کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌که‌که‌ هێزی گه‌له‌و ،،قه‌ڵای گه‌لێکی زوڵمدیده‌یه‌!!

Friday, 02/07/2010, 12:00



دوای چه‌ندین جار تازه‌کردنه‌وه‌ی ئاگر به‌ستی یه‌کلایه‌نه‌و داواکردن له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا و ناوچه‌که‌و تورکیا بۆ گفتوگۆی سیاسی و وه‌ستاندنی شه‌ڕی مرۆڤ کوژی له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ ،به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ،ملهوڕو خوێنڕیژ و که‌مالیستی تورک وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به‌ بێ توانای و ماندوبونی په‌که‌که‌ و شێرڤانه‌کانی سه‌رۆک ئاپۆ کردبێت هه‌ر زوو به‌ بوغرایی و بێ منه‌تیه‌وه‌ ئه‌و پێشبینیانه‌یان له‌ ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و سه‌رکوتکردنه‌ ترسنۆکه‌کانیانه‌وه‌ ره‌تکرده‌وه‌ ، وه‌لێ گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ده‌ست و بازوی گه‌لی سته‌مدیده‌ و پارێزه‌ری شه‌ره‌ف و ناموسی کوردان ئه‌مجاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌وڵه‌تی فاشیزم و دیکتاتۆر و به‌ ئایددیا ژه‌نگگرتوه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌و ولاته‌ بڵێن که‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ بیری لێ ده‌که‌نه‌وه‌ ئێمه‌ نین و بڕۆن له‌ شوێنێکی تر سه‌ودای دۆزینه‌وه‌ی بن ، زه‌برێکی گورچبڕیان له‌ سوپای ئه‌هریمه‌نانه‌ی تورک وه‌شاند و پێیان وتن که‌ هه‌رکاتێک بمانه‌ویت ده‌توانین ده‌رسێکی وه‌هاتان دابده‌ین که‌ نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌تان بیری نه‌چێته‌وه‌ ئه‌ی سه‌ربازه‌ به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کانی سوپای ملهوڕ، ده‌وڵه‌تی تورک که‌ به‌ درێژایی مێژوو له‌ سه‌نگه‌ردا بووه‌ دژی مافه‌ بنچینه‌یی و سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌لی کورد ناکرێت تازه‌ جاوه‌ڕێی کرانه‌وه‌ و گوێ لێ گرتنی لێ بکرێت له‌ هه‌مبه‌ر مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا، ئه‌وان که‌ هه‌موو مێژویان لێوانلێو بێت له‌ له‌ ناوبردنی تاکی کورد و ئه‌تککردنی سروشتی کوردستان و سڕینه‌وه‌ی مۆرکی کوردی له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان و کوشتنی مناڵی بێ دیفاع و وێرانکردنی گوند و ماڵی دانیشتوانی ئه‌و پارچه‌یه‌ ، بێ گومان ته‌نها چه‌کی گه‌ریلا و زه‌بری ده‌ستی شێرڤانانی ئاپۆ تاکه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕژێمه‌یه‌ ، په‌که‌که‌ به‌ درێژایی پازده‌ ساڵه‌ به‌ خاتری بارودۆخی ناوچه‌که‌ له‌ لایه‌ک و جاوه‌ڕێکردنی بۆ گفتوگۆی تورک له‌ لایه‌کی تر و ناسکی بارودۆخی ئه‌زمونه‌ تازه‌که‌ی هه‌رێمی باشور له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئاگر به‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، به‌لام نه‌ ناوچه‌که‌ بون به‌ لایه‌نێکی ناوبژیکردن و نه‌ ده‌وڵه‌تی ملهوڕی تورک هه‌نگاوی جدی نا ، ئه‌زمونه‌ تازه‌که‌ش که‌ ئه‌سه‌فی له‌ هه‌موی زیاتره‌ له‌ جیاتی هه‌نگاو نان بۆ چاره‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پرسه‌ که‌ به‌شێک له‌ هاونیشتمانیانی خۆیان ڕێبه‌ری ده‌که‌ن به‌ چه‌پکه‌ گوڵه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌زاری مسته‌فا که‌مال ئه‌تا تورکی گۆڕ به‌ گۆڕ وه‌ک که‌وا سوری به‌ر له‌شکر ده‌که‌ونه‌ ڕێ، ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ کورد که‌ یه‌کیک له‌ سه‌رۆکه‌کانت له‌ جیاتی به‌ سه‌رکردنه‌وه‌ی ماڵه‌ ویرانکراوه‌ کورده‌کانی باکور و کارکردن بۆ دیاری کردنی چاره‌نوسی گیراوه‌ سیاسیه‌کانت و پێش هه‌مووی سه‌رۆکێکی به‌ند کراوی ئیمرالیت که‌ چل ملیۆن کورد به‌ ئیراده‌ی خۆیی ده‌زانێت ، که‌چی له‌ جیاتی هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ره‌و گۆڕی یه‌کێک له‌ دڕنده‌ترین سه‌رکرده‌ی تورک که‌ ڕۆڵی یه‌که‌می هه‌بووه‌ له‌ تیک دان و ئاوه‌ژوکردنه‌وه‌ی سنور و سروشت و که‌لتوری کوردستانی باکور بکه‌ویته‌ ڕێ، به‌ڵام گه‌ریلا و کورد ئه‌م جۆره‌ هه‌لوێستانه‌ی سه‌رکرده‌ کوردیه‌کان سه‌ر چاویان به‌لام ناچنه‌ ژێر باری ئه‌ م سیسه‌ته‌، به‌ڵکوو درێژه‌ به‌ خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان ده‌ده‌ن، چونکه‌ بێ ده‌نگ بوون له‌ بارمبه‌ر به‌ سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کی داوێن پیس و هه‌تا سه‌ر کرۆک داماڵراو له‌ به‌های مرۆڤایه‌تی و دڕنده‌ی وه‌ک سه‌رۆک شاره‌وانی ڕیزا که‌ سه‌ر به‌ پارته‌ به‌ ناو ئیسلامیه‌که‌ی ئاردۆغانه‌ و داوا ده‌کات له‌ گه‌ل کچانی کورددا ڕابوێرن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا ده‌ستبه‌رداری چه‌ک بێت ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک لێی بێ ده‌نگ بێت بێگومان کوردبوونی ده‌که‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ئێمه‌ش ، سه‌رکرده‌ سه‌ر شۆڕ و خۆفرۆشه‌کانی تورک خۆیان باش ئه‌وه‌ ده‌زانن که‌ له‌ سه‌دا شه‌ستی زیاتری تورک به‌ داهاتی له‌شفرۆشی و له‌ ده‌ستدانی شه‌ره‌ف و به‌ها ئینسانیه‌کان داهاتی ڕۆژانه‌یان په‌یدا ده‌که‌ن له‌ وێنای خۆیاندا ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ بۆ کورد کارێکی هه‌روا ئاسانه‌، بیریان چووه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌وله‌تی ملهوڕی تورک و به‌ تایبه‌ت حیزبه‌ به‌ ناو ئیسلامیه‌که‌ی ئاردۆغان که‌ لافی ئیسلامێتی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا لێده‌دات ته‌نها بونی کورده‌ له‌و وڵاته‌دا و ناسنامه‌ی موسوڵمانبوونی تورکیا له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان پارێزراوه‌، ئیتر چۆن ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه‌ چه‌واشه‌که‌ره‌ به‌ ناو ئیسلامیه‌ داوای شتێکی وا له‌ سوپای تورکیا ده‌کات ، قوڕ به‌ سه‌ری ئه‌وان له‌وه‌دایه‌ هه‌تا ئیستا گه‌وره‌یی شۆڕشی کوردیان بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه‌ ، نازانن که‌ ئه‌و ئامانجه‌ی گه‌ریلای بردۆته‌ شاخ زۆر له‌ خوشک و دایک و شه‌ره‌ف و ناموس گه‌وره‌تره‌، نازانن که‌ ته‌نانه‌ت له‌ باشوری کوردستانیش ئه‌و کاره‌ له‌ هه‌مبه‌ر زیندانه‌ سیاسیه‌کانمان ده‌کرا و چه‌ندین جار به‌ به‌رچاویانه‌وه‌ ته‌عدا له‌ ناموس و شه‌ره‌فیان کراوه‌و به‌لام بۆ چرکه‌یه‌کیش ده‌ستبه‌رداری مافه‌ ڕه‌واکانی کورد نه‌بوون، گه‌ریلا نه‌ به‌ ته‌عدا له‌ کچی کورد نه‌ به‌ وێرانکردنی گوند و شار و شه‌قام ، نه‌ به‌ ڕشتنی خوێنی منداڵی بێ گوناه سه‌نگه‌ره‌کانی چیا چۆڵ ناکات ، به‌ڵکو تۆڵه‌ و غه‌زه‌بی میله‌تێکی پارتیزان ده‌ڕژێنێت به‌ سه‌ریاندا و بۆیان ده‌سه‌لمێنێت ئه‌و میله‌ته‌ی ئه‌وان ده‌خوازن ته‌سفیه‌ی بکه‌ن دره‌ختێکه‌ و ڕه‌گی له‌ زاوی نه‌مریدایه‌، گه‌ریلا هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌نیا کوردێک مابێت چیاکانی حه‌فاتانین و بۆتان و گابار و جودی و ئاسۆس و شاهۆ چۆڵ ناکات و لاوێوه‌ مژده‌ی داهاتویه‌کی گه‌ش ده‌دات به‌ نه‌وه‌ی نوێ ،، به‌ و سه‌رۆک شاره‌وانیه‌ وهه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ڵێین بێ منه‌ت بن ئه‌وه‌ ناموس و شه‌ره‌فی ئێمه‌ با له‌ ژێر ره‌حمی داوێنه‌ پیس و تینوه‌کانی ئێوه‌دا بێت ، با سه‌رۆک له‌ ژێر ڕه‌حمی جه‌لاده‌کانی میت و مخابه‌راتی ئێوه‌دا بێت ،وه‌لێ شاخ چۆل نابێت زوڕنای خه‌بات کپ ناکرێت ، ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانن هه‌تا کوردێک له‌ دورترین شوێنی دنیا هه‌بێت دیار به‌کر به‌ تاجی سه‌ری و پایته‌ختی ئاینده‌ی خۆی ده‌زانێت و ده‌سبه‌رداری یه‌ک بسته‌ خاکی خۆشمان نابین ،،

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە