هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د: له ڕقی نه‌وشیروان و کۆسره‌ت و چوار که‌سه‌که‌ی تر، من خۆم به‌پیر کاک عومه‌ره‌وه ئه‌چم
Saturday, 21/02/2009, 12:00
هه‌واڵه‌کانی ناو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌ره‌و پۆخڵی و سووکایه‌تییپێکردن ده‌چێتله سه‌ر گه‌ر‌می کێشه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی دیکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی، که عومه‌ر فه‌تاح ئه‌و کاته لەگەل وەفدێكی ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی ئابوری چوونە ووڵاتی ئەلمانیا، له‌وێوه په‌یتا په‌یتا په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه ده‌کرد، کاتێک زانی یه‌کێک له مه‌رجه‌کان لابردنی عومه‌ر فه‌تاحه، بۆیه داوای له کافیه خانی ژنی کردبوو، بچێت له لای هێرۆی ژنی تاڵه‌بانی بپاڕێته‌وه تا نه‌هێڵێت داخوازییه‌کانی ئه‌وان جێ به‌جێ بکرێت، کافییه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ خه‌جۆدا ده‌چنه لای هێرۆ، به پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه، داوا له هێرۆ ده‌کات، که له‌و دۆستایه‌تی و میهره‌بانییه‌ی خۆی بێبه‌شیان نه‌کات، نه‌هێڵێت ئه‌و پلانه سه‌ربگرێت. وه‌ڵامی هێرۆش ئه‌وه ده‌بێت: من ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆشم داناوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵم کاک عومه‌ر لاببرێت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر کاتێک کاک عومه‌ر گه‌ڕایه‌وه بۆخۆم ده‌چمه فڕۆکه‌خانه و پێشوازی لێده‌که‌م، با ئه‌وه مه‌سج و په‌یامێک بێت بۆ نه‌وشیروان و کۆسره‌ت ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی تر، که ناتوانن دژی من کارێک بکه‌ن. له راستییدا هێرۆ قسه‌که‌ی هێنایه دی و له کاتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی عومه‌ر فه‌تاحدا، که له‌و پێشتر کاری وای نه‌کردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌یان خۆی چوو پێشوازی لێ‌كرد و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی لێکرد.
شایانی باسه، وه‌ک سه‌رچاوه‌که له دوێنیوه هه‌واڵی پێڕاگه‌یاندووین، له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی که به‌نیازن سبه‌ینێ دابنیشن، هه‌ر بۆ ڕابواردنی به عه‌قڵی خه‌ڵکی، وا به‌ته‌مان پێشنیاری ئه‌وه بکه‌ن، ئازاد جوندیانی، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌رسه‌لان بایز و عومه‌ر فه‌تاح له پۆسته‌کانیان لاببرێت، به‌ڵام له هه‌مووی گاڵته‌جاڕیتر ئه‌وه‌یه، هه‌ر له هه‌مانکاتدا ئازاد جوندیانی پۆستێکی تازه وه‌رده‌گرێت و ئه‌چێته شوێنی مه‌لا به‌ختیار، مه‌لا به‌ختیاریش ده‌چێته شوێنی ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌رسه‌لانیش ده‌چێته شوێنی ئازاد جوندیانی، عومه‌ر فه‌تاحیش جارێکی تر ده‌خرێته‌وه شوێنی خۆی، یان به فه‌رمانێکی تایبه‌ت، جه‌لال تاڵه‌بانی له لای خۆی دایده‌نێت و له‌و پۆسته‌ی ئیستای دوور ده‌خاته‌وه، واته کارێکی باشتری پێده‌دات، هه‌روه‌ک چۆن حاکم قادر له به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی لابرا، به‌ڵام ئیستا له ژێره‌وه و دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌کان و ڕه‌خنه‌ی نووسه‌ران هه‌مان ڕۆڵی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه پێدراوه.
دیسان هێرۆ ، سه‌رقاڵی گۆڕانکارییه، که پێشه‌کی ئێمه به‌و ژنه نه‌خۆشه ده‌ڵێین، که له ئیستاوه له‌م گه‌مه‌یه‌شتدا دۆراویت، به‌تایبه‌تیی وه‌ک هه‌واڵمان پێگه‌ێشتووه، ماوه‌یه‌که سه‌رگه‌رمی کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێکی کوردییه، دژی کوردستانپۆست، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له بینایه‌کدا، که چه‌ند مه‌ترێک ده‌چێته خواره‌وه، ئۆفیسێکی جوان و قه‌شه‌نگی ئاماده‌کردووه، نزیکه‌ی له 10 که‌س زیاتر له نووسه‌ری ماستاوچیی و ته‌کنیککار دامه‌زراندووه، به‌و نزیکانه ده‌که‌ونه کار، په‌یامنێره‌که‌مان وای به‌رگوێ که‌وتبوو، که ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌کان به ناوی (kurdistanpress) ده‌بێت، به‌ڵام دڵنیانه‌بوو له ناوه‌که، چونکه ئه‌و ناوه وه‌ک بۆی گه‌ڕاین، سێ شوێنی تر ئه‌و ناوه‌یان تۆمارکردووه. له هه‌واڵێکی تردا ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئاشکرا ده‌که‌ین.
په‌یامنێره‌که‌مان وتیی هه‌ر له زمانی ئه‌مانه‌وه بۆ گاڵته‌پێکردن به‌و که‌سانه‌ی که ئیستیقاله‌که‌یان داوه به تاڵه‌بانی، ئیستا مه‌ته‌ڵێکیان داناوه، ده‌ماو ده‌م ده‌یڵێنه‌وه و به یه‌کتری ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆ زانیاری خوێنه‌ران، له خواره‌وه ده‌ینووسینه‌وه، تا خه‌ڵکی بزانن ئاستیی ڕوونکبیریی و ئه‌وانه‌ی له ده‌وری هێرۆ کۆبوونه‌ته‌وه چۆنه:
مه‌ته‌ڵ:
گه‌نه‌ی تێداوه، حه‌یوان نییه
زه‌هری هه‌یه، ماریش نییه
سپڵه‌یه و پشیله نییه
پاره‌مان لێوه‌ر ئه‌گرێ، جابی نییه
ئه‌خولێته‌وه و پانکه نییه
پاسی پۆڵۆنییه، مه‌وقیفی نییه
/////// ////// /////// ////// ///// ////// /////// /////// /////// //////
ژانی گه‌ل. ئه‌و فلیمه‌ی که چیرۆکه‌که‌ی له نووسینی باوکی هێرۆیه، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه‌چه‌ندین ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان کرا، گوێ له ده‌نگی هێرۆش بگرن، کاتێک قسه ده‌کات، بزانن ئاستیی ڕووناک‌بیری جه‌نده و چۆن قسه ده‌کات!
/////// ////// /////// ////// ////// ////// /////// /////// /////// //////
ئه‌و وێنه‌یه‌ش پێشکه‌شه به هێرۆی کچی نووسه‌ری ژانی گه‌ل، چونکه دڵی بۆ هه‌ژار و هه‌تیوه‌کانی وڵاته‌که‌مان ده‌سوتێ، بڕیاری داوه هه‌رگیز دزیی نه‌کات و له قووتی ده‌می ڕه‌شوڕووته‌کان نه‌بات و دڵسۆز و ده‌روونپاک و به ویژدان و خاوێن بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست