پاراستن چی بە عەبدولڕەزاق عەلی ووت !؟
Tuesday, 18/06/2013, 12:00
1260 بینراوە
کاتێک ئەم زاتە لەگەڵ کاک سەباحی عەلی قارەمان لەبەرنامەیەکی تەلەفیزۆندا لەپەیام (دیووی دوهەم) ڕووبەڕوو بوویەوە و حەریفەکەی بەسادەیی و لەڕێگەی بەڵگە مێژوویەکانەوە خۆی حیزبەکەی و سەرۆکەکەی لەبەردەم دادگای مێژوویدا دانا. چونکە هیچ پێ نەبوو لەئاستی ئەو قسانەدا کە ڕووبەڕووی دەکرایەوە، هەر هەمان شەو دەزگای سیخوڕی پاراستن، بەزەنگی بۆ لێداوە، دوای کۆمەڵێک جنێو و قسەی ناشرین پێیان ووت جاری تر بۆت نییە بەشداری هیچ بەرنامەیەک بکەیت، ئینجا ووتیان کاک مەسرور زۆر توڕەیە لێت و لەم ڕۆژانەدا دەنێرێت بەدواتا و کلکت دەبڕێت.
بۆیە ئەم کۆیلەیە بە پەلە هاتووە و لە ووتارێکد دەڵێ:
(قسەیەك كە ویستم لە سەرەتاوە بیكەم، وەلێ دۆزینەوەكانی گۆڕان، نۆرەبڕییان لێكرد ئەوەیە: داوای لێبووردن لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم ڕۆژێك ناسیویانم، یان بەدیار بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنی بەندەوە دانیشتوون، داوای لێبووردن لە هەموو خەڵكی كوردستان و دۆست و هەڤاڵان و هەموو پارتییەكان دەكەم، سەبارەت بە ئامادەبوونم لەو بەرنامەیەی تەلەڤیزیۆنی پەیام "دیوی دووەم"، هەڵەبووم، نەدەبووایە بێ ئەوەی بزانم بەرانبەرەكەم لە چ ئاستێكدایە بەشدار بم، تكایە بە گەورەیی خۆتان بمبوورن، بەڵام دڵنیا بن، گوناهی بەرانبەرەكەم نییە، ئەویش قوربانییە، قوربانیی كولتوورێكە پەنجا ساڵە ڕێكدەخرێت، ئەو كولتوورەش، هەر ئەو ئاست و ئەدەبەی لێ شین دەبێت)
پرسیار ئەوەیە داخۆ دەزگای پاراستن و پارتی و بنەماڵە بەوە لێی خۆش دەبن؟
بەدڵنیاییەوە نا و ڕۆژێک وەک جەوهەر نامیق و جەرگیس فەتحوڵا دەرمان خواردی دەکەن ، یان بە شێوەیەک لەشێوەکان لەناوی دەبەن ، چونکە پێان ووتوە تۆ زەمینەت خۆش کردوە قسە بە باوکی ڕۆحیمان بدەن و مێژووی خیانەتمان هەڵدەنەوە