به‌ره‌و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری و کۆتایی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
دوای راپه‌رینه‌کانی خه‌لک له تونس و میسر‌و یه‌مه‌ن و جه‌زائیرو به‌حره‌ین و هه‌ره‌سهێنانی سیستمی سته‌مگه‌ری بنه‌ماله‌یی له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستداو له‌رزینی عه‌رشی فیرعه‌ونه‌کانی دزیی و داگیرکاری و گه‌نده‌ڵی وتاوان له کوردستاندا، به شیوه‌یه‌کی له ناکاو، میدیاکانی پارتی سه‌فه‌ری مه‌سعود بارزانی یان بۆئه‌وروپا راگه‌یاند به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشینه‌و بانگهێشتن و پێویستییه‌ک بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره هه‌بووبێ. ئێمه خه‌لکی کوردستان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌فه‌ره جگه له خۆشاردنه‌وه پاراستنی ئه‌و بلیۆنه‌ها پاره‌ی دزراوی خه‌لکه که له بانکه‌کاکی نه‌مساو، سوێسراو، ئه‌لمانیاو به‌ریتانیاو ئه‌مریکا به ناوی که‌سانی بنه‌ماله‌و حیزبه‌وه دانراوه. بۆیه له کاتێکدا ئێمه هه‌موو ئه‌و حکومه‌تانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که له جیاتی یارمه‌تیدانی سه‌رۆکه بنه‌ماله‌ییه‌کان بۆ قوتدانی پاره‌و سامانی دزراوی خه‌لکی کوردستان، پێویسته ده‌سبه‌جێ ئه‌و پارانه‌لایه‌ن بانکه‌کانی خۆراوا ته‌جمید بکرێن و بگێردرێنه‌روه بۆ خه‌لکی کوردستان. هه‌روه‌ها داوا له خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ین که هیچ خانوو وملك و ماڵ و سه‌یاره‌و بابه‌تێک له پیاوانی گه‌نده‌لی حیزب نه‌کڕن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له‌م ماوه‌ی کۆتایی ده‌سه‌لاتیاندا بیانکه‌ن به کاش و بیگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه. پرۆسه‌ی هه‌ره‌سهیێنانی ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماله‌یی به‌رده‌وامه‌و ئه‌م پرۆسه‌یه‌دره‌نگ یان زوو له هه‌رێمی کوردستانیشدا ده‌گاته ئه‌نجامی سروشتی خۆی.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری و کۆتایی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست