کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێکەوە عیماد ئەحمەد، وەزیرى تەندروستى، ئاوەدانكردنەوە و پارێزگارى سلێمانى 20 ملیۆن دۆلارىان نەخۆشخانەى ڕانیە بردووە

Monday, 14/07/2014, 12:00


دوایى ئەوەى بۆ یەكەم جار سایتى كوردستانپۆست سێ ساڵ بەر لەئێستا بەردى بناغەى بیناى نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیە وونبوەكەى ڕانیەیى بۆ هەموو لایەك خستەڕوو پرسیارى كرد كوا ئەو پڕۆژەیە كەلە 2009 ەوە 107 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخان كراوە ؟ دوایى بڵاوبوونەوەى دیمەنى بەردى بناغەكەى بەپەلە هەموو لایەك هاتنە سەرخەت و كەوتنە سۆراغى پڕۆژەكەو بەپەلە بانگەوازى بۆ كراو درا بەدوو كۆمپانیایى توركى ، ئەوەى بووە مایەیى خۆشحاڵى خەڵكى سنورەكەو دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى ناوچەكە خێرایى ئیش كردن بوو لەپڕۆژەكە بەوەى بەدردى نەخۆشخانەى 400 قەرەوێڵەیەكەى سلێمانى نەچێت بەڵام ئێستا ئاشكرابووە نهێنى ئەم پەلەپەلى ئیش كردنە لەو پڕۆژەیەدا چى بووە ؟ لەڕێگەى خەڵكى دڵسۆزو بەپەرۆشى ناوچەكە بەتایبەتیش چەند كارمەندێكى دڵسۆزى ناو دیوانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە گەندەڵى و نهێنى خێرایى ئیش كردن لەپڕۆژەكە ئاشكراكراوە ئەویش بەكارهێنانى (ئامێرو كەلوپەلى توركى لەپڕۆژەكە لەجیاتى بەكارهێنانى ئامێرى ئەڵمانى و هۆڵندى و ئەوروپى كەلەتەندەرو گرێبەستەكاندا هاتوون) ئێستا دەركەوتووە ئەم گەندەڵیە هەشت مانگ بەرلەئێستا بەئاگادارى هەریەك لە عیماد ئەحمەد وەك جێگرى سەرۆكى حكومەت و دكتۆر ڕێكەوتى وەزیرى تەندروستى و كامەران ئەحمەدى وەزیرى ئاوەدانكردنەوەو بەهرۆز قەشانى پارێزگارى سلێمانى و دكتۆر محەمەد ڕەسوڵى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە ئەنجام دراوە كەمەزندە دەكرێت بەزیاتر لە بیست ملیۆن دۆلار فەرقى نێوان ئەو ئامێرو كەلوپەلانەى لەتەندەرەكەدا هاتوون كەدەبێت ئامێرى ئەوروپى و ئەڵمانى بێت ئەوان ئێستا ئامێرو كەلوپەلى خراپى توركى بەكاردەهێنن .
هەر سەبارەت بەم گەندەڵى و كارەساتە هەریەك لەلێپسراوى بەشى ئەندازەى بەڕێوبەریەتى گشتى تەندروستى ڕانیەو دوو ئەندازیارى ترى بەڕێوبەرایەتى ئامادەنەبوون ئیمزا لەسەر ئەم پڕۆژەیە بكەن بەتەلەفۆنى ڕاستەوخۆى وەزیرى تەندروستى بۆ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەپڕۆژەكە دوورخراونەتەوە ، تەنانەت ئەو دكتۆرو ستافە تەندروستیەى لەسنورەكە وەك لیژنەى ئیستلام و سەرپەرشتى دانراون بۆ وەرگرتنى كەلوپەل و ئامێرى تەندروستى ئەوروپى و ئەڵمانى و هۆڵندى كەلەتەندەرو گرێبەستەكەدا هاتووە دوایى ئەوەى سەیریان كردووە ئەو ئامێرو كەلوپەلانە ڕاستەوخۆ دروستكراوى ئەڵمانیا نین بەڵكو (ئەوروپین و لەتوركیا بەستراون) ئەوانیش وەك ئەركێكى ئەخلاقى و ئینسانى ئامادە نابن وەرى بگرن و كشاونەتەوە ، ئێستا ئەم بابەتە لەتێكرایى سنورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەو نەخۆشخانەكانى سنورەكە دەنگى داوەتەوە ، دەڵێن هۆكارى سەرەكى دانانەوەى وەزیرى تەندروستى و پشتگیرى كردنى لەلایەن عیماد ئەحمەدو هێرۆى برایم ئەحمەد لەمەكتەبى سیاسى لەسەر ئەم پڕۆژانەى وەزارەتى تەندروستین كەهەموویان هاوشێوەى ئەم نەخۆشخانەى ڕانیەن و ساڵ و دوو ساڵیان ماوە تەواو بن گەندەڵى و سەیروسەمەرەیان تێداكراوە ئەم بۆیان پەردەپۆش دەكات تەنانەت خودى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەش لەبەرامبەر ئەو هەموو سوكایەتیەیى بەخەڵك و كارمەندانى دەكات لەلایەن بەرپرسانى حزبى و حكومى ناوچەكەو ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتیەوە ماوەى ساڵێكە بریارى لادانى درابوو بەڵام لەبەرامبەر پەردەپۆش كردن و بێ دەنگى لەئاست ئەم گەندەڵیە ئەمیش بۆ چوار ساڵى تر لەلایەن خودى وەزیرى تەندروستیەوە پشتیگیرى كراوەتەوەو لەشوێنى خۆى دانراوەتەوە .
ئەوەى هێندەى تر مایەیى ئابڕووچوونە چەند سەد مەترێك لەدوورى ئەم پڕۆژەیە بیناى نووسینگەى ڕانیەیى پەرلەمان هەیە ئاگاداریش كراونەتەوە بەڵام هیچ هەڵوێستێكیان نیە ، لەكاتێكدا سەرۆكى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان (بەناو) گۆڕانەو پەرلەمانتارى سنورەكەیە ، جێگرى سەرۆكى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان یەكێتیەو پەرلەمانتارى سنورەكەیە ، لەگەڵ سێ ئەندام پەرلەمنتارى ترى گۆڕان كەلەو سنورەن و لەو نووسینگەیەن تائێستا هیچ بەدوا داچوون و هەڵوێستێكیان نیە كەماوەى مانگێكە ئەم كارەسات و گەندەڵیە گەورەیە ئاشكرا كراوە .
((ئەمە وێنەى نووسینگەى پەرلەمانە لەڕانیە چەند سەد مەترێك لەم پڕۆژەیە دوورە ، چوار پەرلەمنتارى گۆڕان لەم چایخانەیە دەوام دەكەن ئەمەش حاڵى پڕۆژەكانە)) .



_ نووسینگەى كەناڵى ئاسمانى (KNN) كەى ئێن ئێنى ڕانیەش لەتەواوى ناوەرۆكى گەندەڵیەكە ئاگاداركراوەتەوە بەڵام لەبەر ئەوەى جەنابى لێپسراوى نوسینگە كارمەندى تەندروستیە ترسنۆكە گووتوویەتى سەر ئێشە بۆ خۆم دروست ناكەم ئەوە پەیوەندى بەئێمەوە نیە ، جگە لەداواكارى گشتى و سەرۆكى ئیدارەى ڕاپەڕین و قائیمقامى ڕانیە كەهەموویان بێ دەنگن و تائێستا هیچ هەڵوێستێكیان نیە .
لێرەوە لەم مینبەرە پیرۆزەى كوردستانپۆستەوە داواكارین لەخەڵكى بیتوێن لەخەڵكى دڵسۆزى ڕانیە لەتێكرایى چین و توێژەكان ئەمەى ئەم بابەتە دەبینێت تكایە باهەموومان بەپەلە بێینە سەرخەت و ڕێگە نەدەین ئەم پڕۆژە پیرۆزە خزمەتگوزاریە گەورەیە بەمەوادى خراپى توركى دروست بكرێت بۆ شارەكەمان و خەڵكى سنوورەكە .
داواكارم لەكوردستانپۆست و هەموو لایەك دوایى بڵاوبوونەوەى ئەم بابەتە هەر كەسێك پەیوەندى پێوەكردن بۆ لابردن و سانسۆركردنى ئەم نووسینەو بەدرۆخستنەوەى تكادەكەم بەو كەس و لایەنانە بڵێن تكایە بڕۆن لەبەردەم پڕۆژەكە كۆنگرەى ڕۆژنامەنووسى ببەستن و بانگى هەموو كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بكەن و هەموو ئەو گرێ بەست و پڕۆتۆكۆڵانە ئاشكرابكەن و بخەنەڕِوو كەلەسەرەتاى پڕۆژەكەوە ئیمزا كراون و ئێستا وون كراون ؟ وەدەبێت لێپسراوى بەشى ئەندازەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەو ئەندازیارەكانى دوورخراونەتەوە لەم پڕۆژەیە لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكە ئامادەبن و لێدوان بدەن بۆ ڕاى گشتى بۆ دوورخراونەتەوە ؟ .


تكا دەكەم لەخەڵكى دەروارزەى ڕاپەڕین لەدكتۆرو كارمەندانى تەندروستى با وەڵام و ڕوونكردنەوەى ساویلكانەى ئەم دەسەڵاتە فریومان نەدا باداواى گرێ بەستى ئامێرو كەلوپەلەكان بكەین ؟ با داواى ئەو نووسراوانە بكەین كەكاتى خۆى نمونەى ئامێرەكانى تیادا خراوەتەڕوو هێنراون ئێستا وون كراون لەدیوانى پارێزگاو وەزارەتى تەندروستى دەڵێ پەیوەندى بەئێمەوە نیە لاى ئاوەدانكردنەوەیە ئەوانیش دەڵێن براون بۆ دەزگاى پڕۆژەكان و دیوانى پارێزگا ئەوانیش دەڵێن لاى ئێمە نین ؟

تێبینى //
_ سێ ساڵ بەر لەئێستاو لەسەرەتاى ساڵى 2012 كوردستانپۆست بۆ یەكەم جار وێنەى بەردى بناغەى ئەم نەخۆشخانەى خستەڕوو كە سێ ساڵ بوو دانرابوو پرسیارى كرد كوا ئەم پڕۆژەیە ؟ كوا ئەو بودجەو پارە خەیاڵیەیى بۆى دانراوە ؟


_ ئەم پڕۆژەیە جیا لەپڕۆژەكانى تر تێكرایى پارەكەى بۆ تەرخان كراوەو لەبانكێكى تایبەت دانراوە بۆیە هەموویان هەر لەعیماد ئەحمەدەوە بیگرە تادەگاتە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە بۆى هاتوونەتە سەرخەت و بوونەتە هاوكارو پاڵپشتى ئەم دوو كۆمپانیا توركیە بۆ پەردەپۆش كردنى گەندەڵیەكانیان .




_ ئاگاداربن لەبەشى دووەمى ئەو نووسینەدا گەندەڵیەكانى سەنتەرەكانى گورچیلەو كۆمپانیاى تەكیماشى توركى دەخەینەڕوو كەچۆن قووتى ئەو میللەتە دەخرێتە گیرفانى لقى كۆمپانیایەكى توركی لەسلێمانى بەهاوكارى بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوبەرایەتیەكانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە