بازاڕ گه‌رمه! با قادر عه‌زیز بانگه‌شه‌ی حیزبێکی دیکه بکات
Sunday, 29/03/2009, 12:00
1963 بینراوە
دروستکردنی حیزب وه‌ک دوکان و بازاڕکردنه‌وه وایه له کوردستاندا، کارێکی زۆر ئاسانه. ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوویت، ئه‌وا له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌بیته خاوه‌نی سه‌رمایه و پاره، موڵک و خانوو. له جیاتی کاره‌که‌ر و خزمه‌تکارێک به سه‌دان له ده‌ورت کۆده‌بنه‌وه و خزمه‌تت ده‌که‌ن، له بری ژنێك به ده‌یان و سه‌دان، ئافر‌ه‌ت بۆ شه‌وه سووره‌کان له ده‌ورت ده‌ئاڵێن. ئه‌وه باسی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گه‌ڕان و سه‌ردانی وڵاتان مه‌که.
ئه‌وه‌ی بیر له دروستکردنی حیزب ده‌کاته‌وه، ده‌بێت درۆزن بێت و به لێشاو درۆ بکات، به هه‌زاران ده‌ستبڕ له خۆی کۆبکاته‌وه. بێ‌ویژدان بێت و پاشقولی ملشکێنانه بگریت. دڵ ره‌ق بێت، پیاوکوشتن و ئاوخواردنه‌وه‌ی لاوه‌ک یه‌ک بێت.
ئه‌وه‌ی بیر له دروستکردنی حیزبێکی سیاسی ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت. ده دوانزه لاپه‌ڕه، به وشه‌ی قه‌به و بریقه‌دار ڕه‌ش بکاته‌وه ناوی لێ بنێت به‌رنامه و پرۆگرام، نابێت له بیری بچێت که ده‌بێت ناوێکی سه‌رنجڕاکێشی بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌م وشه ئه‌فسوناویانه‌ی له بیر نه‌چێت، وه‌ک: (دیموکراسی، سوسیالیست زه‌حمه‌تکێش، کورد، کوردستان، ئازادیی، سه‌ربه‌ستیی.. هتد) هونه‌ریش له‌وه‌دایه، که ئه‌و وشانه وا پێکه‌وه بنووسینێت، که‌سی تر په‌ی پێنه‌بردبێت.
یه‌که‌م هه‌نگاوی کارکردن بۆ ئه‌وه‌ی بڕێ پاره‌ی باش به‌ده‌ست بهێنێت و پرۆژه‌که‌ی بخاته گه‌ڕ، ده‌بێت له شوێنێکی وه‌ک دیمه‌شق، ئه‌نقه‌ره، تاران و به‌غداوه، دروستبوونی ئه‌و حیزبه ڕابگه‌یه‌نێت و له‌وێوه ده‌ست پێ‌بکات، مۆڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان وه‌ربگریت.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ریش رابکێشێت، چه‌ند پیاوکوژێک په‌یدا بکات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو شاره‌کاندا، هه‌ندێ کاری تیرۆریستانه‌ی بۆ بکه‌ن، چه‌ند که‌سێک بکوژن، دوایی ئه‌وه ڕایبگه‌یه‌نێت، که ئه‌مانه پیاوی داگیرکه‌ر و دوژمنانی کورد بوون، جاسوس و سیخوڕ بوون.
هه‌نگاوی دووه‌م: بۆ به‌هێزکردنی ڕیزه‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی، په‌یوه‌ندییه‌کان چڕتر بکاته‌وه و هه‌رچی پۆخله‌واتی ناو کۆمه‌ڵگایه بیکات به ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی، بوونی ئه‌م که‌سانه قازانێکی باشیان ده‌بێت، یه‌که‌م ده‌توانێت ده‌زگایه‌کی تۆقێنه‌ر و مه‌ترسیدار دروست بکات، دووه‌میش ئه‌گه‌ر بازاڕه‌که‌ی گه‌رم بوو، ئه‌مانه ناتوانن ململانێی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و مل بابده‌ن و جێگه‌ی پێ له‌ق بکه‌ن.
دوێنێ قادر عه‌زیز که دوکانێکی خنجیلانه‌ی به ناوی دوکانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، له قه‌یسه‌رییه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانیی کردبۆوه، ئه‌مڕۆ چۆڵ کرا و هیچی له‌ناو دوکانه‌که‌یدا نه‌ما، لێ کاک قادر به به‌تاڵی دوکانه‌که‌ی کردۆته‌وه و ده‌ڵی هه‌ر دایناخه‌م.
کاک قادری زه‌حمه‌تکێش، چونکه له‌م دواییه‌دا به ئاشکرا خۆی به ئیتیلاعات فرۆشت، پاره‌یه‌کی زۆری خڕکردۆته‌وه، له قوبروس و ئه‌وروپا خانوو و موڵکی پێکه‌وه ناوه، ده‌ست له بنه‌ماڵه دیکتاتۆره‌کانی کورد ده‌گرێته‌وه و سه‌یاره و زه‌وی داوا ده‌کات، ئه‌وانیش مانگانه مووچه‌یان بۆ بڕیوه‌ته‌وه، ئیتر پێی خۆش نییه، هه‌روا به ئاسانی ئه‌و دوکانه دابخات و بچێته ماڵه‌وه. له بێ ئیشی ناخۆشتر نییه. ده‌بێت له کاک قادر بگه‌ین و هه‌رچییه‌کی کرد هه‌قی خۆی بده‌نێ.
هه‌رچه‌نده دوکانه‌که‌ی زه‌حمه‌تکێشان، دوکانێکی زۆر بچوکه، به‌ڵام بۆ کاک قادر ده‌ستکه‌وتی باشی هه‌بوو. من وه‌ک پێشنیار بۆ ئه‌و به‌ڕێزه، وای به باش ده‌زانم، که کاک قادر بچێت دوکانێکی دیکه بکاته‌وه و ناوی لێبنێت (پارتی زه‌حمه‌تخوراوانی سۆسیالیستیی دیموکراتیی ئازادییخوازی کوردستان)، ره‌نگه بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ک که بۆ ناوی حیزبه‌که‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت سه‌د قات ده‌ستکه‌وتی باشتر به‌ده‌ست بهێنێت، خێرێکی زۆری لێ بکه‌وێته‌وه، هیوادارم کاک قادر به گوێم بکات و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.