له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
به‌شی یه‌که‌م
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له یه‌کێک له گوته‌کانیدا ده‌ڵێت :-
{ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به هه‌ر کوردێکیان بگوتایه "بێ شه‌ره‌ف" ئه‌وا هه‌م جنێوه‌که‌ی پێدهدایتهوه و هه‌م شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ ده‌کردیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان بگوتبایه "بێ وڵات ، بێ ئاڵا ، بێ ناسنامه" ئه‌وا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد . واته ئه‌گه‌ر ڕووی گوته‌که له که‌سه‌که بوویایه ئه‌وا وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی گوته‌که له وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی بوویایه ئه‌وا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد} .
بابه‌تی (له ههوخهباتی بۆ ته‌خوین)ه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م گوته‌یه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه ، چونکه وه‌کو کاک نه‌وشیروان ئاماژه‌ی پێداوه که ماوه‌ی 40 ساڵه هاوخه‌باتی تاڵه‌بانییه و له ماوه‌ی ئه‌م 40 ساڵه‌شدا زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێ ئه‌نجام دراوه و سه‌دان هه‌زار کوردیش کوژراوه ، ئۆباڵی هه‌موو ئه‌و کوشتوبڕه‌ش له ئه‌ستۆی تاڵه‌بانیدایه .
له‌گه‌ڵ زانینی هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌شدا که‌چی کاک نه‌وشیروان نه‌ک هه‌ر ڕێگری نه‌کردووه له سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی تاڵه‌بانی به‌ڵکو هه‌میشه وه‌کو خوێن وه‌ها بووه و له ده‌ماره‌کانی تاڵه‌بانیدا جمه‌ی هاتووه و گه‌وره‌ترین پشتوپهناشی بووه بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌ست ئاوه‌ڵاکردنی بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی زیاتر ، که‌چی کاتێک تاڵه‌بانی له پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێک ڕاستی هه‌ڵماڵی و به‌شێک له کرده‌وه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فای هێنایه به‌ر دیدی خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کان ، ئه‌وکات کاک نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌یتوانی ته‌نها شه‌و و ڕۆژێک ددان به خۆیدا بگرێت به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه و دڵۆپێک له ده‌ریای تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی ئاشکرا کرد .
واته بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به ده‌ریایه‌ک تاوانی ناڕه‌وا دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد له ماوه‌ی 40 ساڵدا به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک گوته‌ی تاڵه‌بانی که له‌سه‌ر خودی خۆی کرا ، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی جڵه‌وی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان گرتۆته ده‌ست له باشووری کوردستاندا هیچ کاتێک ئازاریان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌بووه و زیاتر له دوای ویسته‌کانی خۆیان وێڵ بوون ، یان به واتایهکیترهێندهی داکۆکیکار بوون له ویسته‌کانی خودی خۆیان ئه‌وا هیچ کاتێک هێنده داکۆکیکار نه‌بوون له ویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی نه‌وشیروان مسته‌فا له ماوه‌ی ئه‌م 40 ساڵه‌دا بریتی بووه له‌و ڕاستیانه‌ی که له‌سه‌ر تاڵه‌بانی درکاندی و درکاندنی ئه‌و ڕاستیانه‌ش شایانی ئافه‌رین کردنه نه‌ک سه‌رکۆنه‌کردن ، چونکه ئه‌و ڕاستیانه چ دره‌نگ و چ زوو هه‌ر ئاشکرا ده‌بوون به‌ڵام ڕۆژێک زووتر باشتر .
به هه‌مانشێوه کاتێک نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ندێک له ڕاستییه‌کانی تاڵه‌بانی ئاشکرا کرد ئه‌وا گورج که‌سانی وه‌کو مه‌سعود بارزانی و مه‌لا عه‌لی باپیر کێچ که‌وته که‌وڵیانه‌وه و له تاڵه‌بانی زیاتر په‌رۆشی به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان بوون ، ئه‌م له په‌رۆشی بوونه‌ش هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی داکۆکیکردن له خودی خۆیان و ده‌ربازبوون به‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌نجام دراوه . بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی و باپیر نه له په‌رۆشیان بووه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه له دڵسۆزیشیانهوه بووه بۆ تاڵه‌بانی ، به‌ڵکو ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتبوو که له‌و ڕاستی گوتنانهدا هه‌ندێک له تاوانه‌کانی ئه‌وانیش بکه‌وێته سه‌ر ڕووی ڕۆژنامه‌کان و ببێته کارئاسانییه‌ک بۆ به دادگایی گه‌یاندنیان ، چونکه هێنده‌ی که‌سانی وه‌کو مه‌سعود بارزانی و عه‌لی باپیر ده‌ستیان سوور بووه به خوێنی کوردان به‌گشتی و پێشمه‌رگه‌کانی ینک به‌تایبه‌تی ئه‌وا که‌سانی وه‌کو تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌ر هێنده ده‌ستیان سوور بووه به خوێنی ئازیزانی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ئه‌گه‌ر که‌سانی وه‌کو تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی چل ساڵ بێت ئه‌م تاوانانه‌یان ئه‌نجام دابێت ئه‌وا ماڵی بارزانی بۆ نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده ده‌بێت که یاری به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ده‌که‌ن و سه‌دان پرۆتۆکۆڵی نهێنیشیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ئه‌نجام داوه . ههلهکهسهماکانی ئه‌م دواییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغانیش یه‌کێکه له‌و وازیکردنهی که به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ده‌کرێت .
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :-[پێم ناخۆشه پاش 40 ساڵ له ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی چیتر له ژێر چه‌تری یه‌ک رێكخراودا پێکه‌وه كار ناكه‌ین، به "زمانی ته‌خوین" قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ین].
له‌م گوته‌یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که پێناخۆشبوونی نه‌وشیروان مسته‌فا له درکاندنی هه‌ندێک ڕاستیدا نه بۆ ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه و نه بۆ ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانهشه که تاڵه‌بانی ئه‌نجامی داوه دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان ، به‌ڵکو ته‌نها بۆ داکۆکیکردن له خودی خۆیه‌تی و ناخوازێت هیچ که‌سێک پێی بڵێت له پشت چاته‌وه دوو برۆ هه‌یه ، که ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌چێته خانه‌ی خۆویستی و خۆپه‌رستییه‌وه . واته ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به زمانی ته‌خوین نهدوایه ئه‌وا ئه‌م ڕاستیانه‌ش ته‌نها له‌لای کاک نه‌وشیروان ده‌مایه‌وه .
بریا وه‌کو کاک نه‌وشیروان له‌سه‌ر زمانه تهخوینهکهی تاڵه‌بانی که‌وته درکاندنی ئه‌م ڕاستیانه‌وه ، به هه‌مانشێوه ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان هانده‌رێک بوویایه بۆ درکاندنی هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ی که هێشتا له‌لای کاک نه‌وشیروان پارێزراوه ، چونکه ئه‌و مێژووه خوێناوییه‌ی که له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا به‌سه‌رمان بردووه هێنده‌ی ئه‌و زه‌لیلییه سامناک نه‌بووه که به‌هۆی که‌سانی وه‌کو تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه دووچارمان بووه .
من دڵنیام له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌کو سه‌ددام حسێن له پشت پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌وه نه‌بوویایه ئه‌وا هیچ کاتێک تاوانبارانی وه‌کو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشم زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد که نه‌ته‌وه‌یه‌ک بخه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه له‌نێوبردن . هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌کو تاڵه‌بانیش له پشت په‌لکێشکردنی سوپای پاسدارانه‌وه نه‌بوویایه بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه و که‌رکوک و گه‌رمیان ئه‌وا هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتیش زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که به‌هۆی په‌لکێشکردنی سوپای پاسدارانه‌وه ببێته هۆکارێک بۆ ئانفال و کیمیاباران و خاپورکردنی باشووری کوردستان .
کاتێک تاڵه‌بانی له پشت هه‌موو ئه‌م تاوانانه‌وه بێت و ئێستاش ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆی به که‌سانی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا بسڕێت ، ئه‌وا ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌و ڕاستییه بزانێت که هه‌موو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی تاڵه‌بانی بۆ که‌سانی وه‌کو نه‌وشیروان و هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ش بۆ ئه‌وه بووه که له زه‌لکاوی تاوانیان هه‌ڵکێشێت ، چونکه کاتێک تاڵه‌بانی ئازاری بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌بێت و ئاخ و ئۆف هه‌ڵکێشێت بۆ دوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه ئه‌وا هیچ کاتێک ئه‌و نیشتمانپهروهرهش نابێت که که‌سێکی وه‌کو کاک نه‌وشیروان تاوانه‌کانی بۆ بپۆشیت و به نهێنی بیهێڵێته‌وه .
پاسشان کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت :-[من نه تاڵه‌بانی و نه هیچ سه‌ركرده و نه هیچ سیاسیه‌كی كوردم به خائین و دژی كوردستان و به "كلكگرێدان له‌گه‌ڵ جاش و به‌عسیه‌كاندا" تاوانبار نه‌کردوه وه‌ك ئێستا تاڵه‌بانی من و هاوڕێكانمی پێ تاوانبار ئه‌كات].
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که که‌سێکی وه‌کو تاڵه‌بانی و زۆر سه‌رکرده‌ی دیکه‌ش له باشووردا دژی کوردستانن و کلک گرێدهریش بوون له‌گه‌ڵ جاش و به‌عسیه‌کاندا به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ر له‌م ته‌خوینه‌ی تاڵه‌بانی(به گوته‌ی کاک نه‌وشیروان) نه‌ک هه‌ر ئاماده نه‌بووه که تاوانباریان بکات و ڕاستیه‌کان له میلله‌ت بگه‌یه‌نێت به‌ڵکو به‌و په‌ڕی هێزیشییهوه داکۆکیکار بووه له‌م تاوانانه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌م تاوانانه‌شی هه‌ر به شۆڕشگێڕێتی و باشه پێناسه کردووه له نێو کۆمه‌ڵگادا.
لێره‌دا یه‌ک پرسیار ئاڕاسته‌ی کاک نه‌وشیروان ده‌که‌م و ده‌ڵێم :- ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌ی تاڵه‌بانیت ده‌زانی که دژی کوردستانه و کلک گرێده‌ره له‌گه‌ڵ جاش و به‌عسیه‌کاندا ، ئه‌ی چ هۆکارێک هانی دابوویت که تاوانه‌کانی بۆ بپۆشیت و هه‌موو کارئاسانییهکیشی بۆ ئه‌نجام بده‌یت ؟
شۆڕشگێڕێتی و دڵسۆزی سه‌رکرده کاتێک ده‌رده‌که‌وێته مه‌یدان که ڕاستیه‌کان له میلله‌ت نه‌شارێته‌وه و ئازادیخوازان به لاڕێدا نه‌بات و ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژووی خوێناویمان (هه‌م له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و سه‌رکردانه‌ش که کلک گرێده‌ر بوون له‌گه‌ڵ جاش و به‌عسیه‌کاندا)، به‌ڵام کرده‌وه‌یه‌کی پێچه‌وانه واته شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له میلله‌ت و چه‌واشه‌کاری کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌وه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک ده‌چێته خانه‌ی تاوان و خیانه‌ت به نه‌ته‌وه .
هه‌ر پاش ئه‌م گوتانه کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :-[ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی تاڵه‌بانیمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پێ راست نه‌بوه و پێ دروست نیه]. هه‌ر له هه‌مان به‌شدا ده‌ڵێت :-[ئێمه سیاسه‌تی تاڵه‌بانیمان پێ راست نیه و چه‌وته. به‌ڵام نه به خائین و نه به دوژمنی خۆمان و نه به به‌كرێگیراو و نه به ده‌ستی ده‌ره‌كی ئه‌زانین].
واته کاک نه‌وشیروان زۆر له مێژه سیاسه‌ته‌کانی تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و وڵات پێ ڕاست نه‌بووه و ئه‌و ڕاستییه‌شی زانیووه که تاڵه‌بانی بریتییه له به‌کرێگیراو و ده‌ستی ده‌ره‌کی ، که‌چی هه‌میشه‌ش وه‌کو مقاشێک وه‌ها بووه به ده‌ستی تاڵه‌بانییه‌وه و هیچ که‌سێک وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا گوێ له‌مستی تاڵه‌بانی نه‌بووه و ئه‌رکه‌کانی بۆ ڕانه‌په‌ڕاندووه . به هه‌مان شێوه تاڵه‌بانیش زانیویه‌تی که که‌سێکی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا به موو له فه‌رمانه‌کانی لانادات و هه‌موو ویسته‌کانیشی به زیاده‌وه بۆ به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ر ڕووداوێکی دڵته‌زێن تاڵه‌بانی ملی هه‌نده‌رانی گرتۆته به‌ر تاوه‌کو ببێته کار ئاسانییه‌ک بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی فه‌رمانه‌کانی تاڵه‌بانی به‌زیاده‌وه . چونکه تاڵه‌بانی هه‌ر کاتێک ههنگاوێکی هاویشتبێت زۆر به باشی زانیویه‌تی که ئه‌و هه‌نگاوه چه‌نده کاره‌سات هێنه‌ره به‌ڵام بۆ ڕازیکردنی داگیرکه‌ران هیچ باکێکی نه‌بووه له‌وه‌ی که چ کاره‌ساتێک ڕوو ده‌دات .
بێگومان ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌م ڕاستییه‌ی نهدرکاندایه له‌سه تاڵه‌بانی ئه‌وا مێژوو بڕیاری له‌سه‌ر تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌دا ، که ئه‌م میرغه‌زه‌به نه‌ک هه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و وڵات شیاو نییه به‌ڵکو شێخ عه‌لی حاته‌م دلێمی گوته‌نی (تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌یه‌کی بچوکیش ده‌ست نادات) ، بۆ بینینی گوته‌کانی شێخ عه‌لی حاته‌م دلێمی کرته له‌سه ئه‌م لینکه بکه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=731d550d ده‌بوو نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و کاته بیزانیبایه که تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و وڵات ده‌ست نادات که بۆ مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانی خودی خۆی ڕێگه‌ی هه‌مه‌دانی هه‌ڵبژارد و چوویه ژێر چه‌تری ساواکه‌وه .
ده‌بوو ئه‌و کاته بیزانیبایه که تاڵه‌بانی شیاوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نییه که بۆ مه‌رامه پیسه‌کانی خودی خۆی به‌کره‌جۆی کرده مه‌نزڵگا و بوویه کۆڵوانه سووری پێش له‌شکری به‌عس ، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ یه‌ک جار ئاماده‌ی پشتکردنه میلله‌تی هه‌بێت ئه‌وا له هه‌ر ئانوساتێکدا ئاماده ده‌بێت ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی دووباره بکاته‌وه ، چونکه بڕیار وه‌رگرتن له‌سه‌ر تاوان یه‌که‌مین جاری سه‌خته ده‌نا کاتێک ڕه‌چه‌ی تاوان شکێندرا ئه‌وا تاوان له‌سه‌ر تاوان دووباره ده‌بێته‌وه .
ده‌بوو ئه‌و کاتانه کاک نه‌وشیروان ڕاستینه‌ی تاڵه‌بانی بزانیبایه که میلله‌تی کوردی دووچاری ئه‌نفال و کیمیاباران کرد .
ده‌بوو ئه‌و کاتانه ئه‌م ڕاستیانه‌ی تاڵه‌بانی بزانیبایه که شه‌ڕی هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کانی به‌ڕێوه ده‌برد و گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا ساز کردبوو . به‌ڵام ئێستاش که گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و وڵات ده‌ست نادات و سیاسه‌ته‌کانیشی چه‌وته ئه‌وا هه‌ر جێگای ده‌ستخۆشییه ، چونکه زۆر که‌سانی دیکه‌ش هه‌ن که ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانن و هێشتاش له دهروێشیکردن ناکه‌ون بۆ ئه‌م زاته و تاوانه‌کانیشی بۆ ده‌پۆشن .
درێژه‌ی هه‌یه .......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست