کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با هه‌موو کوردهاوده‌نگی شێره‌کانی باکوور بێت

Sunday, 11/11/2012, 12:00



ئه‌مڕۆ دوو مانگی ته‌واوه‌ به‌ سه‌دان ژن وپیاوی ئه‌م میله‌ته‌مان له‌ باکووری کوردستان له‌ده‌یان زندانی ده‌وڵه‌تی تورکی فاشست ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌خواردن کردووه‌ دژی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌ دوژمنه‌  له‌دژی کورد وسه‌کرده‌ی گه‌وره‌ی کورد عبداڵه‌ئۆجه‌لان. خوێندن به‌ زمانی کوردی وئازادی ئۆجه‌لان  داوای مرۆڤانه‌و وڕه‌وای مانگرتووانه‌ وئه‌مڕۆ دوو مانگی ڕه‌به‌قی خایاند، ئاواش هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان  وگیانله‌ده‌ستدانیان نزیک بۆته‌وه‌، به‌ڵام حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانی هاوڕێی مسعودبه‌رزانی هیچ غه‌مینیه‌  وگوێشیناداتێ.
کوردی باکوور به‌ره‌و به‌هار هه‌نگاوده‌نێن،به‌ره‌و به‌هارێک ونه‌ورۆز وئازادی کورد بۆیه‌ ئه‌رکی سه‌ر  شانی هه‌موومان،هه‌موو تاکێکی کورد هاوده‌نگ وهاوهه‌ڵوێستیان بین وله‌م به‌هاره‌ بێبه‌شنه‌بین.
ئه‌مڕۆش بۆ جارێکیکه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ر داوای پارتی ئاشتی ودیموکراتی، بۆ به‌رده‌وامی له‌خه‌باتی  ئاشتیانه‌ که‌ به‌ ئه‌وپه‌ڕی شارستانی وجوان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن وبه‌بشداری هه‌موو په‌رله‌مانتارانی کورد  له‌ زۆربه‌ی شاره‌گه‌وره‌کانی کوردستانی باکوور ڕێپێوانێکی ملیۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ پشتگیری  له‌هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی مانگرتووان وداوا ڕه‌واکانیان.
مایه‌ی خۆشی وسه‌ربه‌رزییه‌ هاوهه‌ڵوێستی کورد له‌زۆربه‌ی شاره‌ کوردیه‌کان وله‌ئه‌وروپا بۆ برایانی  باکوور وهاوده‌نگییان.
مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌شه‌ بۆ پارتی ومه‌سعود ونێچیرڤان به‌رزانی که‌له‌ ئاستی کوردکوشتن وکوردله‌ناوبردن خۆ گێلبکه‌ن ونققه‌یان لێنه‌یه‌ت، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر سه‌گێکی تورک بتۆپێت یه‌کسه‌ر پێش حکومه‌تی تورک ئیدانه‌یده‌که‌ن وپشتگیری تورک ده‌که‌ن.
جاران پارتی داوای له‌ په‌که‌که‌ ده‌کرد چه‌کدابنێن وخه‌باتی مه‌ده‌نی بکه‌ن، خۆ ئه‌مه‌ی ئێستا خه‌باتی  مه‌ده‌نی وئاشتیانه‌یه‌، وا دیاره‌ بنه‌ماڵه‌ ئه‌مه‌یشی به‌ دڵنییه‌ چونکه‌ به‌دڵی تورک نییه‌. که‌واته‌ بنه‌ماڵه‌  ده‌یه‌وێ کورد وه‌کوو به‌رخێک به‌ چه‌قۆیه‌که‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ تورک بکات بۆ قۆچی قوربانی۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە