کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكنامە

Thursday, 20/05/2010, 12:00


پێشەكى:
سۆران و سەردەشت بەشێكن لە ئێمە
دواى ئەوەى كاك سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووسیان تیرۆر كرد وایان ئەزانى ئیتر ئاشەكە وەك جاران بەتاڵ بووە و هەموومانیان بە ئەو غەدرە تۆقاندووە، بەڵام ئێمە وەك ستافی "كورد كوردە" بڕیارماندا كە هەم ئاگامان لە گیانى خۆمان بێت و هەم نەترسین و لە سەر ڕێگای هاوڕێكانمان بەردەوام بین تا بتوانین مێژووى نەگریسی سەرۆكێكی عەوامى بێ شەهادە و دار و دەستەكەى بنووسینەوە و بۆ نەوەكانە دواى خۆمانی هەڵگرین تا لە ئایندەدا چاوبەست لە نەوەى كورد نەكرێت و لە خۆڕا گۆڕی سەرۆكێكی خوێن ڕێژ و زۆردار تەواف نەكەن، بەڵكو هانیان بدەین كە نەهێڵن لاشەشیان لە ژێر خاكی ئەم نیشتیمانەدا بنێژرێت و بیاننێرنەوە بۆ ئەو ووڵاتانەى كە ئەمان موخابەرات و پیاویان بوون.
بێ گومان ڕەنگە ئێمە نەتوانین هەموو ئەو خاڵە جەوهەریانەى كە هەریەكەمان ئامانجمانە بگەیەنینە دوا قۆناغ بەڵام لەوە تێگەیشتووین ئەگەر بێدەنگ بین و هیچیش نەكەین ئەوا هیچمان لە دارو دەستەى ئەم زۆردارانە كەمتر نیە بۆیە بڕیارمانداوە ئەوەندەى پێمان بكرێت لەم ڕۆژگاری نەهاتیەدا هەر پێشمەرگە بین و هەر لە پێناوى بەرژەوەندیە نیشتیمانی و مرۆڤایەتیەكاندا لە هەوڵ و تەقەلادا بین تا بتوانین ویژدانى خۆمان ئاسودە بكەین و بۆ ئەو دەستە رەشانەشی بسەلمێنین كە سۆران و سەردەشتیان تیرۆر كرد وە پێیان بڵێین كە نەوەى كورد لە تۆپ و تانكى دوژمنى زلهێز ناترسێت و چەندین ساڵ دژی بەعسیزم و كەمالی تورك و ڕژێمى ئێرانى وەستاوە و خەباتى ئازادیخواى خۆی درێژە پێداوە ئیدى ئێوە بەم تولە و تانجیانەتانەوە خەیاڵتان سەقەتە گەر وا بیركەنەوە ڕێگەتان پێ دەدەین تا سەر ئەم غەدرە لە میللەتى كورد بكەن و بۆتان بچێتە سەر. كورد كوردە كورد جاش نیە و كورد نەك قەندیل بەڵكو پاتەى بەجێماوى مناڵێكى ئەنفالی ناو ئەو بیابانەى عەرەبستانەش نافرۆشێت. 
*******************************
پێشكەشە:
- بەو دەنگە تەزویرانەى دران بەتۆ.. سەرۆك
- بەو ترسەى كە لەناو دڵی هەمووماندا ئەژی، ترسی ئەوەى ڕۆژێ دێ ئەمانكوژیت.
- بەو ڕۆژەی منیشی تیا ئەكوژیت.
سەرۆك..
ئەى دێوەزمەى ڕۆژگارەكانى ئێمە
ئەى موتوربە لە كینە و لە دڕندەیی
ئەى ئەو سێوە حەرامەى كە لە قوڕگی كورد گیرایت!
سەرۆك..
ئەى ئاشوبی ساڵی نەهات
ئەى ئەو شمشێرە حەرامزادەیەى، خوێنی (عەلی)ەكانى ئێمەت ڕشت.
ئەى ئەو نوگرەسەلمانانەى كە عەوامێكە مناڵی هەژاری كورد دەرخواردی توتكەكانت ئەدەیت.
سەرۆك..
ئەى ئەو بەزەییە سیاسیەى ئێواران توتكەكانى خۆت ئەبەیتەوە بۆ كولانە و (ئێمە)، ئێمەى مناڵە برسیەكانى شار، ئێمەى بۆیاخچیەكانى لای قەڵات، ئێمەى نەوەی شەهیدانت بیردەچێت.
سەرۆك..
ئەى خواپێداو..
ئەى فیشەكى تەقیووى سیو یەكى ئاب
ئەى دەبابەى هاتووی بەعس
ئەى تەیارەى هاتووى تورك و
ئەى قەندیل فرۆشی میتچی!
سەرۆك..
ئەى ئەو جەلادەى هەموو شەوێ بە جنێوەكانت ئەمانخەوێنیت
ئەى سەدامە باڵا كورتەكە
ئەى دیكتاتۆرە گرگنە قەشەنگەكە
ئەى پول پەروەری میللەت فرۆش.
سەرۆك..
ئەى هەر لەمناڵییەوە سەرۆك
ئەى شا خەلیفەى تەریقەتى ئاشبەتاڵ و
ئەى لە باپیر و بابی خۆ چوو.
سەرۆك..
ئەى نمونەى تولەو تانجی داگیركەران
ئەى مردوو خۆر
ئەى گۆڕهەڵكەنەى شەهید و
ئەى سۆپەرماركێتى نیشتیمان فرۆشتن.
سەرۆك..
ئەى بازاڕی خیانەت و
ئەى هەرچی بەدی و هەرچی ڕیسوایی هەیە سەرۆك.
ئەى گوللەى ناو دەمى سەردەشت و
ئەی فیشەكى سەر سنگى سۆران.
ئەى عەوامى كوڕە باب و
ئەى بەدبەختی ڕۆژگاریی ئێمە.
سەرۆك..
ئەى باڵا بەرزتر لە ئیرادەى ناو سندوقی دەنگدان و
ئەى قەویتر لە سجیلاتى تەزویری رۆژی دەنگدان.
سەرۆك ..
ئەى ئەو خێوەى كە تا قیامەت بە قونمانەوە نووساویت و هاوار بۆ كەرامەتمان ئەكەیت و ئەمانفرۆشیت.
ئەى ئەو ئەژدیهایەى كە هەموومان هێندەى ڕقی خودا لە بەزەیت ئەترسین!
سەرۆك..
ئەى ئەو مۆتەكەیەی كە هەموو شەوێ دێیتە ناو جێگەكەمانەوە و ئەتكمان ئەكەیت و دواتریش بۆ باشتر كردنى بازاڕت وەك نوكتە لەناو بازاڕگای شەرەفتا ئەمانگێڕیتەوە.
سەرۆك..
ئەى ئەو ژەهرەى كرایتە ناو تانكى سەربانى كوردەوە
ئەى ئەو پیاوە گرگنەى كە جگە لە ماڵی خۆتان لە هیچ شوێنێك وەك پیاو سەیرت ناكەن.
سەرۆك..
ئەى ئەو پیاوە ئیرۆتیكیە شێخزادەیەى بەرماڵی مزگەوتەكانت دا بە قوونى نهێنیەكانتا!
دەبوو تۆ بە فیشەكى شەهیدێكى شەڕی ناوخۆ كۆتایت بهاتایە.
ئەبوو تۆ ببوویتایە بە تەقنەوەوە.
نازانم بۆ هەمیشە تەقینەوەكان ئێمەى پێوە ئەبین و ئێوەی لەسەر خەڵات ئەكرێن!
نازانم خوا ئەیەوێت پێمان بڵێت چی كە تا ئێستاش تۆی هێشتۆتەوە بۆ زوڵمداری!
ئاخۆ حیكمەتى تەمەنى درێژی تۆ چی بێت جگە لە تۆماركردنى خیانەت و پارەى زیاتر؟
سەرۆك..
ئەى ئەو ڕۆژگارە ڕەشەى نەوەى ئەمڕۆی كوردى تێكەوت.
سەرۆك ئەى ئەو غەڵەتەى كە بۆ یەكەم جار و ئاخیر جار كردمانیت.
سەرۆك..
ئەى ووشكە ساڵی كێڵگەكانى ئێمە
ئەى ئەو دەمانچەیەى ڕووتكردە هەموومان.
سەرۆك..
ئەى شوشەى ناو زیندانەكانى ئاكرێ و

ئەى قامچی دەستی ئەولیاكانى خۆت.
بەم هەموو غەدرە ڕژاوەتەوە
بەم هەموو خوێنەوە، بە دڵی بەكوڵی ئێمە پێمەكەنە.
بەگۆڕی سارد و سڕی ئەو مناڵانە پێمەكەنە كە خۆت سەرتبڕین.
قسەى ڕەق لە ڕووى ئەو لافیتانە مەكە كە ڕووەو تۆ بەرزكراونەتەوە و پێت ئەڵێن كوا سەردەشت؟
بیر لە تەقاندنەوەى ماڵی ئێمە مەكەرەوە
واز لە پلانى ترساندن و كوشتنمان بهێنە و بڕۆ.
بڕۆ،
بەرلەوەى ئاشبەتاڵی ڕۆژگاری خۆت دووبارە بكەیتەوە،
بڕۆ،

بەرلەوەى لەبەرچاوی هاوڕێ "میت"ەكانتا دەرتبكەین،
بڕۆ،

بەرلەوەى لاوى مەردى كورد بێتە سەرت، واجوانە
بڕۆیتەوە بۆ موسكۆ!

بڕۆیتەوە بۆ كەرەج.
بڕۆیتەوە بۆ ئەنقەرە.
بڕۆیتەوە بۆ تەلئەبیب.
سەرۆك..
 ئەى ئاشوبی ڕۆژگارەكانى ئێمە.


*************************************************************

ئێوارەیەك دێ ئەمكوژیت

قوربان..
هەژدەساڵ لەمەوبەر كچێ كوشتمى!
دەساڵ بەر لە ئێستە لە خۆرئاوابووندا خنكام.
هەشت عەوام پێش ئەم سەردەمەش لەناو خەمى فرۆشتنما وون بووم.
دوو ساڵیشە لەناو باخێكى نەمردا پشوو ئەدەم.
ئیتر خەمم نیە.
لە كۆڕەو تا ئێران هاتووم
كیمیایی هەڵەبجەم بەسەردا پرژێنراوە
لە گەرمیان ئەنفالكراوم
لە بەهاری راپەڕینا، تۆ لە كەرەج و تاران بوویت، من هەڵمكوتایە سەر ئەمنەكە.
لە شەڕی پارە و پولتاندا هێندە كوێرەوەریم چەشتووە، كە ئیدی بێزتان لێ دەكەمەوە.
گەر دەستیشت ئەچێتە خوێنى منەوە
قۆڵت هەڵكە،
تۆ پیشەتە كە پیاو بكوژی.
قوربان..
بۆ كوێ ئەچیت؟ لە هەركوێ بیت ئەتنووسمەوە.
نەك هەر یەكجار
هەموو ڕۆژی لەخاچم بەیت
هەموو ساتێ هەڵمواسیت.
منیش نەبم
كوردێك هەیە كە تێتئەگات
سەردەشتێك راستەبێتەوە، بۆ ئێمەت بگێڕێتەوە.

********************************

پاڕانەوە


گوێم لە نوزە نوزى سەگێكی بەرماڵەكەت بوو ئەیووت:
خۆزگەم بەو گەماڵەى كە سەگی بەرماڵیان نیە.
چاوی پڕ بوو بوو لە تەم و ئەیووت
خوایە قەت نەمكەیت بە سەرۆك.

گوێم لە نزای شەهید بووە.
شەهیدێك نەهاتە خەوم و نەڵێت،
تف لەو شتەى پێمووت سەرۆك،
ئێمەى لە پێش دەبابەكانەوە ناردوو، هەر بەزیندوویی فرۆشراین.
لە پێناو دینارەكانیا، بەناوى نیشتیمانەوە خوێنی ڕشتین، خوایە سوپاس، بەس نیە منیش ئەو نەبووم.

گۆێم لە مناڵە بۆیاخچیەكەى "سەرا"بوو ئەیووت:
كێ قاچی دا ئەنێ داینێ
بۆیاخ بۆ هەمووتان ئەكەم، سەرۆك نەبێ.

زۆر ئێواران كە غەدری ئەم فیرعەونە باڵاكورتە مەستی كردووم
گوێم لە دەنگى ئەم خاكە بووە ئەیووت:
لەوەتەى هەم لەوەتەى بووم
نامەردی وەك ئەم خۆفرۆشەم لەسەر نەبووە.
زۆر نامەردیم دیووە لێتان، بەڵام تا هەنوكە،
بەد كردەوەى وام نەدیووە..

ئەو ئێوارەیەى كە كوژرای
"زەرەی هاوڕێم"
هەموو خاكی ئەم ووڵاتە هاواری كرد
عەیامێكە گەنجی مەرد و ڕۆڵەى هەژاری ئەم گەلە ئەخنكێنیت
عەیامێكە ئەى كوڕی ئاشبەتاڵەكان
ئەى پاشەڵ پیس
ئەى قارەمانەكەى سی و یەكى ئاب
عەیامێكە هەرچی وەك تۆ نەدووێ
وەك تۆ بیر نەكاتەوە
وەك تۆ سەیری دوونیا نەكات
تۆش وەك ئاگر ئەیسوتێنیت
عەیامێكە.. زۆر لە مێژە دەستت بەخوێنى ڕۆڵەى كورد سوركردووە.
ڕۆژگار دەست بە خوێنت سوركات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە