کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەدڵنیاییەوە جەمیل بایك راستى وتوە

Friday, 29/08/2014, 12:00

1961 بینراوە


هاوسەرۆكى پەكەكە، لەلێدوانێكیدا وتویەتى پێشمەرگە ناتوانێ شەڕ بكات، فێرى ڤێلاو بازرگانى بووە.
ئەم لێدوانەى ئەو بەڕێزە بۆتە مایەى مشتو مڕ و رەخنەو ،وەڵامدانەوە و تۆمەت بەخشینەوە بەو پیاوە،تاوانباركردنى بەوەى كە بازرگانى تلیاك و پیاوى ئێرانە وبەخواستى دوژمنان هەڵسوكەوت دەكات.، ئەم وەڵامدانەوەیە ش راستەوخۆ لەلایەن بەرپرسى راگەیاندنى وەزارەتى پێشمەرگە كە سەر بەپارتى یە ،دراوەتەوە كە دوور و نزیك وەزیرى پێشمەرگە هیچ وەڵام پەچەكردارێكى نى یە.
بەندە نێوانم لەگەڵ پەكەكەدا باش نى یە، زۆر نوسین و بیرەوەریم لەسەریان نوسیوە ،لەزۆر شوێن رەخنەم لێگرتون و،هەڵەو كەموكوڕیەكانیانم بەیان كردوە، كەم تازۆریش،بەهۆى ئەو نوسینانەوە دووچارى هەڕەشە ونارەحەتى بومەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەوێت پشتگیرى و هاو رەئیى خۆم بۆ ئەو لێدوانەى جەمیل بایك دەربڕم و، ئەوەى كە پێویستە و ناچارمان دەكات بیهێنمە زمان ئاماژەى پێدەدەم.
بەڵى راستە پێشمەرگە ئێستا بۆتە خاوەنى ڤێلا وئاپارتمان و ریزە دوكان و، ئوتێلى چەند ئەستێرەى و بزنیس مان ، لەبەر ئەو بەرژەوەندى و موڵك ماڵانە ناخوازێت شەڕبكات و خۆى بەكوشت بدات، دیارە كرۆكى باسەكەوە و، ناوهێنانى پێشمەرگە زیاتر و زۆرتر مەبەست لێى ئەو بەرپرس و كەسە پۆشتەو بەرداخانەیە،كە بۆ خۆدەرخستن و ریكلام و وێنەگرتن و بانگەشەو ناوبانگ پەیداكردن دەچنە بەرەكانى شەڕ،نەك پێشمەرگەیەكى داماو و قوڕبەسەرى خاوەن موچەى چەند سەد هەزار دینارى بنەماڵەى ئەنفال یان شەهید، كە قوربانى و زیان مەندى یەكەمى هەمووشەڕەكان هەر ئەوانن.
ئەرێ برالە ئەكرێت بزانم شوقە وئوتێل و تەواوى بیناو خانو عیمارەكانى لاى كارگەى شەكرەكەوە موڵكى كێ یە؟ دەكرێت بپرسم خاوەنى كۆمپانیا كانى توژەڵە و نۆكان و نەورۆز كێن؟ ئەتوانم بپرسم ئەو هەموو زەوى یە تەلبەند وشوراكراوانەى سیتەك و رێى تاسڵوجەو مێرگەپان و دوكان و هەزارمێرد موڵكى كێن؟ ئەو كۆمپانیا زل وزەبەلاحانەى وەبەرهێنان دەكەن ، خواردن وشمەكى خراپ وبەسەرچو دەهێنن خاوەنەكانیان كێن؟ ئەو كەسەى گەشتو گوزارو شوێنە سیاحى و رابواردنەكانى قورخ كردوە كێ یە؟ئەوانەى كە بونەتە خاوەنى دەیان كۆمپانیاى هاوردەكردنى ئوتومبیل كێیان لەپیشتە وكێ خاوەنیانە؟؟ماركێتە گەورە وقەبەكانى سلێمانى كێ شەریكیانە؟، شوقەو خانوەكانى كۆمپانیاى بەڕیز و قەیوان سیتى ورۆژ سیتى و كورد سیتى وسائیب سیتى وجاف تاوەر شوقەكانى زەكەریا و گوندى ئەڵمانى و.. خاوەنەكانیان كێن، چەند بەرپرس پشكى تیا هەیە؟؟ سەدان كۆمپانیاى بازرگانى نەوت و سەدان بیرە نەوت ، خاوەنەكانیان ناویان چى یە ؟ ئەمانەو سەدان موڵك وماڵ ،هەر پرۆژەو كارێكى گەورەو قەبە دەكرێت ، گەر موڵكى ئەوان نەبێت،ئەوا حەتمەن ئەوان پاڵپشت وهاوكارین. ئەوانە كێن كە خاوەنى ئەو شتو مەكانەن؟ بێگومان كەسانى وەكو(قادر حمە جان و عومەر مورتاح و دلێرى سەید مەجى و فەرەیدون عەبدولقادر و خولە سەنگاوى شێخ جەعفەر و عەدنانى مینا و نەوشیروانى گۆران و رزگارى حاجى كایل و نێچیر و بنەماڵەى بارزانى وفازل میرانى و .. چەندانى كەسى هاوشێوەى ئەون كە پێشمەرگەى كۆن بوون، ئێستا خاوەنى ئەو موڵك و سەروەتانەن.
باشە ئەكرێت لەو وەڵامدەرەوى وەزارەت پێشمەرگە بپرسم،تەواوى ئەوانەى كە ناویان هاتووە، بە مەسعود و تاڵەبانى و زۆرێك بەناو بەرپسى كورد، كاتى سەردەمى شاخ خاوەنى چى بوون؟چەندیان لەگیرفاندابوو؟ جگەلە جوتێك پێلاوى لاستیك و دەستەیەك جلى كۆن و پینەكراو و چەند دینارێك و هەنێك كەلوپەلى سەرەتایى ناو بارەگاو ماڵ چیان هەبوو؟ ئایا گیرفانى هەموو پێشمەرگەى كوردستان و ئەو داهاتو بودجەیەشى لەبەردەستى تەواوى حزبەكاندا بوو، دەیكردە تەنها موڵك وسەروەتى كەسێكى وەك شێخ جەمالى موزیع یان فەرهاد سەنگاوى؟كە ئەوان بچوكترین نمونەن،ناخوازم باسى گەورەكان بكەم. ئەوسا بە دەپێشمەرگە نەیان دەتوانى پارەى نان و كەباب ێك،یان بوتڵێك عارەق كۆبكەنەوە، كەچى ئێستا لە مەلها و تیاترۆخانەو قومارخانەكەى شێخ جەعفەردا شەوانە بەسەدان هەزار دۆلار لەسەر مێزى قومار ئەدۆڕێنرێت و، دوو هێندەش ئەكرێتە بەخشیش و خەڵاتى سەماكەر و سۆزانى یە عەرەبەكان.
جا بۆیە ئەمجارەش دەیڵێم ورێز وحورمەتم بۆ تەواوى پێشمەرگەى كوردستان هەیە، نموونەى مرۆڤى ئازا و بوێر و قارەمانن، لەم وڵاتە پڕ لەخێر وبێرەدا،تەنها هەر خاوەنى گیانى خۆیانن و هیچى تر، بۆیە ئەو وتەیە روونتر دەكەمەوە رووى دەمم دەكەمە بەناو بەرپرس و شتە زلەكان، بەس بەئینسافەوە وەڵام بدەنەوە،ئەوەندەى بیر و خەیاڵتان لەلاى موڵك سەروەت و ئوتومبیل و كۆمپانیا و سەرمایەكەتانە، چارەكى چارەكى ئەوە لەبیرى كوردستان و خاكەكەیدان؟ ئەوەندەى بەرنامەو پلان بۆ گەشت و سەیران و رابواردنى ئەوروپا و توركیا دادەنێن، یەك لەسەرسێى ئەوە تاكیتك وپلان بۆ شەڕ و بەرگرى لەدوژمن دادەنێن؟ ئەوەندەى لەخەمى سەگ و ئاژەڵى باخەكانتاندان و بەدەوریانەوە دێن، ئەوەندە لەخەمى ئێمەى هاوڵاتیدان؟ ئەوەندەى بیر لە بەرزكردنەوەى تاوەر و ڤیلاكان دەكەنەوە، روبعى روبعى ئەو بیر لەبەرزكردنەوەى ورەى میللەت ناوبانگى وڵات و ئاستى بژێوى خەڵك دەكەنەوە؟؟ ئایا قەت ئەوپرسیارەتان كردوە، ئەگەر پێشمەرگە (پێشمەرگە زەنگین وخانەدانەكان) باوەڕیان بەكوردستان هەیە و لایان خۆشەویست و ئازیزە، بۆچى سیقە ناكەن و ئەو موڵكانەى هەیانە بكەنە ناوى خۆیان؟ بۆچى وەك ئێمە ومانان ژن ومناڵەكانیان ناهێننەوە چەشنى ئێمە لەم بەناو بەهەشتەدا بژین و، ئەوانیش تاوێك بەشدارى شەڕ بكەن ، لەبرسێتى و بێ موچەى و نەداریدا تاوێك لەخەماندابن.
هیوادارم كە پێشمەرگەى بەڕێز وبوێر وشیار بێت ، لەمەبەست وناوەرۆكى وتەكەى ئەو بەڕیزە حاڵى بێت، چونكە دوور و نزیك ئەو لێدوانە پەیوەندى بەوانەوە نى یە،لەبەر ئەوەى ئێوە بەپراكتیكى سەلماندوتانە كە چ ئازاو خۆراگرو شەڕڤانێكن، ئەو مەبەستى لەو بەناو پێشمەرگانەیە كە لەپێناو مانەوەى خۆیان و سەلامەتى پرۆژەو بەرژەوەندیەكانیدا دێتە بەرەى پاشى پاشەوەى شەڕ، لەسەردەستى ئێوەى پێشمەرگە وبەخوێنى ئێوە سەركەوتن تۆماردەكرێت،كەچى ئەوان بەرپرسە ساختەكارو ترسنۆكانە خۆیان دەكەن بەخاوەنى و پاڵەوانى ئەو داستانانە. ئەگەر ئێوەش(پێشمەرگە سادە و گیرفان بەتاڵ وقەرزدار و بێ خانوەكان) لەئاست ئەو ناهەقى و مافخواردنەتان بێدەنگ بان، رازى بن كە ئەوان بەرپرستان بن وبەناوى ئێوە قسە بكەن، پێم وابێت جیاوازیەك لەنێوان ئێوەى خۆبەختەكار و ئەو بەرپرسە حازر خۆر و ترسنۆكانەدا بەدیناكرێت.
بەدڵنیاییەوە جەمیل بایك راستى وتوە. منیش دەڵێم: بوونى ئەمانە شەرمەزارىیە؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)