڵی پیاوەكانی رژێمدابوون ئاوارەبوونی گەنجەكانمان لەساڵی هەشتاكانەوەدەستی پێكرد پاشان دوای راپەین وگەرانەوەیان بۆكوردستانوو بەرزی نرخی دولار لەوكاتەدا خەڵكانی تركەوتنە ئەوەی بیر لە چوونە ئەوروپا بكەنەوە ، هەمووبیرمانە كەچۆن یادی چەژنی نەورۆزیان لێ قەدەغە ئەكرین كەچەژنێكی نەتەوەیمانە
كوردهەموو ساڵێك یادی جەژنی سەری ساڵی كوردی كردۆتەوە كەدەكاتە بەرواری 21ی ئازار. ساڵانی هەشتاكان رژێمی روخاوی بەعس لەوپەڕی هێزدابوو هەوڵی ئەدا ئەم بۆنە نەتەوەییە نەهێڵێت، بەهەموو شێوەیەك دژایەتی ئەكرد. بەڵام گەلی كورد ملكەچی هیچ لەو بڕیارانەی رژێم نەدەبوون. ساڵانی هەشتاكان من ماڵمان لەسلێمانی بوو لەگەڕەكی كانیسكان هەرچی گەنجی ئەو گەڕەكەبوو مانگێك پێش ئەوە دەستماندەكرد بەئامادەكاری بۆئەو یادە نەتەوەییە، ئەچووین لەشیوی جولەكان تایەمان دەهێناو كۆماندەكردەوە بۆ رۆژی نەورۆز. هەرچەندە ئەوەشمان دەزانی كە سووتانی تایەباش نەبووژینگەی شارەكەمان پیس دەكات، بەڵام بۆ دژایەتی رژێمی ئەوكاتەی بەعس هەموو شتێكماندەكرد. پاشان لەناو گەڕەكەكەماندا ساحەیەكی گەورە هەبوو شانۆیەكی بچوكمان دروست ئەكردو شانۆگەری كاوەو زوحاكمان پێشكەش دەكردو سرودی ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوەو ئەی رەقیبمان ئەوت. هێزەكانی رژێم لەو رۆژەدا دەكەوتنە ئامادەباشی تەواوەوە بۆ دامركانەوەی ئەو جۆشو خرۆشەی خەڵكی سلێمانی لەوڕۆژەدا. ساڵی 1982 خوێندكاری ئامادەیی بووم ئێوارەكەی دەبوو ئاگری نەورۆزیان بكردایەتەوەو ئامادەكاریمان بۆ كردبوو وە شانۆمان دروستكردبوو لەساحەی كانێسكان، ئێمەش چەند گەنجێك بووین جلی كوردیوفەقیانەو پووزەوانەو كلێتەمان لەسەرابوو زۆربەلامانەوە خۆش بوو حەزمان دەكرد بەناوشاردا بگەرێین خۆمان نیشان بدەین ئەو خۆشیە بەلای ناحەزانی گەلەكەمانەوە قبوڵ نەدەكرا لەسایەی رژێمی رووخاوی بەعسدالەشەقامی كاوە دووپیاوی رژیم وەستابوون بەجلی بەڵەكەوە كەئەوكاتەپێیان دەگووتن (قوات خاێە) بانگیان كردینوو داوای ناسنامەیان لێكردین ئێمەش ناسنامەكانمان دانێ بەڵام ئەوان مەبەستیان نەبوو ئێمەچین مەبەستیان ئەوەبوو كە سەرزەنشتمان بكەن بۆ بەم شێوەیە خۆمان گۆریووەو پۆشاكی كوردیمان پۆشیوە لەم رۆژەدا كەوتنە پشكنینمانو دەستی كردبە گیرفانی منداودەستی دەرهێنا دووفیشەكی دەمانچەی دەرهێناو ووتی كوا دەمانچەكەت بەعەرەبی منیش چەند ووتم ئەوەهی مننیەو بەمن نەبووە بەڵام ئەو مەبەستی بوو تۆڵەی ئەوەمان لێبكاتەوە كەبەوجۆرە پۆشاكی كوردیمان لەبەركردووە دەبێت باجەكەی بدەین كەوتنەویزەمان كاركیان پێكردین بەشەقوو زلە بابەدەواری شری نەكردبێ، ئەوكاتە گەنجەكانمان ئاوا ژیانیانیان دەگوزەران چاویان بەپۆشاكی كوردیشا هەڵنەدەهات بەڵام لەسایەی راپەرینە مەزنەكەی گەلەكەمانەوە اەبەهاری 1991 ئەورژێمە رووخاوە لەكودستان وەدەرنرانوو یادەنەتەوەییەكانمان بووە رۆژی پشوو لەسەرتاسەری كوردستانداو خەڵكانێك لەدەرەوەی كوردستانەوە دێنە كوردستان بۆ بەرزراگرتنی ئەویادە بەهۆی ئەوئازادیوو ئاسایشەى لەكوردستاندا هاتۆتە ئاراوە بۆیەدەڵێم پاراستنی ئەركی هەموو لایەنەسیاسیەكانوو تاكێكی كوردە، رژێمەیەك لەدوایەكەكانی عیراق هیچ كامیان دانیان بە ئازادی كوردستاندا هەڵنەهاتووە ودوارژێمیش رژێمی رووخاوی بەعس بوو كە مانگی ئازاری كردبووە مانگی نەهامەتی بۆ كوردوكوردستان هەرلەم مانگە خۆشەویستەدابوو شاری هەڵەبجەی بەچەكی كیمیایی بۆردمان كردوو پێج هەزار پەپوولەی كوردی لەناو برد هەرلەم مانگەدابوو كە گونەكانی كوردستانی ویران كردوو خەڵكە سڤیل و بێ دیفاعی كوردی لەناوبرد گەربەوردی سەیری مێژوی كوردبكەین لەمانگی ئازاردا دەردەكەوێت كەزۆربەی رۆژە نەهامەتیەكانی گەلەكەمان بەمەبەست دوژمنان خستوویانەتە مانگی ئازارەوە ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە