کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوینداری تۆم

Thursday, 10/07/2014, 12:00



ئەگەر سیامەند بۆ خەج
چیای سیپانێ
دەپێوێ
بۆ ژوانگە ودیدار
شەو رۆژان ناخەوێ
منی دوورە لان
هەڵوەداو ئەوینەوان
چیا بە چیا، گوند بە گوند
شارەوشاری هەموو جیهان
بەدوای تۆدا دەگەڕێم
خوێنی خوێنەکەم
خۆشاوی ژیان
وڵاتی مەزن
لانکەی شەهیدان
خاکی پیرۆزی کوردوستان.


جەعفەر کەریمی
١/٦/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە