کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەپلانى دكتۆر بەرهەم و مامۆستا جەلال بەپەلە ئاسۆى شێخ تەها بەناوى ئیفادەوە رەوانەى ئەڵمانیا دەكرێت

Monday, 19/09/2011, 12:00






پاش ئەوەى پێش جەژنى رەمەزان سەرۆكى هەرێم لەهەوڵى هێوركردنەوەى بارودۆخى ئاڵۆزى كوردستاندا چەند بڕیارێكى دەكرد كەتیایاندا دەستگیركردنى سەرجەم ئەو تاوانبابانە بوون كەلەرووداوەكانى حەڤدەى شوبات و دوایدا لەتاوانى كوشتنى هاوڵاتى بێدیفاع و سووتاندنى كەناڵى نالیادا تێوەگلابوون ، هەروەها پاش ئەوەى لەشانۆگەریەكى بێنرخدا دكتۆر بەرهەمیش چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهەمان شێوە كۆمەڵى بڕیارى بۆ هەمان مەبەست دەكرد ، هەروەها پاش ئەوەى دەسەڵات بۆى ئاشكرابوو كەئەو بڕیارانە لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى ناوخۆى و نێودەوڵەتیشەوە چاودێرى جێبەجێكردنى دەكرێت ، ئەمە بێ لەقورسایى راى گشتى كۆمەڵانى خەڵكى داخ لەدڵ و ستەملێكراو و كەس و كارى قوربانی و شەهیدەكان ، هەربۆیە دەسەڵات ئیستا زۆر بەپەلە و بەبەرنامەى داڕێژراوى گڵاو ئەیەوێ ئەو كەسە نزیكانە لەلێپرسینەوەى یاسایى قورس رزگاربكات كە لەحاڵەتى دەستگیركردنیاندا چاوەڕێیان دەكات .
دیارە ئاسۆى شێخ تەها یەكێكە لەوانەى پاش ئازادكردنى بڕیارەكەى تەمیزكرایەوە و مادە یاساییەكەش گۆڕدرا بۆ مادەى [406] لەیاساى سزادانى عێراقى كە تاوانى كوشتنى ئەنقەستەو ئازادبوون تیایدا بەكەفالەت شمولى ناكات ، چونكە بەڵگە ڤیدۆییە بەردەستەكان حاشاهەڵنەگرانە گەواهى ئەو راستیە دەدەن كە عەمید ئاسۆى شێخ تەها ئەو رۆژە رەشە چۆن بە [ئیشتراك] بەشدارە لەتاوانى كوشتنى خەڵكى بێتاوانى خۆنیشاندەردا بێ ئەوەى پاش ئەوەى لەبەرچاوى خۆى ئامۆزایەكى بەدەمانچە لەنزیك نەخۆشخانەى ئەهلى سلێمانى بەئاشكرا تەقە لەخەڵكى بێ چەك و سیڤیل دەكات و دوانیان لێ شەهید دەكات بێ ئەوەى پاش ئەوە تاوانە ئاشكرایە [جریمە مشهودە] هیچ هەڵوێستێكى یاسایى هەبێت .
ئەوەبوو پاش ماوەیەك بكوژە تاوانبارەكەى ئامۆزاى خۆى لەفڕۆكەخانەى سلێمانیەوە رەوانەى ئەڵمانیا دەكات و ئیستا بە كەسێكى هەڵهاتوو لەدادگا ناوزەند دەكرێت .
هەر دوێنى بەفەرمانى دكتۆر بەرهەم و مامۆستا جەلالى بریكارى وەزیر بەپەلە داوا لەعەمید ئاسۆ دەكرێت پاسپۆرتەكەى بهێنێت بۆ هەولێر بۆ لیژنەى ئیفاداتى وەزارەتى ناوخۆ لەوێشەوە راستەوخۆ رەوانەى كونسولگەرى ئەڵمانیاكرا بۆ فیزە وەرگرتن ، مامۆستا جەلالیش بە عەمید ئاسۆى شێخ تەهاى وتووە ئەم ماوەیە بەناوى ئیفادەوە خۆت ونبكە بالەبەرچاو نەمێنی تاكو بارودۆخەكە هێوردەبێتەوە .
شایەنى باسە عەمید ئاسۆ لەسلێمانى چەند رۆژێك بەرلەئیستا سەردانى دكتۆر بەرهەمى كردبوو و پێى وتبوو كەئەو لەسەر حكومەت و حیزبەكەى ئەو خۆى پیاوخراپ كردووە و فەرمانى تەقەى داوە بەحیمایەكانى وئیستاش لەبرى پیاوەتى خەریكە فەرمانى گرتنەكە بەومادە قورسە ئەبێت بەراست و تووش دەبێت ، دكتۆریش پەیمانى پێدەدات كەنەهێڵێ تووشى زیندان و لێپرسینەوە بێتەوە بەوەى رەوانەى دەرەوەى وڵاتى بكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە